بریتییە لە هەوکردنی ئەو پەردەیەی کە مێشک و دڕکە پەت دادەپۆشی، زۆربەی جار هۆکارەکەی ڤایرۆسە، بەڵام هەندێ جاریش بەکتریاش وا دەکات هەوکردنەکە ڕووبدات کە بەراورد بە هەوکردنی ڤایرۆسی، هەوکردنی بەکتریایی زۆر قوورسترە، دکتۆر دیلان ڕەمزی پیرداود، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و هۆکارەکانی خستوەتەڕوو.
=KTML_Bold=هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم نەخۆشییە بریتییە لە کەمی بەرگری لەش یان گرفتی سکماگی مێشک و بڕبڕەی پشت، یان نەخۆشی هەوکردنی ڕێڕەی هەناسەی توند!=KTML_End=
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
1. تای بەرز.
2. ژانە سەر.
3. هەستیاری بەرانبەر ڕووناکی.
4. ڕەقبوونی جوڵەی مل (nek stiffness).
5. ڕشانەوە.
6. ژانی جومگەکان.
7. بێ تاقەتی.
8. گەشکە.
=KTML_Bold=بەڵام لە منداڵی ژێر ساڵێک:=KTML_End=
خەواڵوبوون، شیر نەخواردن، ئاوسانی نەرمی ناوەندی سەر، یاخود گریانی بەردەوامی، لەگەڵ تا و ڕشانەوەی بە قوەت و گەشکە، دەبێت لە کاتی بەدیکردنی ئەو نیشانانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت تاکوو بە زووترین کات دەستنیشان بکرێت تاکوو چارەسەری دوانەخرێت.
بۆ دەستنیشانی پێویستە پشکنینی ئاوی مێشک بکرێ بە دەرهێنانی ئاو (السائل الشوکی) لەنێوان بڕبڕەی پشت L3-L4 لەگەڵ چەند پشکنینێکی تری خوێن!
بۆ چارەسەری دەبێت لەژێر چاودێری پزیشک بێت، بە دوو جۆر دژە هەوکردن و چەند دەرمانێکی تر تاکوو ڕێگری بکرێت لە زیانی لاوەکی وەک لەدەستدانی گوێ لێبوون، گەشکە، ئیفلیجی مێشک لە منداڵی زۆر بچوک. [1]