پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
تێکشکانی بەرەی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێکشکانی بەرەی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا

تێکشکانی بەرەی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا
تێکشکانی بەرەی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا
لێکۆڵەر: #سەردار ستار#
$ئیدی گلۆڵەی بەرەی فاشیزم لە تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەکەپە -مەهەپە و ئەردۆغان و باخچەلی بەرەو لێژییە، نابێ ڕێگە بدرێت ڕاست ببنەوە.$
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە #31-03-2024# ، کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێی لەگەڵ خۆی هێنایە پێش، کە تا ئاستێک چاوەڕوانکراو بوو. ڕاستییەکەی ئەو گۆڕانکارییە پێویست بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری 2023دا ببووایە، بەڵام بێتوانایی و پارچەبوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، نەیتوانی ئەو شکانە بە بەرەی فاشیزم لە تورکیا بداتە خواردنەوە. لەلایەکی تریش سەرکەوتنی بەرەی فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بە جیاوازییەکی کەم، نیشانی دەدا کە تەمەنی دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان -باخچەلی بەرەو لێژییە.
ڕێککەوتنی کۆمار لە پارتەکانی ئەکەپە و مەهەپە و پارتی گەورەی تورکیا و ڕەفای نوێ پێک هاتووە، لە بنەمادا یەک ڕەوت و هزرن. بەڵام هەریەکەیان بۆ ئەوەی بزانێت هێزی خۆی چەندە، لە هەڵبژاردن بە لیستی سەربەخۆ بەشدار بوون. لایەنی ئۆپۆزسیۆن هەرچەندە زۆر ڕێک نەبوون، بە سەرۆکایەتیی جەهەپە، لە داوی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و بنکەوتنی کەمال کڵچدار ئۆغلو، بەتەواویی لەبەر یەک هەڵوەشایەوە، هەریەکە و بە ڕێگەی خۆیدا چوو. بە تایبەت ئی پارتی بە سەرۆکایەتی مەڕاڵ ئاکشەنەر بەتەواویی کەوتە سەنگەرگرتن بەرانبەر جەهەپە، بەڵام نەیتوانی شتێک گل بداتەوە، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی پارچەبوون و هەڵوەشاندنەوە هات.
لەبەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ڕەخنەیەکی زۆر بۆ ڕێککەوتنی بەرەی ڕەنج و دیموکراتیی هات، کە هەدەپە پێشانگەیەتیی دەکرد و بە پارتی چەپی سەوز بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کردبوو، ئەویش لەلایەک کاندیدی خۆی بۆ سەرکۆمار نەبوو، هەمانکات نەیتوانی بوو ڕێککەوتنەکەی بپارێزێت، بۆیە بەلاوازییەوە ببووە بەشێک لە ڕێککەوتنی مێزی شەش لایەنیی، بەبێ ئەوەی پێگەی وەک پێویست دیار بێت. هەمانکات دیار نەبوو هێزەکانی مێزی شەش لایەنیی چیان پەسند کردبوو و جیاوازییەکانیان کامە بوون، بە تایبەت هەبوونی کەسایەتییەکی نەتەوەپەرستی شۆڤێنیستی وەک مەڕاڵ ئاکشەنەر و ئی پارتی، هەموو کەسێکی تووشی نیگەرانی کردبوو.
لەبەر ئەوەی ئەردۆغان چەکی یاسا و دەستووریش وەک کارتی فشار بەرانبەر لایەنە دیموکراتخواز و ئازادیخواز و هێزە کوردستانییەکان لە باکوور و تورکیا بەکار دێنێت، ئەمە وای کردبوو دەبێت هەدەپە خۆی سنووردار بکات، هەروەها پارتی چەپی سەوزیش پڕۆژەیەکی تەنگ بوو بۆ تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراتیی لە تورکیا، بۆیە پێویستی دەکرد گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە ڕێکخستن و سیاسەتدا بکرێت. ئەنجام لە کۆنگرەیەکدا پارتی یەکسانیی و دیموکراتیی گەلان بە کوورتکراوەی (دەم پارتی) دامەزرێنرا، کە تونجەر باقر خان و تولای حاتەم ئۆغۆلاری هاوسەرۆکایەتیی دەکەن. ئەمەش گڕوتینێکی نوێی دایەوە بە بەرەی ئازادیی و دیموکراتیی و پێکەوەژیانی دیموکراتییانەی گەلان لە باکووری کوردستان و تورکیا. لەلایەکی تریش لەگەڵ هاتنەپێشەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، وەک یەکەم ئەزموون لە بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانیش، بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی هاوسەرۆکایەتیی و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، دەم پارتی هەڵبژاردنی ناوخۆی ئەنجام دا، بە بەشداریی زیاتر لە سەد هەزار کەس لە ئەندامانی لە شار و شارۆچکەکان. ئەنجام زۆربەی زۆری کاندیدەکان بە ڕێبازێکی دیموکراتییانە هەڵبژێردران، بۆیەش لە دەرەوەی یەک دوو کەسی چرووکی نموونەی ئەو پیاوەی لە باتمان هەڵبژێردرابوو، کە زۆر بێ­پێوان و بێ کەلتووری نەتەوەیی و دیموکراتیی و ئازادیی ژن بوو، ئەویش هەڵوێستی بەرانبەر وەرگیرا و لە دەم پارتی دەرکرا. ئەنجام دەم پارتی بە مۆڕاڵ و جۆشێکی نوێ خۆی بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان ئامادە کرد.
