پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,450
وێنە 105,318
پەرتووک PDF 19,454
فایلی پەیوەندیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
بۆچی کۆڕۆنا نییە!
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی کۆڕۆنا نییە!

بۆچی کۆڕۆنا نییە!
ناونیشانی بابەت: بۆچی کۆڕۆنا نییە!
ئامادەکردن: #ئیحسان وەڵزی#

بۆچی کۆڕۆنا نییە، یان لانی کەم لە هەرێمی کوردستان نییە؟ کوورتترین وەڵامی ئەم پرسیارە ئەمەیە: چونکە لای کەسانێکی زۆر، باوەڕکردن بە بوون یان نەبوونی ئەم ڤایڕۆسە مرۆکوژە لەسەر فاکتەکان بنیات نەنراوە، بەڵکوو بەندە بە هەڵوێستێکی سیاسی، یان باشتر بڵێین بە میزاجێکی سیاسییەوە، کە بەسەر لەگەڵبوون یان لەدژبووندا دابەش دەبێت.
ئەوە فاکت و زانیارییە جێباوەڕەکان نین، دەمانگەیەنن بەو باوەڕەی کە کۆڕۆنا هەر بوونی نییە یاخود لانی کەم لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵکوو هەڵوێست یان میزاجێکی سیاسییە، کە هەرچی جەمسەرێک گوتی و بانگەشەی بۆ کرد، لەلایەن جەمسەرەکەی دیکەوە بە هەوڵێک بۆ خەڵەتاندن و چەواشەکردن یان پیلانگێڕی لێک دەدرێتەوە. ئەمەش دەکرێت بە بەرجەستەترین نموونەی دیوەکەی دیکەی ئەو بۆچوونە بزانرێت کە عەلی شەریعەتی بە ئیستیحماڕ یاخود کەرکردن ناوی دەبات. هەروا لەوانەیە زۆر کەس هەوڵی ئەوە بدەن لە ڕێگەی مێتافۆڕی شوانەی درۆزنەوە، کە بە شێوازی جیاواز لە کولتووری جیاوازدا ئامادەیی هەیە، نەبوونی بێمتمانەیی لەنێوان هاووڵاتی و دەسەڵات لە هەرێمدا لێک بدەنەوە. بەڵام من پێم وایە ئەمە سادەکردنەوەیەکی بێ زیان نییە و وامان لێدەکات، هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە نەبینین.
ئەم دۆخە چەندە درووستی هەوڵی گەوجاندنی کۆمەڵانی خەڵک لەلایەن هێز و کەسایەتی و دەسەڵاتە سیاسییەکانەوە دەردەخات، چەندین ئەوەندە دەرگای گرفتێکی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەیی ئاڵۆزمان بەڕوودا ئاوەڵا دەکاتەوە، کە دەکرێ لە تەنیا بەلاڕێدابردن مەترسیدارتر بێت و کرۆکی ژیانی پێکەوەیی بگرێتەوە.
درۆکردن، فێڵبازی و خەڵەتاندن، لە دیاردە هەرە دێرینەکانی مێژووی مرۆڤایەتین. هەمیشە لە سیاسەتیشدا هەبوون و بە ئەگەری زۆر هەر دەشمێنن، بەڵام بە گوێرەی قۆناغی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و بە گۆڕانی ئەو فاکتەرانەی لە کاریگەرییان کەم یان زیاد دەکەن، بڕ و باوی ئەوانیش گۆڕانی بەسەردا دێت. هەر بۆ نموونە، فەیک نیوز هەمان ئەو هەواڵە درۆیەیە کە ئەگەر ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا نەبوایە، ئەو کاریگەرییەی نەدەبوو کە لەم چەند ساڵەی دواییدا هەیبووە و هەیەتی. هەمیشە و لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا کەسانێک هەبوون، کە نکۆڵیان لە ڕاستییە باوەکانی کۆمەڵگە کردوون. بەڵام ئەو بڕەی فەیک نیوز لە ڕێی میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیال میدیاوە دەتوانێت پێی بگات، لە هیچ قۆناغێکی مێژووی پێشتردا نابینرێت. هەر ئەمەشە وای کردووە لە چەند دەیەی ڕابردوو و بەتایبەتیش لەم سێ چوار ساڵەی دواییدا کەسانێکی زۆر پێیان وابێت، کۆمەڵگەکان پێیان ناوەتە نێو قۆناغی پۆست فاکتی، سیاسەتێکی پۆست فاکتی لە برەودایە و هەتا دیموکراسیش بەرەوە دیموکراسییەکی پۆست فاکتی دەچێت. هەڵبەتا دەمێکە گوتراوەکە فاکتەکان لە خودی خۆیاندا هەڵگری هێزی بڕیار و هەڵوێستوەرگرتن نین. بەڵام ناتوانین ئەوەش نادیدە بگرین، کە فاکتەکان ئەگەر بڕیاریش نەدەن، ئەوا ئەگەرەکانی بڕیاردان سنوورداردەکەن و مەیلی هەڵبژاردنی ئەگەرێکی دیاریکراو لەبەرانبەر ئەوانەی دیکەدا هەڵدەکێشن.
