ساڵی 1998 دامەزراوە و تاوەکو ساڵی 2008 خاوەنی نزیکەی 500 زنجیرەی کتێبەو حەوت گۆڤاری هەمەجۆر دەردەکات، ئەوانیش گۆڤاری زانستی سەردەم، کە گۆڤارێکی وەرزیە تایبەتە بەزانستەکان 33 ژمارەی لێدەرچووە و گۆڤاری سەردەمی کوردی کەتایبەتە بەبواری فەلسەفەو 54 ژمارەی لێدەرچووە و 2 مانگ جارێک دەردەچێت و گۆڤاری سەردەمی عەرەبی کەبەزمانی عەرەبی دەردەچێت و زیاتر گرنگی دەدات بەمێژووی کورد دەدات و 20 ژمارەی لێدەرچووە سەرەڕای گۆڤاری منداڵی سەردەم کە گۆڤارێکی مانگانەی منداڵانەو 11 ژمارەی لێدەرچووە، گۆڤاری ڕۆڤار کە هەر 2 مانگ جارێک تایبەت دەبێت بەژیانی کەسایەتیەکی ناسراوی کورد،هەروەها کتێبی گیرفانیش یەکێکە لەکتێبە مانگانەکەی دەزگاکە کە هەمەجۆرە و 54 ژمارەی لێدەرچووە.
ئێستا ئەم دەزگایە ئەنجومەنێک بەڕێوەی دەبات کە دەسەڵاتی باڵایە لە دەزگاکەدا و لە سەرۆکی ئەنجومەن و چەند ئەندامێک پێکهاتووە کە ئەم ئەدیب و نووسەرانەن:
ڕەووف بێگەرد سەرۆکی دەزگا و بەڕێوەبەری ئەنجومەن
ئازاد بەرزنجی جێگری سەرۆک
هەڵکەوت عەبدولڵا – ئەندام
هیوا قادر – ئەندام
دانا ئەحمەد – ئەندام
سۆزان جەمال – ئەندام
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە مادەی سێی پەیڕەوی ناوخۆیدا جەخت لەسەر ئەم ئامانجانە دەکاتەوە:
1. دامەزراندنی چاپخانە و دابینکردنی پێویستییەکانی و بەگەڕخستنی لەلایەن خۆیەوە یان بەڕێکەوتن لەگەڵ لایەنی تردا.
2. دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە بە زمانی کوردی و بە زمانی تر.
3. لە چاپدان و بڵاوکردنەوەی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە و کتێبی لایەن و خەڵکانی تر.
4. دابینکردنی پێویستیەکانی گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکراوە و کتێب.
5. هاندانی بزوتنەوەی ڕووناکبیری لەڕێی کەناڵی جیاجیاوە.
6. هەر چالاکییەکی تر کە خزمەت بە بزووتنەوەی ڕوناکبیری کوردی بکات.