رەشک یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی کولتور و نەریتی دێرینی کورد و لە کارگە بچووکەکەی مەجید ئەمەن لە وان دروست دەکرێت. ئەمەن وتی، دەیەوێت ئەو کولتور و نەریتە بگوێزێتەوە بۆ نەوەی نوێ.
پێڵاوی ڕەشک لە کولتوری کورددا پێگەیەکی گرنگی هەیە. جگە لە تورکیا لە دەرەوەی وڵاتیش دەفرۆشرێت. پێڵاوی ڕەشک لە کولتور و نەریتێکی کۆنەوە ماوەتەوە و تەنها لە وان و لە یەک شوێندا دروست دەکرێت. موی بزن و بەن بۆ دروستکردنی پێڵاوی ڕەشک بەکار دەهێنرێت و تەنها لە گوندەکانی ناوچەی بازید و ئیدر دا دەست دەکەون.
وەستای پێڵاوی ڕەشک مەجید ئەمەن ماوەی 15 ڕۆژ کار لەسەر پێڵاوەکان دەکات و دواتر پێڵاوی ڕەشک دروست دەکات. مەجید ئەمەن لە کارگەکەی هەم پێڵاو دروست دەکات و هەم چاکیان دەکاتەوە.
مەجید ئەمەن ماوەی 32 ساڵە لە کارگە بچووکەکەیدا کاری دروستکردنی پێڵاوی ڕەشک دەکات و بڕیاریداوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کولتوری پێڵاوی ڕەشک لەناو نەچێت.
لەبارەی دروستکردنی پێلاوی ڕەشکەوە مەجید ئەمەن وتی ئێمە پێڵاوی ڕەشک بە تەواوی بە دەست دروست دەکەین. لەبەر ئەوەش بە ژمارە کەمیان لێدروست دەکرێت. پێڵاوی ڕەشک لە بەربوومە سروشتییەکان دروست دەکرێت و بۆ تەندروستیش سوودی هەیە. ئێمە دەمانەوێت پێڵاوی ڕەشک زۆر زیاتر لەوەی هەیە دروست بکەین.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384299/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەجید ئەمەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەجید ئەمەن=KTML_ImageCaption_End=
ئەمەن ڕایگەیاند، ماوەی 32 ساڵە کاری دروستکردنی پێڵاو دەکات و ڕاشیگەیاند ئێمە لەم هەرێمەدا پێڵاوی ڕەشک دروست دەکەین، پێشتریش باو و باپیرانمان ئەم کارەیان کردووە. ئەوە میراتێکی کولتوری و کەلەپوریی ئێمەیە و لە وان و تورکیا و دەرەوەی وڵات دەفرۆشرێت. ئێستا کارەکەمان قورسە، وەک هەموو کەرەتەکان ئێستا کارەکانمان بە قورسی و دژواری بەرەوپێش دەچێت. قەیرانی هەموو کەرەتەکان کاریگەریی لەسەر ئێمەش دروستکردوە. هاووڵاتییانمان بۆ بەردەوامیدان بەم کولتورەیان پێڵاوی ڕەشک بە گرنگ و بە نرخ دەزانن، بۆیە پشتیوانیمان لێدەکەن بۆ دروستکردنی. ئێمە هاوکات کولتوری خۆمان دەپارێزین. من ئێستاش ئەو بڕیارەی خۆم دووبارە دەکەمەوە، کە ئەویش بەردەوامیدان و دروستکردنی پێڵاوی ڕەشک و پاراستن و گواستنەوەیەتی بۆ نەوەی نوێ.[1]