پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی شەشەم
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی شەشەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی شەشەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی شەشەم
شوان خورشید

دەرکەوتنی ڕۆژنامە و سەرهەڵدانی زیاتر لەو سەردەمانە، گڕوگاڵی کردووە کە دەنگی ئازادی و ڕێزگرتن لە دەربڕینی ڕای ئازاد بڕەوی هەبووە. بۆیە دەبینین هەر لە دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراقەوە بەلێشاو لەشارەکانی ئێراق ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوە و کۆڕ و کۆبوونەوە و دەربڕینی ڕای جیاواز گەشەی کردووە، ناوچەکانی کەرکووکیش بێ بەش نەبووە لەو هەڵتۆقینە ڕۆشنبیریە و لە ڕێی ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی ناوچەکە، بیروڕا و پەیامی خۆی ئاڕاستە کردووە.

گۆڤاری زیبان
وەک گۆڤارێکی مانگانە لقی #کەلار#ی بنکەی گەلاوێژ بە زمانی کوردی دەریکردووە، ژمارە یەکی لە ساڵی 2004 گەیشتۆتە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی (کرکوک تورکمن ایلی)
هەفتانەیەکی ئەدەبی گشتی و ڕووناکبیری بووە. یەکێتی نووسەرانی تورکمان لقی کەرکووک ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003 دەرکردووە، بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی لاتینی، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە مەولود تەها قایەچی و بەڕێوەبەری سەرنووسەری (ایدن کرکوکی) بووە.

(الوحدە)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی کۆمەڵایەتی ڕووناکبیری گشتی بووە. پاشماوەی #بەعس#یەکانی کەرکووک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی (تجمع الوحدة الوطنیة العراقي) و سەرنووسەری ڕەعد مەتشەر و بەڕێوەبەری نووسینی (علی الشمري) بوون، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003 دەرچووە.

ڕۆژنامەی ڕووناکی کەرکووک
مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک دەری دەکرد، وەک بڵاوکراوەیەکی مانگانەی سیاسی، خاوەنی ئیمتیازی مەڵبەندی کەرکووک #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە، سەرنووسەری بەهجەت ڕەئوف و جێگری سەرنووسەری عەدنان مەنسوور بوون.

گەڕانەوە
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ بووە، کۆمەڵێک گەنجی ئازدیخواز لە کەرکووک دوو هەفتە جارێک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی #عارف قوربانی# و سەرنووسەری حەکیم عوسمان و بەڕێوەبەری نووسینی فاروق جەمیل بوون، ژمارە یەکی لە 2003 دەرچووە دوای بەردەوامیەکی زۆر لە دەرچوون وەستاوە.

کەرکووکی ئەمڕۆ
ڕۆژنامەیەکی ڕووناکبیری کۆمەڵایەتی بووە، دوو هەفتە جارێک کۆمەڵەی ڕووناکبیری کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکووک دەری دەکرد، سەرنووسەری سمکۆ بەهرۆز و بەڕێوەبەری نووسینی هاشم کاکەیی بوون، ژمارە یەکی لە تەمموزی 2003 دەرچووە، ڕۆژنامەکە سەرەتا ڕەنگاوڕەنگ بووە. پاشان دوای چواردە ژمارە لە دەرچوونی بووە بە ڕەش و سپی و وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتی بە دوانزە لاپەڕە، درێژەی بە تەمەنی خۆی داوە.

ڕۆژنامەی (الفیصل)
تۆڕی ڕاگەیاندنی ئێراق وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سیاسی بەهەشت لاپەڕە دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری محەمەد شاهین و جێگری سەرنووسەری ئامینە مەحمود بوون.

بانەڕۆژ
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکووک بوو، سەرنووسەری لەتیف فاتیح فەرەج و جێگری سەرنووسەری عەدالەت عەبدوڵڵا بوون، ژمارە یەکی لە کانونی یەکەمی 2003 بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ دەرچووە.

گۆڤاری (المستقبل) بانەڕۆژ
وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکووک، بە عەرەبی دەریان دەکرد، سەرنووسەری لەتیف فاتیح فەرەج و جێگری سەرنووسەری عەدالەت عەبدوڵڵا بووە. ژمارە یەکی لە 01-03-2004 دەرچووە.

ڕۆژنامەی خۆرنەوازان
ڕۆژنامەیەکی گشتی ئازاد بوو مانگی جارێک دەردەچوو، خاوەنی ئیمتیازی سەڵاحەدین عەبدولحەمید سەرنووسەری سەڵاح #گەرمیان#ی بووە.