دوور نییە کەسانێکیش هەبن، پێیان وابێت، کۆمەڵگەکەی ئێمە هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەی کە فاکت و بەڵگەهێنانەوە عەقڵانی و مەنتیقییەکان جێپێی خۆیان بەتەوای قایم کردبێت، چ جای ئەوەی بێین باس لە کۆمەڵگەی پۆست فاکت بکەین. واتە دەتوانین لە بری پۆست فاکت ئێمە دەبێ باس لە پری فاکت Pre-fact یاخود قۆناغی بەر لە فاکت بکەین. لە وەڵامی وەها بۆچوونێکدا دەتوانین بڵێین کە ڕاستییەکان درووستکراوی دەستی کۆمەڵگە یان وردتر بڵێین بەرهەمی کردە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن. لە ڕێی بە کۆمەڵایەتیکردنەوە، کۆمەڵگە ئەو ڕاستییانەی نێو دونیای ڕۆژانەمان وەک ڕاستی بابەتی و نێوان و بگرە هەندێک جاران سەروو مرۆییش پێ دەفرۆشێت. بە حوکمی بەشداربوونیشمان لەو پڕۆسەیەدا، زۆربەی جاران ئێمەش ڕاستییەکانی بەم نرخە لێدەکڕین و بۆ کاتێکی مەودا مامناوەند یان مەودادرێژیش وەک ڕاستی یان مافیقەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین. لێرەشدا مێنتالیتی کۆللێکتیڤ و ئەو تەرزەبیرکردنەوە و وتارە باوەی نێو هەر کۆمەڵگەیەک دەبن بەپێوەری ڕاستییەکان و ئەمانیش دەکرێت لە قۆناغێکی مێژوویی بۆ قۆناغێکی دیکە و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکەوە جیاواز بن.
گرنگە لێرەشدا جیاکارییەک لەنێوان فاکت یاخود ڕاستییەکان وەک چەمکێکی کۆمەڵایەتی و مافیقەت وەک چەمکێکی فەلسەفیدا بکەین. لەسەر ئەوەی کە ژیانی ڕۆژانە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لەسەر بنەمای بە مافیقیزانینی کۆمەڵێک فاکت بنیات نراوە و دەنرێت، دەکرێ هەموومان کۆک بین. لەنێوان گۆڕانی بەردەوامی گۆمەڵگە، وەک خەسڵەتێکی دانەبڕاوی خودی دیاردەی پێکەوەژیانی مرۆڤەکان و هەم هێزێکی غەریزەئاسا لە بوونی مرۆڤدا، و هەوڵی لەبن نەهاتووی کۆمەڵگە بۆ بەردەوامی و ڕێکخستنی پێکەوەژیان، ئەو شتە درووستدەبێت کە پێیدەگوترێت سیستەم یاخود ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی. ڕێکخستنێک کە هەرچەندە بوونێکی ئەزەلی نییە، بەڵام جۆرێک لە بەردەوامی و سەقامگیری هەیە. بەڵام ئەوەی کە مافیقەتی ڕەها بوونی هەیە یان نا، ئەمە پرسێکی فەلسەفییە و نە من و نە ئێرە، کەس و جێی باسکردنی ئەم پرسە نین. هەر لەبەر ئەمەشە لەم بابەتەدا چەمکی پۆست فاکت Post-fact بەکار دەهێنم و خۆم لە بەکارهێنانی پۆست حەقیقەت Post-truth دەبوێرم.
لە بابەتێکدا کە پایزی ڕابردوو لە هەفتەنامەی زەمەن بە ناونیشانی “راستییەکان لە کوێن؟” بڵاوکرایەوە، لەسەر بنەمای بۆچوونێکی بڕۆنو لاتوور، باسم لە هۆکارەکانی لەقبوونی ڕاستییەکان و لەدەستچوونی بەهای فاکتەکان لەنێو کۆمەڵگەی هەرێمدا کرد. لێرەشدا پەنا دەبەمەوە بەر هەمان بۆچوون و هەوڵدەدەم، بە دەسکارییەکی کەمی بابەتەکەی ئەوساوە، هۆکارەکانی ئەو باوەڕنەبوونە بە بوونی کۆڕۆنا لای کەسانێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان شی بکەمەوە.
