پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
31-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
چیرۆکی دروستبوونی گۆرانیی بەتەنیا جێم مەهێڵن
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی عابدی

عەلی عابدی
سیروان عەباس
لە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 16-03-1988، حکومەتی #بەعس#ی ئێراقی، بە چەکی قەدەخەکراوی کیمیایی #هەڵەبجە#ی بۆردوومان کرد و زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی شەهید و 10 هەزاریش برینداربوون. سەرەڕای ئەوەی ئەو کاتە کورد خاوەنی میدیای پێشکەوتوو نەبوو، بەڵام گەورەیی کارەساتەکە وای کرد هەواڵەکە بەخێرایی بڵاوبێتەوە.

دوای ڕووداوەکە و تاوەکوو ئێستاش و داهاتووش، دەیان گۆرانی و هۆنراوە بۆ کارەساتی هەڵەبجە ئامادەکراون و دەکرێن، بەڵام گۆرانیی (بەتەنیا جێم مەهێڵن) یەکەمین گۆرانییە کە بۆ کارەساتی هەڵەبجە گوترابێت و تاوەکوو ئێستاش وەکوو سیمبولێکی کارەساتەکە گوێی لێ دەگیرێت.

گۆرانیی (بەتەنیا جێم مەهێڵن)، هۆنراوەی #ڕەفیق سابیر# و ساڵح سوزەنی-یە، هونەرمەند عەلی عابدی، ئاوازی بۆ داناوە و هەر خۆشی کاری دابەشکردنی مۆسیقاکەی بۆ کردووە و گوتوویەتی.

گۆرانییەکە لە هەمان ئەو ساڵەدا تۆمارکراوە کە هەڵەبجە تێیدا کیمیاباران کرا، واتە ساڵی 1988.

ڕووداو چۆن توانی مامۆستا #عەلی عابدی# بدۆزێتەوە و بیدوێنێت؟

تۆڕی میدیایی ڕووداو، بە گرنگی زانی لە 36ەمین ساڵیادی کیمیارانی هەڵەبجە دا، ئەو کارەی هونەرمەند عەلی عابدی بە وەرگرانی بناسێنێت و چیرۆکەکەی ئاشنا بکات، بۆیە سەرەتا ژمارەی کاک دڵزار عەلی، کوڕی مامۆستا عەلی عابدیمان دەستکەوت و پەیوەندیمان پێوەکرد، ئەو زۆر بە گەرموگوڕییەوە پێشوازیی لێکردین، سەرەڕای ئەوەی کەمێک نەخۆش بوو، بەڵام هاوکاری کردین، بەوپێیەی مامۆستا عەلی عابدی، مۆبایلی زیرەکی نییە، ژمارەی خاتوونێکی بەناوی شلێر مەولوودی بۆ ناردین، خاتوو شلێر، بەرپرسی کارە هوونەرییەکانی عەلی عابدییە.

هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لە ئێران فلتەر کراوە، بۆیە ناردنی ڤیدیۆ و دۆکیۆمێنت بە فلتەرشکێن کەمێک قوورسە، بەڵام شلێر مەولوودی شانی دایە ژێر ئەو بارە و هەموو کارئاسانییەکی بۆ کردین و پرسیارەکانی ئێمەی لە مامۆستا عابدی کرد و وەڵامەکانی بە ڤیدیۆ بۆ ناردینەوە.

بەتەنیا جێم مەهێڵن، لە هەمان ساڵی کیمیایی بارانەکەدا گوتراوە

مامۆستا عەلی عابدی، جگە لەوەی خۆی میوزیسیان و گۆرانیبێژە، ئێستا مامۆستای میوزیکە و چەندین خوێندکاری هەیە. ئەو باسی کاتی بیستنی هەواڵی کارەساتەکەی هەڵەبجە دەکات لە 19-03-1988 و دەڵێت: ساڵی 1988 لە تاران کرێکاریم دەکرد، لە هەمان ساڵدا شاری #سەردەشت# کیمیاباران کرابوو. لەکاتێکدا یەک-دوو ڕۆژی مابوو بۆ نەورۆز، وەستایەکی تورکمان لەگەڵ بوو، هات و وتی: هەواڵێکی زۆر ناخۆشم پێیە، دەڵێن شارێکی کوردستان بەناوی هەڵەبجە کیمیایی باران کراوە و هەزاران کەسی تێدا کوژراوە.

