پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,697
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,314
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
بڕیارەکەی ICC و پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بڕیارەکەی ICC و پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان

بڕیارەکەی ICC و پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان
ناونیشان: بڕیارەکەی ICC و پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #27-03-2023#

=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتیی سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بە درووستی چەند مانگێک پێش ئێستا دەرکراوە و لایەنی ئێراقی و تورکی، تەنانەت هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری نێوەڕۆکی بڕیارەکە بوون، بەڵام ئەوەی کە لە ڕۆژی 25ی ئاداری 2023دا ڕوویدا تەنیا بە فەرمی ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بوو. بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژی 23ی ئاداری 2023وە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگاکانی هەڵگیراوە، بەڵام لە نیوەڕۆی 25ی ئاداری 2023وە هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی بۆ تورکیا ڕاگرت و وەزارەتی نەوتی ئێراقیش پێشوازیی لە بڕیارەکەی دادگەکە کرد، هەروەها هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا نابێت، بەتایبەتیش کاتێک تورکیا ڕەزامەندیی داوە کەوا بەبێ مۆڵەتی حکومەتی ئێراق نەوت هەناردە نەکات. ئەمەش ڕێک لەو کاتەدا دێت کە هەمووی ماوەیەکی زۆر کوورتە هەردوو حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت و بەتایبەتیش بەرهەمهێنان و بڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی 2023ی فیدراڵی ڕێککەوتوون!
خاڵیکی دیکەی زۆر گرنگ لە لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە، پەیوەستە بە توانای گلدانەوە (کۆگاکردن) ی نەوت لە کۆگاکانی کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان. ئایا ئەمە تاوەکوو چەند کاریگەریی دەکاتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و مەترسیی لە داخستنی کێڵگەکان یاخود ئەگەری ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان دێنێتە ئاراوە؟ چونکە ئەمە پرسێکی تەواو تەکنیکی و کاریگەرییەکی گەورە و زیانێکی زۆر گەورە بە بیرە نەوتییەکان و پڕۆسەی پیشەسازیی نەوت و و کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان دەگەیێنێت، ئەگەر بەزوویی نەگەنە ڕێککەوتن بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لەڕاستیدا، دیوێکی دیکەی ئەم پرسە، شارەزابوونی حکومەتی ئێراقە لە دۆسیەکە و شێوازی تۆمارکردنی دۆسیەکە لە دادگە. دۆسیەکە لە دژی تورکیا و پابەندنەبوونی تورکیایە بە ڕێککەوتنی ساڵی 1973 بۆری هەناردەکردنی نەوت لەنێوان تورکیا و ئێراقە، کە لە 2010دا هەموار کراوەتەوە. دیارە پرسەکەی نەبەستووەتەوە بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا کە نەوتی هەناردە کردووە.
لێرەدا هەڵوەستە لەسەر نێوەڕۆکی بڕیارەکە و هۆکاری پابەندبوونی تورکیا بە بڕیارەکە و دەستکەوتەکانی حکومەتی فیدراڵیی ئێراق بەهۆی ئەم بڕیارە و لە سەروو هەمووشیانەوە لێکەوتە کوورتخایەن و درێژخایەنەکانی پشت ئەم بڕیارە لەسەر پیشەسازیی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکەین.

