گۆمەشین، دیناری شین
بەر لەدروستکردنی بەنداوی دووکان زێی بچوکیش وەرزی بووە و لەهاوینان وەک ڕووباری کۆیەوداربەسەر، بووە بەگۆمی بچووک، ئه و گۆمەی لەوێنەکەدا دیارە گۆمەشینی تەقتەق بووە کە ئێستا لە ژێر پردی تەقتەق دایە، ساڵی 1954-1958لەکاتی دروستکردنی پردی تەقتەق، بەهۆی دروستکردنی پردەکەوە خەڵک کاسبی و کرێکاری بەدەست کەوتووە وبەمەش فلس و درهەم و دیناری شینی عێراقیان کۆکردۆتەوە بۆیە له و کاتەوە ووتویانە گۆمەشین دیناری شین..[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,101 mal angesehen