بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە #سلێمانی# دەکەین کە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانی لێکەوتەوە.
ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراقە و لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە.
لە بەرامبەر چەندبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییە، ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمە پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ببینەوە و کوردستان لە ناحەزان و دوژمنکاران بپارێزین.
وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر کە شەهیدی ئارامیی کوردستانن، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. هەروەها دەستبەجێ داوای ڕاگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراقیش دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە ڕابپەڕێنێت و چیتر ڕێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت.
داوا لە هەموو دۆستانمان، وڵاتانی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین هەڵوێستی جدییان هەبێت و هاودەنگمانبن بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە، ئێمەی کورد کە لە ساڵانی ڕابردوودا پێشڕەوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بووین و قوربانیی گەورەمان داوە، ناکرێت بکرێینە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستیی لەمشێوەیە.
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان،
پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین و بە یەکگرتووییمان سەقامگیریی لە هەرێمەکەمان بەرقەرار دەکەین و ڕووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەکان دەبینەوە. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=