=KTML_Bold=نیوەڕۆکی بڕیارەکە و هۆکاری پابەندبوونی تورکیا بە بڕیارەکەوە چییە؟=KTML_End=
کۆمپانیای سۆمۆ بە وەکالەتی وەزارەتی نەوتی ئێراق لە ئایاری 2014دا داوای لە دادگە تۆمار کردووە، ئەویش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە. لەو کاتەدا پەنابردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردە کردنی نەوت بە شێوەی سەربەخۆ، بەهۆی بڕینی بەشە بودجەکەیەوە بوو لەلایەن بەغداوە، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی ئێراق هەناردەکردنی نەوتی تەنیا بەستووەتەوە بە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و کۆنترۆڵی کۆمپانیای سۆمۆوە.
بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی 1973، بۆریی هەناردەکردنی نەوتی نێوان ئێراق و تورکیا لەلایەن کۆمپانیای بۆتاشەوە بەڕێوە دەبرێت، درێژییەکەی 970 کیلۆمەترە و، ڕۆژانە توانای هەناردەکردنی 1.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، تیرەکەی 40 - 46 ئینجە و، هەردوو وەزارەتی نەوتی ئێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش هاوبەشی کۆمپانیای بۆتاش دەکەن. هەروەها، ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی 2010دا هەموار کراوەتەوە بەپێی ڕەزامەندیی هەردوولا، بەو شێوەیەی کە هەیە تاوەکوو 2025 درێژ کراوەتەوە.
هەروەها لە ساڵی 2011وە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆڕییەکی نوێی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە خورمەڵەوە تاوەکوو پێشخابوور ڕاکیشا، کە توانای هەناردەکردنی نەوتی لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەڵام لە دیوی تورکیاوە بەستراوەتەوە بە بۆڕییە کۆنەکەوە. هەڵبەت پرسی سەرەکی لە دۆسییەکەدا لەبارەی سەروەریی هەناردەکردن بووە نەوەک بەکارهێنانی بۆڕیی ئێراق بۆ هەناردەکردنی نەوت وەک ئەوەی لە قەرەبووەکەدا هاتووە و ئاماژەی بۆ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، تورکیا ڕەزامەندیی داوە لەسەر قەرەبووکردنەوەی 1.5 ملیار دۆلار پێش سوودی بانکی بۆ ماوەی نێوان ساڵانی (2014-2018) ، لە کاتێکدا ئێراق داوای قەرەبووی 26 ملیار دۆلاری کردبوو لە دادگە. هەروەها، کەیسێکی دیکە کە درێژکراوەی هەمان داوای ئێراق لە دادگەیە بۆ ماوەی نێوان 2018 تاوەکوو ئێستا ماوە، کە چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی دوو ساڵێکی پێبچێت بۆ ئەوەی ئەمەش یەکلایی بکرێتەوە.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆچی تورکیا ڕەزامەندیی داوە بە قەرەبووکردنەوەکە و پابەندبوون بە بڕیاری دادگەوە، ئەمە مژارێکی گرنگە و جێگەی هەڵوەستە کردنە. هەر بۆیەش لە ڕۆژی 23ی ئاداری 2023وە دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکە، بە فەرمی حکومەتی ئێراقی لە پابەندبوون بە بڕیارەکە ئاگادار کردووەتەوە، کە وا لێکدەدرێتەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تورکیا لە مانگی ئایاری 2023 و دۆخی پارتی داد و گەشەپێدانەوە بووە. هەرچەندە هەرێمی کوردستان پێشتر ڕەزامەندیی دابوو لەسەر چاودێریکردنی هەناردەکردن لە بەندەری جەیهان و هەبوونی نوێنەری سۆمۆ لە بەندەرەکە بۆ چاودێریکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دیوێکی پابەندبوونی تورکیا پەیوەستە بە هەبوونی کارتی گوشار لە هەمبەر ئێراق، کە ئەویش پرسی بەردانەوەی ئاوە بۆ ئێراق، بەتایبەتیش ئاوی ڕووباری دیجلە، کە بەپێی زانیارییەکان لە سەردانی ئەم دواییەی سوودانی بۆ تورکیا باسی لێوە کراوە و دوای سەردانەکەش، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کەوا بەشی بەردانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە زیاتر دەکات، کە ئەمەش بۆنی ڕێککەوتنێکی پێشوەختە و تێکەڵکردنی کارتەکان بەیەکدیی لێدێت، واتە چاوەڕوان ناکرێت تورکیا بە پارە قەرەبووی ئێراق بکاتەوە.

=KTML_Bold=دەستکەوتەکانی حکومەتی فیدراڵی لە بڕیارەکە چین؟=KTML_End=
وا دەردەکەوێت حکومەتی ئێراق بە پلان و بەرنامەوە کاری لەسەر دۆسییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتیش پرسی وزە (نەوت و گاز) . ئەگەر بەخێرایی چاو بە دوو دەیەی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوودا بخشێنین بەڕوونی دەردەکەوێت، کە هەرێمی کوردستان لە کوێوە گەیشتووەتە کوێ. لە دوایین گەڕی دانووستاندنەکان دا ڕێککەوتن کرا و لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2023دا هاتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانییەوە هەناردە بکات و داهاتەکانی دەبێتە داهاتی کۆتایی گەنجینەی فیدراڵی.
لە بڕگەیەکی دیکەی پڕۆژە یاساکەدا سەبارەت بە داهاتی نەوتی هاتووە، سەرجەم کۆی داهاتەکانی نەوتی بەرهەمهێندراو لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یەک هەژماری بانکی دادەنرێن بەبێ هیچ لێبڕینێک، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یان ئەو کەسەی ڕادەسپێردرێت دەسەڵاتی خەرجکردنی دەبێت و هەژمارەکە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە چاودێری دەکرێت و سەرجەم هەژمارە بانکییەکانی دیکە دادەخرێن.