لاتوور پێی وایە کە تەنیا کولتوورێکی هاوبەش، دەزگا و دامەزراوەگەلێکی کارا، فەزایەکی گشتیی چالاک و میدیایەکی جێمتمانە دەستەبەری مانەوە و بەردەوامیی فاکت و ڕاستییەکان دەکەن. ئەو چوار فاکتەرەش کە لاتوور باسیان دەکات، ڕێک ئەو چوارچێوە و ڕووبەرانەن کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان تێدا ڕوو دەدەن و ڕاستییەکانیان تێدا بەرهەم دەهێنرێن.
=KTML_Bold=کولتووری هاوبەش:=KTML_End=
لێرەدا کولتوور بە تێگەیشتنە بەرفرەوانەکەی ئەم چەمکە وەردەگرین کە مەبەست لێی تەواوی سامانی هزری و بەرهەمە ماددی و مەعنەوییەکانی کۆمەڵگەیەکە، وەک ئایین، ئاکار، یاسا، تەکنیک، دابوونەرێت و سیستەمی پەروەردەیی و مەعریفی. کاتێکیش دەگوترێت، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان دوور بن لە گومان، ئەوا پێویستە کولتوورێکی هاوبەش هەبێت، پشتگیرییان بکات، ئەوا مەبەست لە کولتوور لێرەدا کۆی جیهانی مانا و مانابەخش و ئەو سیستەمە ڕەمزییانە دەگرێتەوە، کە تاکەکانی گرووپێک، بچووک بێت یان گەورە، واقیعەکەیانی پێ ڕێک دەخەن، لێکی دەدەنەوە و بەردەوام دای دەڕێژنەوە.
ئەم بەشە لە کۆمەڵگەی کوردی کە نزیک بە سێ دەیەیە لە جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەریدا دەژیەت و وا چاوەڕوان دەکرا، بەهۆی ئەو واقیعەی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی هاتبووە کایەوە، جۆرێک لە هاوبەندی و هاوبەستەیی درێژخایەنی تێدا درووستبێت، کە ببێتە مایەی هاتنەکایەی کولتوورێکی هاوبەشی دەوڵەمەند، دەبینین هەمان ئەو واقیع و فاکتەرە سۆسیۆسیاسییانە دەرەنجامێکی ڕێک پێچەوانەی ئەمە دەخەنەوە. لەبری هاوبەستەیی و یەکانگیری، لەتلەتبوون و ماڵ ماڵۆچکە دەبنە خەسڵەتی ئەم کۆمەڵگەیە. واقیعێکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆ دێتە کایە، کە لە توانایدا نییە زەمینەیەکی لەبار و گونجاو بۆ گەشەیەکی کۆمەڵایەتی گونجاو لەگەڵ ڕۆژگار و قۆناغی ئەمڕۆدا بڕەخسێنێت. ڕەوتی گواستنەوە لە ئێمەی نەرێتییەوە بۆ ئێمەیەکی مۆدێرن، لە منێکی کلاسیکی پشتبەستوو بە بوونیادە کۆمەڵایەتییە پێشمۆدێرنەکانەوە بەرەو منێکی چالاک و بەئاگا لە ڕۆڵ و ڕۆژگاری خۆی، ناکەوێتە سەر هێلی درووستی خۆی.
بەهۆی ئەو ململانێ سیاسییانەی کە مێژووی لانی کەم پەنجا ساڵی ڕابردووی ئەم کۆمەڵگەیەیان ڕەنگڕێژ کردووە، بەردەوام بۆ خۆجیاکردنەوە لەوەی دی هەوڵی زەقکردنەوەی خاسییەتە کولتووری و کۆمەڵایەتییە ناوچەییەکان دراوە. زەقکردنەوەی بۆ نموونە جیاوازییەکانی نێوان بادینان و سۆران، جا چ لە ڕووی زمان و دیالێکتەوە بووبێت، یا لە ڕووی پەیوەندی و بوونیادە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کاریگەرییەکی زۆری بەسەر پەرتەوازەیی کولتووریدا هەبووە و تاکوو ئێستاش هەیەتی. زیاتر لەمەش لەتبوونی هەرێم بۆ زۆنی حیزبی و دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری جیاجیا، ئەم کاریگەرییەی چەند قات کردۆتەوە. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر باسکردن و گێڕانەوەی فاکت و ڕووداوەکان. هەر نموونەیەک لەو ڕووداوانەی لە دە پانزە ساڵی ڕابردوو لە زۆنی سەوز یان زەرد ڕوویانداوە وەر بگرین، دەبینین کە چۆن ڕیوایەتی جیاجیا نەوەک هەر لەسەر ئاستی ڕەسمی و سیاسی و میدیاییەوە، بەڵکوو لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و لەنێو کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵکیشەوە هەبوون.
