=KTML_Bold=بەپرسانی حکومەتی هەرێم ڕێگری لەوە دەکەن کە لقی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە پارێزگای سلێمانیی بکرێنەوە.=KTML_End=
بڕیار ڕەشید، پەڕڵەمانتاری ئێراق ڕایدەگەیەنێت، بانکی ڕافیدەین ڕەزامەندیی دەربڕیوە لقێکی بانکەکە لە پارێزگای #سلێمانی# بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە.
بڕیار ڕەشید دەڵێت: #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بێ دیاریکردنی هۆکاری ڕەتکردنەوەیان ڕێگەی نەدا لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە سلێمانی بکرێتەوە.
بەرپرسانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە حکومەتی هەرێم دژی ئەو هەنگاوە بوون و پێیان وایە ئەم هەنگاوە دژی پلانێکی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدایە. کە لە ئێستا لە ساڵی 2023 دا سەرقاڵی کردنەوەی بانکی نیشتمانن لە #هەولێر#. ئەو بانکە هاوشێوەی لقێکی بانکی ناوەندی ئێراق دەبێت لە هەرێم.
بۆکردنەوەی بانکی نیشتمان، حکومەتی هەرێم وەک بارمتە بە بەهای 250 ملیار دینار بارمتەی لە بانکی ناوەندی ئێراق داناوە کە خۆی دەبینێتەوە لە چەندین موڵکی گرانبەهای حکومەتی هەرێم لەگەڵ دانانی 25 ملیار دیناری کاش. تا بتوانرێت ئەو بانکە دەست بەکار بێت.
بەرپرسانی پارتی پێیان وایە کردنەوەی لقێکی بانکی ڕەشید و ڕەفیدەین لە شاری سلێمانی دژی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمە بۆیە ڕەزامەند نەبوون بە کردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە لە سلێمانی. [1]