پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,697
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,314
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
خۆبەزلزانیی و خواستی هەژموونگەرایی ئێران
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خۆبەزلزانیی و خواستی هەژموونگەرایی ئێران

خۆبەزلزانیی و خواستی هەژموونگەرایی ئێران
=KTML_Bold=خۆبەزلزانیی و خواستی هەژموونگەرایی ئێران=KTML_End=
ئامادەکردنی: #شێرکۆ کرمانج# و #سەردار عەزیز#
ئێران، لە مێژوودا بە وڵاتی فارس یان پێرژیا ناسراوە، بە پێچەوانەی دەوڵەتانی دیکەی دراوسێیەوە، مێژوویەکی دوورودرێژ و بەهێزی دەوڵەتداری و ناوەندگەرایی سەربەخۆی هەیە. بۆ چەندین سەدە خاکی چەندین ئیمپراتۆر بووە لەژێر ناوی جیاوازدا. بۆ ماوەی 1200 ساڵ، فارسەکان دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەیەکدا هەبوو کە لە دەریای ڕەشەوە درێژ دەبووەوە تا کەنداوی فارس و لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستەوە تا بەشەکانی باکووری هیندستان و ئاسیای ناوەڕاست. بە درێژایی مێژوو، دەوڵەتی فارس پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و سیاسی درووستکردووە و زۆرجاریش شەڕی لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتەکانی دەوروبەری لە ڕابردوودا کردووە. قەڵەمڕەویەکانی فارس لە ناوەندی باشووری ڕۆژاوای ئێرانی ئێستا و چیاکانی زاگرۆس بووە. لە زێدی خۆیانەوە، فارسەکان شانشینە جۆراوجۆرەکانی میزۆپۆتامیایان بەزاندوە و داگیریان کردووە و حوکمڕانیان کردوون، واتە لەو شوێنەی کە ئێستا بە ئێراق ناسراوە. ئەم مێژووە هەوڵی ئێرانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی بەدوای باڵادەستیدا لێکەوتۆتەوە. لە ڕاستیدا، زاڵیی و باڵادەستی، نۆرمی ئێران بووە بە درێژایی مێژووە دوورودرێژەکەی.
ئێرانییەکان پێگەی خۆیان لە سەرووی پێگەی هەموو دراوسێکانیانەوە دادەنێن. ڕاست بێت یان هەڵە، ئەم خۆبەزلزانییەی ئێرانییەکان وای کردووە کە خۆیان وەک یەکەمی نێوان یەکسانەکان (primus inter pares) لە ناوچەکەدا ببینن. لەوانەیە ئەمە هۆکاری پشت سەختییەکانی هاوسەنگکردنی ئایدۆلۆجیا و پراگماتیزم بێت لە درووستکردنی بڕیارەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا. ئەم هەڵوێست و هەڵسوکەوتە قوڵایی لە مێژووی فارسەکاندا هەیە، کە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی یەکەم دەوڵەتی فارس (پێرژیا) لەدایک بوو، کە لە دیدگای ئێرانییەکان تا ئێستاش هەر بەردەوامە.