هەڵبەتە تێوەگلانی زۆر جاری حیزب و کەسانی باڵادەستی نێوحیزبەکانیش لە ڕووداوەکاندا، ئەگەر هۆکاری سەرەکیش نەبووبێت، ئەوا یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی گومانە لە ئاست هەر ڕیوایەت و زانیارییەک کە وەک ڕاستی و مافیقەتێک فڕێدەدرێتە نێو کۆمەڵگە. هەر بۆیە دەکرێت لێرە باس لە لەتلەتبوونی کولتووری نەوەک هەر ئاسۆیی، واتە جوگرافی و ناوچەیی، بکرێت، بەڵکوو دەکرێت بەهەمان شێوە باس لە دابەشبوونێکی ستوونیش، لەنێوان دەسەڵات و هاووڵاتییاندا بکرێت. ڕاستییەکان جارێک لەسەر ئاستی ناوچەیی، جارێکی دیکەش بە گوێرەی زۆنی حیزبی و هەندێک جاریش بە گوێرەی دەسەڵات و لایەنگرانی لەلایەک و ئۆپۆزیسیۆن و نەیارانی لەلایەکی دیکەوە، لێکدادەبڕێن. دەکرێت سەبارەت بە تاکە ڕووداوێکیش زیاتر لە دابەشبوونێک لە ڕیوایەت و گێڕانەوەکاندا هەبن.
دیارە وەک میکانیزمێکی بەرگری کۆمەڵگەیش لە خۆی، دواجار ئەم هەوڵەی حیزب و کەسانی دەستڕۆیشتووی نێوحیزبەکان بە ڕووی خۆیاندا هەڵدەگەڕێتەوە و لە ڕێی نەمانی متمانە وە، ئەو هەواڵ و زانیارییەیش کە درووستن وا نابینرێن و هەموو سەرچاوەیەکی ڕەسمی گەیاندنی زانیارییەکان، بە گومان و بێمتمانەییەوە لێیان دەڕوانرێت و وەک سیناریۆ و درووستکراو لەقەڵەم دەدرێن.
=KTML_Bold=دامەزراوەی کارا:=KTML_End=
دەزگا و دامەزراوەکان دیاردەیەک نین تایبەت بن بە کۆمەڵگەی مۆدێرن، کۆمەڵگە نەرێتییەکانیش جۆرێک لە دەزگا و دامەزراوەی سادەیان ناسیون، لێ کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن بێ دەزگا و دامەزراوەکان بەرچاو ناکەوێت. ڕۆڵی دامەزراوەکان کاتێک بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ڕەوایەتی لە کۆمەڵگەدا، چ سیاسی بێت، چ یاسایی چ هی بواری دیکە لە بنەمای نەریتەوە دەگوازرێتەوە بۆ بنەماگەلێکی دیکە، کە ئەگەر بە خەسڵەتێکی دیاریکراو بناسرێتەوە، ئەوا ئەمە خەسڵەتە وەزیفییەکەیانە. بێگومان کاتێک دەکرێت باس لە دامەزراوەگەلێکی پشت فاکتەکان بکرێت، کە ئەمانە وەزیفەی خۆیان بە گوێرەی ئەو لۆژیکە وەزیفییە بەڕێوە ببەن کە بنەمای بوونیانە. چونکە دامەزراوەکان ئەرکێک هێناونییەتەبوون و پێویستییەکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتین.
بەداخەوە لە کۆمەڵگەی کوردی ئەم هەرێمدا، کە دەکرێت بەهۆی بەردەوامی بوونیادە پێشمۆدێڕنەکان تێیدا بە کۆمەڵگەیەکەی لامۆدێرن - لایەک مۆدێرن - وەسفی بکەین، کە هەم پێویستی هەبوونی دەزگا و دامەزراوەکان و هەم بوونی کردەییان دەمێکە بووەتە واقیع، گرفت لە بوون و نەبوونی ئەمانەدا نییە، هێندەی گرفت لە ئەداکردنی ئەرک و ڕۆڵیاندایە. کارایی دامەزراوەکان بەندە بە سەربەخۆیی و دووربوونیان لە دەستێوەردانی کایەکانی دیکەی دەرەوەی ئەو کایەیەی دامەزراوەکە بەشێکە لێی.