عەلی عابدی، لە باڵەخانەیەکدا کاری کردووە، کە نە تەلەڤیزیۆنی لێبووە نە ڕادیۆ، ڕۆژنامەشی چەنگ نەکەوتووە، ئەوکات نەماندەزانی کیمیایی چییە، بەڵام سەختیی بیستنی هەواڵەکە ئۆقرەی لێبڕیم و گەڕامەوە بۆ #سەقز#، لە ڕێگە بیرم لەوە دەکردەوە و دەمگوت: دەبێت چ چەکێک ئەوەندە کاریگەر بێت هەزاران کەس کۆمەڵکوژ بکات؟ دەبێت ئەتۆمی بووبێت؟ هەر لە ڕێگە و لەنێو پاسەکەدا گۆرانییەکەدا لەناو ڕووحمدا چەکەرەی کرد.

دوای بینینی ڤیدیۆی کارەساتی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک باری دەروونیم تێکچوو

عەلی عابدی، بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکی درووستبوونی گۆرانیی بەتەنیا جێم مەهێڵن و دەڵێت: کە گەیشتمەوە سەقز، ڕۆژی نەورۆز چوومە لای شاعیر کاک ساڵح سوزەنی، ئەویش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتم: چۆن وردەکاریی ڕووداوەکە بزانین؟ دیاربوو ئەویش وەکوو من هەواڵەکەی بیستبوو، بۆیە ڕۆشتم بۆ شاری سەردەشت، لەوێ زانیاریی زیاترم دەستکەوت و دوای چەند ڕۆژێک ڤیدیۆی بەشێک لە کارەساتەکەم لە ڕێگەی هاوڕێیەکمەوە دەستکەوت کە دیاربوو لەلایەن پاسداری ئێران و چەند پێشمەرگەیەکەوە گیرابوون. دوای بینینی ڤیدیۆکان، بۆ ماوەیەکی زۆر باری دەروونیم زۆر خراپ تێکچوو، نەمدەتوانێت باوەڕ بەوە بکەم کە ئەو هەموو خەڵکە لە چەند چرکەیەکدا ئاوا کەوتوون بەسەریەکدا و شەهید بوون. بەڕاستی بڕواکردن بەو دیمەنانە بۆ من زۆر سەخت بوو.

هۆنراوەکەی ڕەفیق سابیر نووسیویەتی و ساڵح سوزەنی دەستکاری کردووە

عەلی عابدی دەڵێت: هەرچۆن بیرم دەکردەوە، توانای ئەوەم نەبوو کە شتێک بنووسم ئەو تراژیدیا نیشان بدا، بۆیە چوومە لای کاک ساڵح و پێم گوت: ئەوانە برا و خوشکی ئێمەن، با هیچ نەبێت کارێکیان بۆ بکەین. ئەو (ساڵح سوزەنی) نامیلکەیەکی مامۆستا ڕەفیق سابیری بەدەست گەیشتبوو، هۆنراوەی (بەتەنیا جێم مەهێڵن)ی هەڵبژارد و هەندێک دەستکاریی کرد و منیش ئاوازەکەیم بۆ دانا.

دوای دەستکەوتنی هۆنراوە و ئاواز دانان، تۆمارکردنی گۆرانییەکە دەبێتە ئاڵنگارییەکی سەخت بۆ عەلی عابدی؛ لەوبارەوە دەڵێت: کەوتینە هەوڵی ئەوەی کە چۆن و لە کوێ تۆماری بکەین؟ ئەو کاتە مۆسیقا و ستۆدیۆ لە ئێران قەدەخە بوو، ئیدی داوای هاوکاریم لە هەندێک هاوڕێم کرد و کاک عەزیزی سەیفی، بەو پێیەی کە کارمەندی حکومی بوو، باشتر قسەیان لێ وەردەگرت و لە ڕێگەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی بۆ وەرگرتین، هەرچەندە سەرەتا ڕێگەیان نەدا، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر ڕازی بوون.

بۆ یەکەمجار، گۆرانییەکە لە هۆڵی بەهەشتیی شاری سەقز گوترا، ئەوکات زۆر کەس ئامادەبوون، زۆر پێشمەرگە، شاعیر و ئەدیبان ئامادەبوون و پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکرا.

چیرۆکی دزینی گۆرانییەکە

عەلی عابدی ئاماژە بەوە دەکات، دوای پێشکەشکردنی گۆرانییەکە، من لەژێر گوشارێکی زۆردا بووم، لەبەر ئەوەی ئامێرێکی باش نەبوو گۆرانییەکە تۆمار بکەین، بۆیە ڕۆشتم بۆ لای هاوڕێیەکم کە سایزەرێکی کۆنی هەبوو، منیش بە سپاردەی یەک شەو لێم وەرگرت و بە یەک شەو خۆم سایزەرەکەم ژەند و وتیشم، بە تۆمارکەر (مسجل)ێکی کۆن بە کوالێتییەکی خراپ تۆمارم کرد، بەڵام پێشوازییەکی باشی لێکرا.