ئەم تێگەشتنانە، ئەفسانە بن یان ڕاستیی، دوا شای ئێران “محەمەد ڕەزا شا”ش لێی دەرباز نەبوو، کە خەونی بە زیندووکردنەوەی ئێرانە گەورەکەی ڕابردوو دەبینی، ئەویش بە گۆڕینی ئێرانی ئێستا بۆ ئیمپراتۆرییەتێکی بەهێز کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەسەڵاتدار بوو. شرۆڤەکردنی وتارە سیاسی و مێژووی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و پاڵنەر و هەوڵە سیاسییەکانی ئەمڕۆی ئێران ئەو هاوبەشە لە دیدی ئەمڕۆ و دوێنێی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە. شا پێی وابوو “تەنیا لەژێر باڵادەستی ئێراندا، ناوچەکە دەتوانێت گەشەبکات و دەرئاسایەک بۆ شەڕ و خوێنڕشتن بدۆزرێتەوە”. لە سەروبەندی مردنی، شا گوتبووی کە ئێران “تاکە نەتەوەیە توانای پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە”. لە زهنییەتی ئێرانییەکاندا، وڵاتەکەیان هەژموونێکی سرووشتی هەبووە لە کەنداوی فارسدا؛ لاوازی دراوسێکانی ئێران ئەوانی بێبەشکرد لە وەرگرتنی ئەو شانازییە بەشێوەیەکی یاسایی. غوڵامڕەزا ئەفخەمی، ڕاوێژکاری پێشووی شا ڕاشکاوانە ئەم تێگەیشتنە دەردەبڕێت و دەڵێت: “کەس ناتوانێت هاوتای دەسەڵاتی ئێران، کولتووری ئێران، یان مێژووی ئێران بێت”.
بە درێژایی مێژوو ئەم پاشخانە سەرچاوەی خواستی ئیمپریالییانەیە لەنێو ئێرانییەکاندا. هەروەها ئەو باوەڕەی کە نەخشەی ئەسڵی و مێژوویی قەڵمڕەویەکەیان زۆر فراوانترە لەوەی ئێستا و بواری کاریگەرییان کاتیخۆی لە سنووری چینەوە بۆ جەزیرەی عەرەبی درێژ دەبووەوە کەچی ئێستا زۆر بەرتەسکتر بووەتەوە، ئەوەش بووەتە مایەی درووستبوونی هەستی نائەمنی و ناسەقامگیری. ئەو قەڵەمڕەوییەی کە ئێران خۆی تێدا دەبینێتەوە، بە وتەی کێمپ و هەرکاڤ “چوارگۆشەیەکی بەرفراوانە” کە ئەوروپا و ڕووسیا و ئەفریقا لەگەڵ دەریای ناوەڕاست و بیابانی سەحارادا بە یەکەوە دەبەستێتەوە لەگەڵ دەریای ڕەش و قەوقاز و دەریای خەزەر و بەرزە-بیابانەکانی ئاسیای ناوەڕاست لە باکوور لەگەڵ هیندۆکوش و نیمچە کیشوەری هیندستان لە ڕۆژهەڵات و زەریای هیندی لە باشوور. ڕۆبێرت کاپلان چاک ڕوونی دەکاتەوە، کە دەڵێت “نە وەک چین یان ڕووسیا، ئەم چوارگۆشەیە [رۆژهەڵاتی ناوەڕاست] یەک دەوڵەتی بەرین و فراوان نییە؛ وەک نیمچە کیشوەری هیندیش یەک دەوڵەت سەرسەختانە زاڵ نییە بەسەر ئەوانی دیکەدا، کە لانی کەم ڕواڵەتیش بێت یەکگرتووییەکی پێوە دیاربێت. هاوکات، وەک ئەوروپاش نییە کە لە کۆمەڵێک دەوڵەت پێکهاتبێت و لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکی تۆکمە ڕێکخراو بن (وەک، ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا). بەپێچەوانەوەی ئەمانە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارێکتەرێکی ناڕێک و سەرلێشێواوی هەیە کە لە کۆمەڵێک شانشین و سەڵتەنەت و تیۆکراسی و دیموکراسی و ئۆتۆکراتی-عەسکەرتار پێکهاتووە کە سنوورە هاوبەشەکانیان وەک چەقۆیەکی ناجێگیر لە لاشەیەکدا دەردەکەون.”
لەم ناوچە شلۆق و ناجێگیرەدا، کێشەی ئەمنی و تەماحی مەزن لەگەڵ یەکدیدا تێکەڵ دەبن و بەریەک دەکەون. لەکاتێکدا ئەگەری بردنەوە هەیە، مەترسی لەدەستدانیش هەیە ئەم دۆخە بە درێژایی مێژوو، بەتایبەتیی لە دوو دەیەی ڕابردوودا، سیاسەتی ئێرانیی نەخش کردووە. کۆتاییهاتنی شەڕی سارد کاریگەریی لە ئاساییشی نەتەوەیی ئێران دانا و ئێرانییەکان هەستیان بەوە کرد کە بارودۆخیان باشتر بووە.