ڕۆژی #26-03-2023# شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان، کە وەکوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی #هەولێر# و بەغدا نابێت، بەڵام ئایا بەغداش وەکوو پێش بڕیارەکەیە یاخود جیاوازە؟
ئێستا، پرسیارەکە ئەوەیە کە بەغدا بە چ میکانیزمێک دووبارە ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەدات، ئایا دووبارە چاو دەخشێنێتەوە بەو ڕێککەوتنەی بۆ بودجە کراوە یاخود بە هەمان میکانیزم بەردەوام دەبێت؟ چونکە لە دووەمین بەیاننامە لەسەر ئەم پرسە ئاماژە بەوە دەکات کەوا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەگەنە ڕێککەوتن سەبارەت بە شێوازی هەناردەکردنەوە، کەواتە ئەگەر ئەو میکانیزمە نەبێت کە بۆ پڕۆژە بودجەی 2023 ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، دەبێت چۆن بێت؟
دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە ئێستا نەک تەنیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵکوو 70 بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی #کەرکووک#یش ڕاگیراوە، کە بەغدا ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەم هەناردەکردنەوە نزیکەی سەروو دوو ملیار داهاتی هەبووە. ئەگەر کێشەکە بەزوویی چارەسەر نەکرێت و هەناردەکردن دەست پێنەکاتەوە، ئەوا بەغدا زیانی بەر دەکەوێت، نەک تەنیا هەرێمی کوردستان.
خاڵێکی دیکەش کە چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی ئێراق لە بردنەوەی ئەم دۆسیەوە بیگرێتەبەر، ئەویش کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوە، کە چەند بێت نەوەکو تەنیا ئەو بڕەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2023دا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەر بۆیەش بۆ وەڵامدانەوەی کۆی پرسیارەکان دەبێ چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتوو بکەین بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، چونکە جگە لە لێکەوتە کوورتخایەن و درێژخایەنەکانی لەسەر پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، لێکەوتەی گەورەی لەسەر بازاڕەکان دەبێت، ئەگەر ئەم ڕاگرتنە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت کە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەم دەکات، دەبێ بزانین هەڵویستی وڵاتانی زلهێز و بەکارهێنەری نەوت و تەنانەت بەرهەمهێنەری نەوتیش لەسەرووی هەموویانەوە ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی چی دەبێت.

=KTML_Bold=لێکەوتەکانی بڕیارەکە لەسەر پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
ئەم بڕیارە و پابەندبوونی تورکیا و باڵادەستبوونی ئێراق لەسەر ئەم پرسە لێکەوتەی گەورەی لەسەر پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەبێت، تەنانەت کارکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام لێرەدا ئاماژە بە لێکەوتە کوورتخایەنەکانی وەک:
- کاریگەریییەکی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان دەبێت، بەتایبەتیش ئەگەر بەزوویی ڕێککەوتن نەکرێت و دووبارە هەناردەکردن دەست پێنەکانتەوە. بەپێی زانیارییەکان کۆگای کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگەکان تاوەکوو 5 ڕۆژ بەش دەکات.
- لێکەوتەیەکی دیکەی کوورتخایەن کاریگەریی لەسەر کارکردنی کۆمپانیاکانە، بەتایبەتیش ئەو کۆمپانیانەی دوای لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا دەستیان بە دووبارە لێدانی بیری نوێی نەوت لە کێڵگەکان کردبوو.
- قۆناخێکی نوێی مامەڵکردن لەسەر شێوازی پارەدانەوەی کۆمپانیاکان دەبێت، بەشێوەیەک کەوا خۆی ئێستا نزیکەی مانگێک دواکەوتووە و ئەمەش کاری زیاتر دەکاتە سەر کاری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان.
- لێکەوتەیەکی کوورتخایەنی دیکە پەیوەستە بە شێوازی فرۆشتنی نەوتی خاو، کە دوای ئەم ڕووداوانە توانای هەرێمی کوردستان بۆ مامەڵکردن لەگەڵ کڕیارەکان کەمتر دەکاتەوە، دیارە ئەگەر سۆمۆ کۆی پڕۆسەکە نەگرێتە ئەستۆ.

هەروەها، بڕیارەکەی دادگا لێکەوتەی درێژخایەنیشی هەیە. ئەگەر هەرێمی کوردستان نەتوانێت کارتی گوشار لە هەمبەر تیمی حکومەتەکەی سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بخاتەڕوو. چونکە ئێستا تەرازووی باڵادەستی دانووستاندنەکان بەلای بەغدا شکاوەتەوە. بۆ نموونە لە سەرەتای سوێندخواردنی کابینەکەیدا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئێراق بەڵینی دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا دابوو. ئێستا نزیکەی پێنج مانگی تێپەڕیوە و هێشتا دەرنەکەوتووە کە کار لەسەر چ پڕۆژەیەک بۆ دەرکردنی ئەم یاسایە دەکەن، هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت وەک بردنەسەری بەڵینەکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژەیەکی ئامادەکراو بێتە گۆڕێ و پەڕڵەمانیش بە زۆرینەی دەنگ تێیپەڕێنێت، هەر بۆیەش ئەم بڕیارەی دادگا لێکەوتە درێژخایەنی وەک ئەمانەی خوارەوەش دەبێت:

