کۆ=KTML_Bold=بوونەوەکانى پارتى و یەکێتیى هیچ دەرەنجامێکى نییە
مەکتەبى سیاسى هەردوولا گەشبین نین بە دەرەنجامى کۆبوونەوەکان=KTML_End=
هەرچەندە وابڕیار بوو لەم هەفتەیەدا بۆ جارى دووەم مەکتەبى سیاسى هەردوولا کۆببنەوە، بەڵام بەپێى زانیارییەکان بەهۆى بێ دەرەنجامى کۆبوونەوەکان دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکە ئەنجامنەدرا.
دوو ڕۆژ بەر لە جەژنى قوربان، لە هەفتەى ڕابردوو هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى کۆبوونەوە و بڕیاریشدرا دواى جەژن ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەى دیکە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەپێى بەدواداچوونەکانى بوار بەهۆى بێ دەرەنجامى کۆبوونەوەکان مەکتەبى سیاسى هەردوولا پێیان باش نەبووە کۆبوونەوەى دیکە ئەنجامبدرێت.
لە کۆبوونەوەى یەکەمى هەردوو مەکتەبى سیاسى جگە لە دەردە دڵى و گلەییکردن لە یەکتری، هیچ هەنگاوێکى گرینگ بە ئاڕاستەى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکان نەنراوە و کۆبوونەوەکان زیاتر لە چوارچێوەى دەردە دڵى بۆ یەکتر دەرنەچوون.
لە کۆبوونەوەى ڕابردووى هەردوو مەکتەبى سیاسى تەنانەت لەسەر ئەوەش ڕێکنەکەوتوون بەیاننامەیەکى هاوبەش دەربکەن. یەکێتیى پێیوایە ئەو شاندەى مەکتەبى سیاسى پارتى هیچ بڕیارێکیان لا نییە و دەسەڵاتیان نییە. [1]