ئەمەش لە زۆر ڕووەوە دەرکەوت، بۆ نموونە، چیتر یەکێتیی سۆڤیەت وەک هێزێکی جیهانی گەورە لەو دەوروبەرە بوونی نەما، هاوکات بوونی ژمارەیەک وڵاتی بچووک و مامناوەند کە ئێران دەتوانێت کاریگەرییان لەسەر بکات و کەڵک لە ناکۆکییەکانیان وەربگرێت و کراوە بێت بۆ ناسنامەی نوێ، لەوانە دینیی و کولتووریی و مەزهەبیی لە پێکهێنانی سیاسەتی هەرێمایەتییدا. بۆ ئێران نەخشێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست هاتەگۆڕێ. لەوێوە وانەی ئەوە فێر بوو کە چۆن مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ ڕەچاوکردنی جیاوازییەکاندا. ئەگەر ئاسیای ناوەڕاست باخچەی پشتەوەی ڕووسیا بێت، ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیی ئەمەریکییەکانە. بێگومان لێکۆڵینەوە بەراوردکارییەکان لە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر لایەنی خواستی هەرێمایەتی ئێران و وێنەی دیکەمان بۆ ڕۆشن دەکاتەوە.
هەر لە سەرەتاوە دوای ڕووخانی سۆڤیەت، ئێران هیچ هەوڵێکی دوانەخست بۆ سەپاندنی خۆی بەسەر گۆڕەپانی ناوچەکە لە ناوەڕاستی ئاسیادا. مرۆڤ دەتوانێت هەمان شێواز، تەنانەت بەهێزتر، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ببینێت، ئەویش بەهۆی تێکەڵەیەک لە لاوازیی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و گرنگی ناوچەکە بۆ ئێران. لەپاڵ دۆخی بوونیادی ئێران و ناوچەکە، ڕەهەندێکی کەلتووریش لە دیاردەکانی گۆشەگیریی ستراتیجی ئێراندا هەیە، ئەویش ڕەهەندە کەلتوورییەکە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆبەزلزانی ئێران، ئەمەش لە هەستی ئێرانسەنتریزمەوە دەردەکەوێت، کە دەتوانرێت بە یورۆسەنتەریزم بەراورد بکرێت.
بە تێگەیشتن لە ڕەفتاری ئێران دەتوانین پێشبینی هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک کە چەقی لەسەر ئێران بەستبێت و چەندین ناوچەی پەراوێز و نیمچە-پەراوێز لە جیهانی ئیسلامیدا لەخۆبگرێت، بکەین. لەم دابەشبوونەدا، ململانێ و کێشە ئەمنییەکان لە ئەولەویاتی هەوڵەکانی ئێرانن، کە ئاژاوە لە ناوچە پەراوێز و نیمچە-پەراوێزەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ گەیشتن بە ئاساییش لە “ناوەند”دا، واتە لەناو ئێران. بە دەربڕینێکی دیکە، ئاساییشی ناوەوە و سنوورەکانی ئێران بەهۆی ڕۆڵ و بوونی ئێران لە ناوچە پەراوێز و نیمچە-پەراوێزەکانەوە دیاری دەکرێت. ئەوە ئاساییشی “ناوەند”ە کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن ئێران سەیری تێچوونە مرۆیی و ئابووریەکانی بوونی سەربازی دەرەکی دەکات، کە ئێران بە ناوەندی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی دادەنێت. لە 29 کانوونی دووەمی 2014، لەکاتی پرسەی ژەنەراڵ حەمید تەقاوی، فەرماندەی سوپای پاسداران، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند کە “تەقاوی [بۆیە] گیانی خۆی بەختکردووە بۆ ئەوەی ئێمە لە تاران [ئەوە] نەکەین. ئەگەر [لایەنگرانی تەقاوی] لە سامەڕا گیانیان بەخت نەکردبا، ئێمە لە سیستان، ئازەربایجان، شیراز و ئەسفەهان گیانمان پێشکەش دەکرد”. لە 1980وە ڕادیۆی تاران بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێویستە هەوڵبدەین شۆڕشەکەمان هەناردەی جیهان بکەین. پێویستە ئەو بیرۆکەیە وەلانێین کە شۆڕشەکەمان هەناردە نەکەین، چونکە ئیسلام بە شێوەی جیا سەیری وڵاتە ئیسلامییە جیاوازەکان ناکات و پشتیووانی هەموو گەلانی ستەملێکراوی جیهانە. لەلایەکی دیکەوە، هەموو زلهێزەکان بۆ لەناوبردنی ئێمە هەستاونەتە سەرپێ. ئەگەر ئێمە لە قاوغێکی داخراودا بمێنینەوە، بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست دەبینەوە.