ڕۆژنامەی بەرەو شار
ڕۆژنامەیەکی مانگانەی سەربەخۆ و ئازاد بووە، لەلایەن کۆمەڵێک گەنج، ژمارە یەکیان لەپپ 20-02-2004 دەرکرد، هەریەک لە عەدنان سەید حسێن وەک سەرنووسەر و سامان عەزیز بەڕێوەبەری نووسین و ئەحمەد کاکە سەرپەرشتیاری هونەری کاری ڕۆژنامەکەیان تێ دەپەڕاند.

ڕۆژنامەی ئاوەسپی
کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی دوز#خورماتوو#، دوو هەفتە جارێک چاپ و بڵاویان دەکردەوە، وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی ئازاد.

گۆڤاری زانست
نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکووک وەک گۆڤارێکی زانستی بە زمانی ئینگلیزی دەریان دەکرد، ژمارە یەکی لە ئۆکتۆبەری 2003 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی دکتۆر سەباح زەنگەنە و سەرنووسەری دکتۆر هیوا محەمەد شوانی بوون.

(التمریض)
بڵاوکراوەیەکی ناوبەناوی پەرستاری بووە، سەرپەرشتیاری گشتی بڵاوکراوەکە دکتۆر حەمید محەمەد ئەلسەبعاوی و سەرنووسەری ئەیاد گورگیس داود بوون.

گۆڤاری (الاصلاح)
گۆڤارێکی سیاسی ڕووناکبیری بوو حیزبی ئیسلامی ئێراقی لە کەرکووک دەریان دەکرد، سەرنووسەری عەبدولکەریم عەلی بووە.

گۆڤاری زەوی
گۆڤارێکی سیاسی ڕووناکبیری مانگانە بووە، حیزبی سەلامی کوردستان لە کەرکووک دەری دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی سوار ڕەشید باجەلان و سەرنووسەرەکەی بێستون جەلال بوون.

بڵاوکراوەی (الشفاء)
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی کەرکووک دەری دەکرد، ژمارە یەکی لە 2002 بڵاوکرایەوە.

(الذهب الاسود)
بڵاوکراوەیەکی بزیشکی زانستی بووە، بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی کەرکووک دەریدەکرد.

گۆڤاری (التاجر)
ژووری بازرگانی کەرکووک دەریدەکرد، گۆڤارێکی مانگانە بووە تایبەت بە کاروباری بازرگانی و ئابووری و ڕۆشنبیری، ژمارە سفری لە ئەیلولی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەری سەباح ساڵەیی و سکرتێری نووسینی محەمەد تۆفیق بوون.

کەرکووکی ئازاد
بڵاوکراوەیەک بووە تایبەت بە ئازادکردنی شاری کەرکووک، ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی خۆێندکارانی کوردستان دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی کۆمەڵەی خوێندکاران و سەرنووسەری سامان جەلال بوون.

بابەگوڕگوڕ
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری گشتی وەرزی بووە، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بابەگوڕگوڕ دەری دەکرد.

گۆڤاری ڕابوون (الصحوة)
مەڵبەندی کەرکووکی حیزبی ئیسلامی ئێراقی دەریدەکرد، وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی، سەرنووسەری گۆڤارەکە خالید جاف و دەستەی نووسەران یوسف عوسمان و محەمەد حەمید و ئەحمەد پاڵەوان بوون.

(صوت کرکوک)
بڵاوکراوەیەکی هەفتانەی گشتی سەربەخۆ بووە بە زمانی عەرەبی، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2003 چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بڵاوکراوەکە نووسراوە (تصدر عن ڕابطة کرکوک للثقافة والفنون) .

پنار
گۆڤارێکی هونەری ڕۆشنبیری بووە لە قەبارەی پەرتووک، ژمارە یەکی لە تەمموزی 2003 بڵاو کرایەوە، بە زمانی عەرەبی و تورکمانی.

شەم
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی بووە، بەشی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، سەنتەری #کفری# دەریدەکرد، سەرنووسەری شەم ئاری عوسمان خەیات بووە.

گۆڤاری باوە شاسوار
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی بووە، لە کفری جار نا جار دەردەچوو، سەرنووسەری سامان کەریم و بەڕێوەبەری نووسینی هیوا عەلی بوون.

گۆڤاری ڕازی
گۆڤارێکی پزیشکی بووە، ژمارە یەکی لە 2003 دەرچووە، سەرنووسەری گۆڤارەکە جاسم محەمەد شندی بووە.

گۆڤاری (الرحیق)
گۆڤارێکی ئیسلامی ڕۆشنبیری مانگانە بووە، ژمارە یەکی لە تەمموزی 2003 بڵاوکراوەتەوە، سەرنووسەرەکەی حازم نازم فازل و بەڕێوەبەری نووسینی سامی سلێمان عارف بوون.[1]
ئەم بابەتە 210 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد 12-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 13-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 210 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
یار و نەیار
کورتەباس
سواکردنەوە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
پێ پەتی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,305
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
یار و نەیار
کورتەباس
سواکردنەوە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
پێ پەتی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!