هاوڵاتیانی شارۆچکەی #کەلار#-ی ناوەندی #ئیدارەی گەرمیان# دەڵێن، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای کڕینی پێداویستییەکانیان کەم بووەتەوە و بووەتەوە، دوکاندارێکیش دەڵێت:لەچاو ساڵانی ڕابردوودا 50% فرۆشمان کەم بووەتەوە.
قەیرانی دارایی ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەریی زیاتر لەسەر ڕەوشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دادەنێت.
ئەحمەد شەوکەت، هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە و لەو بارەیەوە بە ڕۆژنیوزی وت:قەیرانی دارایی زۆر کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەیە، زۆربەی ئەو هاوڵاتییانەی کە دێنە بازاڕ بۆ سەیرکردن دێن و بەهۆی بەرەجەژنانەوە هەندێک وردەشت دەکڕن.
رۆژنیوز
17-06-2017
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,604 مرة