پەیامێک پڕ لەزەنگی دڵ؟!
جار جار خۆم و حەرف و وشە
بەرەو چۆڵەوانی خەیاڵ؟!
دەڕۆین شوێن بەشوێن دەگەڕێین
وەک باڵندە دەفڕین بەباڵ؟!
دەڕۆین.. دەڕۆین هەتا دەگەین
بەئاوە دانی ئیلهامێک؟!
چرای ئەوینێک هەڵدەکەین
دەی دەینە دەستی پەیامێک؟!
پەیامێک پڕ لەزەنگی دڵ
زەنگی دڵی عیشق کارێک؟!
تیشک و ڕوناکی بنێرێ
بۆ شەوی گشت شەوبێدارێک؟!
هەندێ جاریش سەرێ دەدەین
لەماڵی ڕۆحی دەروێشێ؟!
ئەو بەدەف، ئێمە دڵ کوتین
ڕێگای شەو دەگرینە پێشێ؟!
بەدەم زایەڵەی زیکرەوە
ڕۆدەچینە ناو جەزبەی حەی؟!
تا سەدجار مەست تر دەبین لە
ئاڵودەیەکی مەستی مەی؟!
فاتح بێ لان[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 710 mal angesehen