بە وتەی عابدی، دواتر یەکێک لە قوتابییەکانی بە ناوی (هێدی قادری) چووە بۆ لای و گوێی لە گۆرانییەکە گرتووە و زۆر سەرسام بووە، داوای کرد بە سپاردە پێی بدەم، بەڵام بەبێ ئەوەی پرس بە من بکات، بردی بۆ #سلێمانی# و بەهەمان شێوە لەگەڵ مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی تۆماری کرد.

ساڵی 1993 ڕۆشتمە خزمەت مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی و گلەییم لێکرد، ئەوانیش وتیان هەڵە لە تایتڵدا بووە و چاکی دەکەین، بەڵام نەیانکرد، بۆیە چوومە #هەولێر# و لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕوونکردنەوەم لەسەر ئاواز و هۆنراوەی گۆرانییەکە دا و وتم ماڵی منە.

عابدی دەڵێت: نازانم ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کرد بۆ نەیاندەویست خەڵک بزانن گۆرانیی منە، لەکاتێکدا من زیاتر لە 150 ئاوازم داوەتە هونەرمەندان و گوتوویانە، بەڕاستی ئەوەی بەرانبەرم کرا کارێکی نەشیاوبوو، چونکە منیش وەکوو هەڵەبجەییەکان جەرگم سووتابوو بۆیە ئەو کارەم کردبوو.

ئەنوەر قەرەداغی: لەبەر حەماسەتم بۆ گۆرانییەکە بیرم لای ئەوە نەبوو کە گۆرانیی کێیە

ساڵی 1993، هونەرمەندی ژەنیار ئەنوەر قەرەداغی، بە ستایلێکی نوێتر، کاری داڕشتنەوەی مۆسیقا بۆ گۆرانییەکە دەکات و هێدی قادری دەیڵێتەوە.

ڕووداو پەیوەندیی بە هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغییەوە کرد و پێی وتین: هێدی قادری پێی وتم کە ئاوازی عەلی عابدییە، بەڵام من چیرۆک و وردەکارییەکەیم نەدەزانی، ئەو کاتەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەدا تێنەپەڕیبوو، لەبەر حەماسەتم بۆ گۆرانییەکە زۆر ڕۆنەچوومە نێو وردەکارییەوە.

عەلی عابدی: بەو هیوایەی ئیدی گۆرانی بۆ ژیان بڵێم نەک کارەسات

عەلی عابدی، تاوەکوو ئێستا سێ گۆرانیی بۆ هەڵەبجە و گۆرانییەکیشی بۆ کارەساتی #شنگال# لە ساڵی 2014 گوتووە، کاری دیکەم بۆ کردووە، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی بەشێوەیەکی باش تۆماریان بکەم کە یەکێک لەوانە هۆنراوەی شەریف #سنە#ییە و گۆرانییەکی دیکەش هۆنراوەی ڕەفیق سابیرە. پێم وایە مرۆڤێک هەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان، گۆرانیی بەتەنیا جێم مەهێڵنی نەبیستبێت، ئەو گۆرانییە بووە هێمانی مەزڵوومیەتی هەڵەبجە و کورد.

عابدی دەڵێت: دوای ساڵانێکی زۆر و لە ساڵی 2019دا، ڕۆژێکیان بۆ من تەرخان کرد و لە پای ئەو گۆرانییە، ڕێزیان لێگرتم، وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شارەوانیی هەڵەبجە ڕێزیان لە کارەکەم گرت.

هیواش دەخوازێت، توانیبێتم کارێکی شایستەم کردبێ، هەرچەندە سەدان ئاواز و سەمفۆنیا ناتوانێت قەرەبووی دڵۆپێک خۆێنی ئەو شەهیدانەی هەڵەبجە و سەردەشت بکاتەوە. ئەگەر کاتی خۆی بە شێوەیەکی باش گرنگیمان بەو کارەساتەی هەڵەبجە بدابا، پێموانییە کارەساتەکانی شنگال و کۆبانێ ڕوویان نەدابا. بەو هیوایەی چیدی گۆرانی بۆ کارەسات نەڵێم، بەڵکوو بۆ ژیانی بڵێم.[1]
ئەم بابەتە 58 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | udaw.net 16-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 58 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
شازادەی نووستوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
ع.ح.ب و ئەوینی لاو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
31-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
شازادەی نووستوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
ع.ح.ب و ئەوینی لاو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.579 چرکە!