دەیان ساڵە ئێران هێزێکی هەرێمایەتیی بووە وەک هەر بکەرێکی دیکەی هەرێمایەتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵام لەسەرکارلادانی دوو ڕژێمی سوننەگەرا، تاڵیبان لە ئەفغانستان لە 2001دا و سەددام حسێنی ئێراق لە 2003دا، وەک دەرئەنجامێکی “شەڕی دژەتیرۆر”، ئێرانی کردە بکەر و یاریزانێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا. لە ڕاستیدا، جەنگی ئەمەریکا دژ بە تیرۆر دوو وڵاتی ژێردەسەڵاتی حوکمی سوننەکانی وێران کرد کە بۆ چەندین ساڵ ئێرانیان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواوە سنووردار کردبوو. بە واتایەکی دیکە، ئێران سوودمەندی سەرەکی کردەوەکانی ئەمەریکا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پاش 11ی سێپتەمبەر. سەرەڕای ئەوەش، هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و جۆرج بوش دژی ئێران پاڵیان بە ڕژێمی ئێرانەوە نا کە بەتوندی دەست بە پەرەپێدانی پیشەسازی سەربازیی ناخۆیی بدات. ئێران ئێستا بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری چەکە. بەسەرکەوتوویی مووشەکی بالستیکی دوور مەودای بەرهەمهێناوە و تاقیکردۆەتەوە. ئێران تانکی شەڕ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و ژێردەریایی و بەلەمی هێرشبەر درووستدەکات.
ئەو مەترسییەی کە #داعش# بۆ سەر ئاشتی و ئاساییشی نێودەوڵەتی درووستی کرد، ئێرانی کردە هاوپەیمانی نافەرمی بۆ هاوپەیمانیی جیهانی دژ بە داعش کە لە ئەیلولی 2014 پێکهێنرا. ئەمەش پێگەی ئێرانی لە ناوچەکە و دەرەوە بەهێزتر کرد. جگە لەوە، ئێران کاردەکات لەسەر بنیاتنانی توانا ناوخۆییەکانی لەگەڵ پەرەپێدانی ئابوورییەک کە بنەمای لەسەر زانیاری و تەکنۆلۆجیا دانابێت، هاوکات لە هەوڵی باشترکردنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی دایە لەگەڵ توانای کێبڕکێی تەکنەلۆژی. ئەمانە هەمووی هەنگاوی پێشکەوتوو و یەکلاکەرەوە بوون لە بەهێزکردن و تۆکمەکردنی پێگە و هەڵوێستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئێران. ئەمەش وایکرد ئێران هێندەی دیکە پڕۆژە هەژمونگەراییەکەی خۆی بباتەپێش، کە لەگەڵ خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی بەریەککەوتن. [1]
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 29-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1174 KB 19-03-2024 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,697
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,314
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!