- کاریگەرییەکی تەواوی لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی دەبێت، دەستی بەغدا لە چۆنییەتی داڕشتنەوەی بڕگە یاساییەکان زاڵتر دەکات، بەتایبەتیش کە لە چەند مانگی ڕابردوودا مەرجەکانی بەغدا بەشێوەیەک بوون لەلایەن هەولێرەوە قبووڵ نەکراوبوون. هەروەها نزیکەی 16 ساڵە لە 2007وە دەرکردنی پڕۆژە یاساکە لە پەڕڵەمان دوادەکەوێت.
- کاریگەریی گەورەی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئێراق دەبێت، ئەویش بەو میکانیزمەی توانای هەناردەکردن دەکەوێتە سەر حکومەتی فیدڕاڵیی ئێراق.
- لەمەودایەکی درێژخایەن کاریگەریی لەسەر شێوازی پەرەپێدان و هەڵکەندنی بیری نوێ و تەنانەت پەرەپێدانی بیرە کۆنەکانیش بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت، چونکە هیچ گەرەنتییەک نییە کە بەغدا بڵێ بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ نێوخۆ بەکاربێت و لە بەندەری بەسرە و کێڵگەکانی باشوور نەوت هەناردەی دەرەوە دەکەین.
- کاریگەریی لەسەر پرسی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی دەبێت، کە بەم دواییەش حکومەتی فیدراڵیی ئێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کریست پیترۆڵیۆم واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی باشووری ئێراق.

=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
بڕیارەکەی دادگا کاریگەریی تەواوی لەسەر کۆی پڕۆسەی پیشەسازی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، شێوازی پەیوەندییە نیوخۆییەکان و، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دادەنێت.
تورکیا بەدەر لە ڕەوشی هەڵبژاردن، ئەو چەکەی لە بەردەستدایە کە بتوانێت لەبەرانبەر بەردانەوەی ئاو، سازش بە ئێراق بکات.
ئێستا وەزارەتی نەوتی ئێراق و حکومەتی فیدراڵیی ئێراق باس لە میکانیزمێک بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە بەگوێرەی سۆمۆ بێت، هەرچەندە ئەم دواکەوتنە یاخود گەیشتنە ڕێککەوتنە بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردن دوابکەوێت، ئەوا زیان بەر ئێراقیش دەکەوێت بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوتی کەرکووک، کە نزیکەی سێ ڕۆژ تێپەڕێوە و بەپێی زانیارییەکان کێڵگەکان تاوەکوو 5 ڕۆژ دەتوانن لە بەرهەمهێنان بەردەوام بن، ئەگەرنا دەبێت بەرەو داخستن بچن بەهۆی مەترسی پڕبوونی ئەمبارەکان و داخستنی کێڵگە نەوتییەکان، کە زیانەکانی سەتان باری ئەوەیە کە کێ کۆنترۆڵی هەناردەکردنی نەوت بکات.
خاڵێکی دیکەش کۆنترۆڵکردن یاخود ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزمێکی نوێ بۆ دووبارە دەستپێکردن بەهەناردەکردن و پابەندیی ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ڕەوانەکردنی پشکی بودجە و پرسەکانی دیکە زیاتر دەکات کە نزیکەی 9 ساڵە بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە خۆی لێ دزیوەتەوە.
ڕاستە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دۆخێکی نوێ بووەتەوە لەڕووی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوت و گاز، بەڵام بەواتای ئەوە نایێت کە دەستی بەغدا لەم پرسەدا ئاوەڵایە تەنیا بە بردنەوەی دۆسییەکی دادگا لە هەمبەر تورکیا. گۆڕانکارییەکانی ڕۆژانی داهاتوو و زانیارییەکان بۆ ڕێککەوتن نێوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگا زیاتر ڕوون دەکاتەوە. بۆ نموونە زانینی هۆکارەکانی ئەوەی کە بۆچی ئێراق کە داوای قەرەبووی 26 ملیار دۆلاری کردووە، ئێستا بە 1.4 یان 1.5 ملیار دۆلار ڕازیبووە گرنگە، ئێراق ئەگەر گەڕی دووەمی دادگاش بباتەوە هەموو ئەو قەرەبووەی کە وەریدەگرێت ناگاتە سەرووی 3 ملیار دۆلار
لە کۆتاییدا، هەر میکانیزمێک بگیرێتەبەر، پێویستە ڕەچاوی لایەنی تەکنیکی کێڵگەکان و توانای بەرهەمهێنانی بیرە نەوتییەکان بکرێت، بۆ ئەوەی تووشی زیانی داخستن نەبن، کە گەلی کوردستان و ئێراقیش تێیدا زیانمەند دەبن. [1]
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-03-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 280 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,697
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,314
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!