ئایینی مەسیحییەت و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا/ بەشی دووەم
نووسینی: #سارا سەردار#
مەسیحییەتیش هەر وەک ئایینەکانی دیکە، لەدوای بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی گۆڕەپانی لایەنگەرانی، دووچاری لەتبوون و درووستبوونی کۆمەڵێ مەزهەبی جیاواز هات. سەبارەت بە مەزهەبەکانی ناو ئەم ئایینە، کە هەر لە سەرەتای سەدەی چواری زایینییەوە دەستی پێکرد، واتا هاوکات لەگەڵ لە یەک جودابوونەوەی هەر دوو کڵێسەی ئەرتۆدۆکسی کۆن و ئەرتۆدۆکسی #ڕۆژهەڵات#، کە ئەمە بە یەکەم شەقبوونی ناو ئایینی مەسیحی دادەنرێت.
پاشان لە ساڵی 1054 گەورەترین جودایی لەنێوان کاسۆلۆکییەت و ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتیدا ڕووی دا.
ئەم دووبەرەکییە، کە بە گەورەترین شەقبوون لەناو ئایینی مەسیحی دادەنرێت، لەوێوە دەستی پێکرد، کە لە ساڵی 1054ی زایینی، کێشەی سیاسی و ڕێکنەکەوتن لەسەر بیروباوەڕە بنەماییەکانی ئایینی مەسیحی، کەوتە نێوان کڵێسە و پیاوانی ئایینیی دەسەڵاتدار و لە ئەنجامی ئەوەدا، کلێسای ئیمپراتۆری ڕۆم دابەش بوو بۆ دوو بەشی گەورەی ڕؤژهەڵاتی، واتا یۆنان، کە دواتر پێی گوترا کڵێسەی ئەرتەدۆکسی ڕۆژهەڵات و بەشی ڕۆژاوایی، واتا لاتین، کە بە کڵێسەی کاتۆلیکیی ڕۆم ناسرا.
دواتر لە سەدەی شازدەی زایینیدا بەرەی چاکسازی، واتا پرۆتستانت درووست بوو، ئەم بەرە نوێیە بێجگە لە ئایینی مەسیحییەت، کاریگەریی لەسەر ئایینەکانی تریشدا هەبوو و ڕۆڵیشی لەسەر درووستبوونی شارستانییەتی نوێدا هەبوو.
پرۆتستانت مەزهەبێکە لە ئایینی مەسیحی، کە بۆ یەکەم جار لەلایەن (مارتین لۆتەر) ی فەڕەنسی باس کرا و بیرۆکەکە بڵاو کرایەوە.
وشەی پرۆتستانت بە واتای ناڕازیبوون و دژایەتی دێت، بۆیە بەم گرووپە مەزهەبییە دەگوترێت پرۆتستانت، چونکە لەبەرانبەر کۆمەڵێ لە یاساکانی کڵێسەی کاسۆلیک ڕاوەستان و ڕەخنەیان لێ گرت.
سەرهەڵدانی ئەم ڕەخنەگرییە بۆ ساڵی 1529 دەگەڕێتەوە، کاتێک کۆمەڵێ لە شازادەکانی ئەڵمانی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریان دا بە قەدەغەکردنی هەر جۆرە گۆڕانکارییەک، کە ئاڕاستەی یاسای گشتیی ئایینی بکرێت، هەروەها هەموو مافە دارایی و مرۆییەکان لەو بەشەی پرۆتستانت بدرێتە کاسۆلیکەکان.
لە درێژە و ئەنجامی ئەم بڕیارەدا، کۆمەڵێک لە شازادەکانی بەرەی پرۆتستانت دەستیان کرد بە نووسین و واژۆکردنی نووسراوێک لە دژی ئەم بڕیارە و پێشکەشی پاشا (کارلی پێنجەم) یان کرد، هەر لەو کاتەوە، وشەی پرۆتێستانت بۆ ئەم گرووپە ناڕازییە بەکار هات و بەرەبەرە لایەنگەرانیان زیاتر بوو و توانییان گۆڕانکاری بەسەر زۆر یاسا و دەرکردەی ئایینی مەسیحیدا بکەن.
مارتین لوتەر1483- 1546، لە شاری ئایسبلن لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. لۆتەر یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ناو ئایینی مەسیحی و بە ڕێبەری مەزهەبی پرۆتستانت دادەنرێت. وەرگێڕانی ئینجیل بۆ سەر زمانی ئەڵمانی، یەکێکی ترە لە کارە گەورەکانی لۆتەر.
شوێنکەوتووانی ئەم مەزهەبە، پەیڕەویی لە هیچ یەک لە کڵێسەی کاسۆلیک و ئەرتەدۆکس ناکەن و بە بڕوای ئەوان، هەموو مەسیحییەکی بڕوادار، لە پێگەی پیاوێکی ئایینییدایە.
ئەم بابەتە لە ساڵی 2020 لە ماڵپەڕی باسنیوز بڵاوکاراوەتەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=