پێویستە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت، دووبارە دەم پارتی ڕێککەوتنی لەگەڵ جەهەپە ئەنجام دا، بەڵام ئەم جارە بە شێوازێکی نوێ، کە هاوسەنگیی تێدا بوو، ئەویش بە ناوی ڕێککەوتن لە شارەکان، واتە لە کامە شار پێویستە چۆن پشتیووانیی یەکتری بکرێت، هەروەها پاش هەڵبژاردنەکان چۆن پێکەوە کار بکرێت؟ ئەمەش تا ئاستێک ئەنجامی گرت، بە تایبەت گەورەشارەکانی وەک ئەستەنبۆڵ و ئەزمیر و ئەنتاڵیا و مێرسین، جارێکی تر نەهێڵدرا بکەونەوە دەست ئەکەپە و ئەردۆغان. هەروەها لە کوردستانیش بە شێوەیەکی گشتیی دەم پارتی سەرەڕای هەموو فرتوفێڵ و تەڵەکەبازیی و گواستنەوەی هەڵبژێری ساختەش، سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست خست.
دەم پارتی لە میراتێکی زیاتر لە 30 ساڵ تێکۆشانی دیموکراتییانەی گەلی کورد و هێزە ئازادیخوازەکانی تورکیاوە دێت و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە، لەلایەکی تریش هاوسەرۆکانی خاوەن خەبات و تێکۆشانێکی بەرچاون لەپێناو چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا. بە تایبەت لە ڕابردوو تونجەر باقر خان هاوسەرۆکایەتیی بۆ شارەوانیی سێرتی کردووە، هەروەها تولایش بە ڕەگەز عەرەبە و لە دەوروبەرێکی چەپ و سۆسیالیستە، ئەمە زیاتر هێزی سیاسی و خۆ بەڕێوەبردن و باوەڕبەخۆبوونی دەرخست.
پێویستە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لە تورکیا وەک پێشهاتێکی نوێ ڕاوەستەی لەسەر بکرێت، چونکە لە ئێستا ئەکەپە بووەتە پارتی دووەم، هەروەها ئی پارتی و مەهەپە و زۆرێک لە وردە پارتە نەتەوەپەرست و فاشیستەکان، ڕۆژە کۆتاییەکانی تەمەنیان دەژمێرن. لەلایەکی ترەوە جەهەپە وەک پارتی یەکەم سەرکەوتنی بەدەست خستووە، لە ئاستی گشتیی تورکیا و ئاستی کوردستانیش لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و گردبوونەوەکانی هەڵبژاردن و درووشمەکانیان دیار بوو کە پارتی دەم دەبێتە پارتی یەکەم، ئەو کوردەی لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ پێداگرە، تەنیا سەرکەوتن شایستەیەتی. ئیدی نەخشەی سیاسیی باکووری کوردستان و تورکیا بەرەو گۆڕانکاریی دەچێت، پێویستە هێزە ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکان ئەم گۆڕانکارییە بگەیەننە سەرکەوتنی یەکجارەکیی.
هەندێک لایەنی تریش وەک هێز لە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە سەری خۆیان دەردەخەنەوە، وەک پارتی ڕەفای نوێ، کە ناکرێت هەروا بە ئاسایی ببینرێ، چونکە دەبێت بزانرێت فاشیستێکی وەک ئەردۆغان لەم قوتابخانەیە گەورە بووە، بۆیە نابێ بەهێڵدرێت بە خشکەیی لە کوردستان خۆیان بکەنەوە هێز، بە تایبەت کە ئێستا سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕوحایان بردووە.
