ناو: جومعە
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: جومعە کانی لەلەیی
ناوی تەواوم (جومعە محەمەد نەجم) ە، لەپایزی ساڵی 1970 لە گوندی #کانی لەلە# ی سەربە شارەدێی #تەقتەق# لەدایک بووم ، لە تەمەنی حەوت ساڵی خراومەتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتاییم لەکانی لەلە تەواوکردووە ، هەروەها قۆناغی ناوەندی و ئامادەییشم لە شارەدێی تەقتەق تەواوکردووە و بڕوانامەی دبلۆمم لەکارگێڕی یاسا لە پەیمانگەی تەکنیکی #کۆیە# بەپلەی چوارەم بەدەستهێناوە.
لەزستانی ساڵی 1987 وە پەرتووک دەخوێنمەوەو لەخوێندنەوەی ڕۆمانی حەمەدۆکی یەشار کەمال و ڕۆمانی هەرەسی محەمەد موکرییەوە دەستم پێ کرد، ئەوانەی خولیای خوێندنەوەی پەرتووکیان پێدام کاک ئارازی ئەمین مستەفا خەیات و مامۆستا مستەفا چاوشین بوو .
لە ساڵی 1993 یەکەم وتارم لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# بڵاو کردەوە بە ناونیشانی ( بەرەی کوردستانی زەروورەتی ئەم قۆناغەیە )
یەکەم پەرتووکم لە ساڵی 2001 بەچاپ گەیاند بە ناونیشانی (کەرکووک لە بەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردندا)
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستانم ، لە ساڵی 2000 بۆ 2023 گۆشەم هەبوە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەناوی شەن و کەو هەروەها پێنج مانگە جارێکی تر نووسینی گۆشەیەکی مانگانەم پێ سپێردراوە بەناوی وشەدان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ، هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تەقتەق بووم و بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەری نووسین بووم لە #ڕۆژنامەی تاک، پەلکەزێڕینەی کەنار زێی بچووک# .
تا ئێستا چوار پەرتووکم بەچاپ گەیاندوە بەم ناونیشانانە:
1-#کەرکووک لە بەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردندا#
2-ڕۆمانی #مەملەکەتی دڕکاوی# .
3-#ڕۆمانی ڕەش و سپی# .
4- #کوورەی شۆڕش کێی سووتاند؟#
5-#گرێکوێرە# .
دوو پەرتووکم ئامادەن بۆ بەچاپ گەیاندن:
1- ڕۆمانی دزەکانی شار
2- ڕۆمانی کورە پاکەت فرۆشەکە
تا ئێستا زیاتر لە 638 وتارم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە و دوو توێژینەوەم ئەنجام داوە بە ناونیشانی:
-هۆکارە ئابوورییەکانی بەعەرەب کردنی کوردستان.
-ڕۆڵی دەمامک لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا. [1]