خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستا #ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل#
زۆر دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای کورد مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل. مامۆستا ئەحمەد بە نووسین و وەرگێڕانەکانی خزمەتی گەورەی بە زمان و ئەدەبی کوردی کردوە و بەهۆی خزمەتەکانییەوە بۆ هەمیشە یاد و ناوی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە نەمری دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیەوە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. داواکارم خودای گەورە ڕوحی مامۆستا ئەحمەد بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=