وەک بەردەوام پەدەکە\ئێراق ڕۆڵە دژە نیشتمانیی و کوردستانییەکەی خۆی بینیوە، لە ماوەی 22 ساڵ تەمەنی ئەکەپە و ئەردۆغان، پەدەکە بە سەروماڵ پشتیووانیی لێ کردووە، تەنانەت چەندین جار مەسعوود و نێچیر چوونەتە باکوور بۆ پڕوپاگەندە و دەنگکۆکردنەوە بۆیان. هەمانکات چەندین جاریش مەسعوود سەرخێڵە بەکرێگیراوەکانی باکووری بانگی سەڵاحەدین دەکرد، تا دەنگ بدەنە ئەردۆغان. لە ماوەی ئەم دوو هەڵبژاردنەی دواییدا، پەدەکە بە هاوبەشیی لەگەڵ ئەردۆغان دەیانەوێت حیزبوڵڵای دەست بەخوێنی کوردانی وڵاتپارێز سووری ساڵانی نەوەتەکان، ئێستا کە بەناوی هوداپار بەڕێکخستن کراون، کە لەلای خەڵکی باکوور بە حیزبولکۆنتڕا دەناسرێن، لەژێر پەردەی ئایینی ئیسلام و مەحافەزەکاریی زیندوویان بکەنەوە. دیسان لەم هەڵبژاردنە بە تایبەت پەدەکە ماوەی مانگێک بوو تیڤییەکانی بردبووە ئەستەنبووڵ بۆ پڕوپاگەندەی ئەردۆغان و ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکانی. لەگەڵ پەدەکە هەمان کات حیزبە بەناو ئیسلامییەکانیش لە باشوور بوونەتە ئۆرگانی ئەکەپە و حیزبولکۆنتڕا، شەو و ڕۆژ پڕوپاگەندەیان بۆ دەکەن. لەگەڵ ئەوەی مەترسیی حیزبولکۆنتڕا (هوداپار)، وەک هێزێکی چەتە و دژەکورد و ئازادیی ژن و دیموکراتیی و پێکەوەژیان دەبێت ببینرێت، هەمان کات دەبێت ڕۆڵی پەدەکە و ئەو هێزە بەناو ئیسلامییانەش ببینرێت کە بوونەتە ئاشقی بکوژی کوردان و شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازن. لایەنەکانی تر لەگەڵ ئەوەی نەیانتوانی ڕۆڵێکی پشتیووانیی بۆ هێزە ئازادیخوازەکان ببینن، بەڵام خۆشیان ناشرینیش نەکرد، چونکە ئەوانیش لە ڕاگەیاندنەکانیان بەقەد هەواڵی ئەردۆغان و بەرەی فاشیزم، بە نیوەی ئەوە هەواڵ و پشتیووانیی خۆیان بۆ بەرەی دیموکراتیی نیشان نەدا، چونکە دەبێت بزاندرێت، تێکشکانی بەرەی فاشیزم بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، تەنیا ئەرکی دەم پارتی و تەڤگەری ئازادیی کوردستان نییە، بەڵکوو ئەرکی سەرجەم هێز و لایەنە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانە. باشووری کوردستان ئەو بارودۆخە ناهەمووارەی ئەمڕۆ پێیدا تێدەپەڕێت، هۆکاری سەرەکیی داگیرکاریی و هێرش و پەلامارەکانی دەسەڵاتەکەی ئەردۆغانە. ڕاستە پەدەکە و لایەنە ئیسلامییەکان بوونەتە پارچەیەک لەگەڵ ئەو بەرە فاشیستە، بۆیەش مەرگی خۆیان لەگەڵ مەرگی بەرەی ئەردۆغان دەبیننەوە. بەڵام پێویستە بەرەی نەتەوەیی و دیموکراتیی و ئازادیخواز لە باشوور بوێرانەتر بێنە مەیدان و نەهێڵن لە هیچ بوارێک، ئەکەپە و پەدەکە و هوداپار و ئیسلامییەکان خۆیان بە سەر باشووری کوردستان و ئێراقدا بسەپێنن.
ئیدی گلۆڵەی بەرەی فاشیزم لە تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەکەپە -مەهەپە و ئەردۆغان و باخچەلی بەرەو لێژییە، نابێ ڕێگە بدرێت ڕاست ببنەوە. بۆ ئەمەش پێویستە هێزە ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکان بە پێشانگەیەتیی ژنان و گەنجان کۆتایی بەو ستەم و زۆردارییەی ئەکەپە و ئەردۆغان بهێنن کە بووەتە هۆی شەڕ و ئاشووب و داگیرکاریی و چەوسانەوە و هەژاریی برسی­کردن و کوشتنی ژنان و بێکاریی و کۆچبەریی و ئاوارەیی کۆمەڵگە. دیموکراتیزەبوونی تورکیا دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاریی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت هۆکارێکی سەرەکییە بۆ چارەسەری کێشەی کورد. دیموکراتیزەکردنی تورکیا سەرەتا ئەرکی دەم پارتی و سەرجەم هێزە ئازادیخوازەکانە، واتا ئەوەی دەڵێت؛ کورد چ کاریان بە دیموکراتیزەکردنی تورکیایە، وەڵامە کوورتەکە ئەوەیە بەبێ دیموکراتیزەبوونی تورکیا کێشەی کورد لە باکوور و باشوور و ڕۆژاوا چارەسەر نابێ، چونکە کۆسپی سەرەکیی بەردەم کێشەی کورد و پێکەوەژیانی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە. بۆیە بە گۆڕانکاریی لە تورکیا سەردەمێکی نوێ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات. [1]
ئەم بابەتە 56 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://komelge.com/ 06-04-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-04-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
شار و شارۆچکەکان: وان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-04-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 56 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1113 KB 06-04-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کلتوور - مەتەڵ - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەزی کەس - مێ شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سەقز شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شەهیدان - پارت / لایەن - حزبی دێموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!