داگیرکردنی دامەزراوەکان و بەتایبەتیش ئەوانەی بەشێکی ئەرکەکەیان پەیوەندی بە سەقامگیریی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، وەک دادگاکان، داواکاری گشتی، پۆلیس و دەزگا پەروەردەیی، تەندرووستی و دادوەرییەکانی دیکە، لەلایەن کایەی سیاسی و بەتایبەتیش حیزبی سیاسییەوە و دەستوەردان لە کاروباریان، ئەمانەی لە ئەداکردنی ئەرک و بینینی ڕۆڵی سەرەکی خۆیان لاڕێ کردووە و بەمەش دواجار سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی متمانە و باوەڕکردنی ئەو زانیارییانەی بڵاویان دەکەنەوە، لێڵ کردووە. بۆیە کاتێک دامەزراوەیەکی گرنگی وەک وەزیری تەندرووستی یان وەزیری ناوخۆ دێت و هۆشدارییەک سەبارەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێم دەدات و باس لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەکات، ئەوا ئەمانە وەک نوێنەری دامەزراوەیەک سەیر ناکرێن، بەڵکوو وەک نوێنەری دەزگایەکی حیزبی و لایەنێکی سیاسی دەبینرێن. ئەم هەڵوێستەش کە لە ئاست دۆزەکەدا دەنوێنرێت، بە هەمان شێوە هەڵوێستێکی سیاسییە، کە هەروەک لە سەرەتای ئەم بابەتەدا ئاماژەی پێدرا، زیاتر لە میزاجی سیاسییەوە هەڵدەقوڵێ تا قەناعەتێکی سیاسی.
=KTML_Bold=ڕووبەری گشتیی زیندوو:=KTML_End=
فەزا یان ڕووبەری گشتی ئەو ڕووبەرە ئازاد و کراوەیەیە کە دەکەوێتە نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگە. لەم ڕووبەرەدا پرس و دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەبابەت دەکرێن و ئەو شوێنەیە کە گفتوگۆی سیاسی تێدا ڕوودەدات و لەلایەن هیچ کامێکیانەوە مۆنۆپۆل ناکرێت، بەڵکوو زیاتر شوێنی بەیەکگەیشتنیانە. فەزای گشتی، بە پێچەوانەی ئەو دۆخەی لە دونیای کۆندا تێیدا بوو و تەنیا بۆ توێژێکی دیاریکراو ئاوەڵابوو، لە سەردەمی ئەمڕۆدا دەبێ بۆ هەمووان کراوە بێت و هەموان دەستیان وێیڕابگات.
بەهۆی مێژووی پڕ لە سەرکوتکاری لە ئێراقدا، تا ساتی ڕاپەڕینی 1991یش شوێنێکی ئەوتۆ نەبوو، بکرێت پێی بگوترێت فەزای گشتی ئازاد. ڕاپەڕین و دواتریش ڕووخانی ڕژێم ئەو دوو ساتەوەختە بوون کە چاوەڕوان دەکرا ببنە مایەی سەرهەڵدانی ئەم فەزا گشتییە. بەڵام بەداخەوە شەری ناوخۆی چەندین ساڵە و دواتریش بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و سڵنەکردنەوە لە هەر ئامرازێک - زۆربەی جاران نەرم و جارجارەیش توند - بۆ بەردەوام بوون لە دەسەڵاتدا، وایان کرد ئەم فەزا گشتییە، وەک چاوەڕوان دەکرا درووست نەبێت. لە بری پەیوەندی وئاڵوگۆڕی سیاسی، کڕین و فرۆشتن و دەمشڕی دەبنە دوو خەسڵەتی سەرەکی لەم شوێنەدا. بەتایبەتیش خاڵی دواییان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەرچی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیادبوونی بەکارهێنانیان، هەرجۆرە هەوڵێکی جیدیی پەیوەندی، گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕی لە فەزای گشتیدا خستۆتە کەنارەوە.
دەسەڵاتێک کە هەموو هەوڵێکی داوە بۆ سڕکردنی عەقڵی تاکەکانی، کۆمەڵگەیەکی مەدەنی شەپڵەلێدراو و تاکێکی لاواز لە لێکدانەوە و نوێنەرایەتیکردنی خۆی و گەلێک جارانیش ئامادەی چوونە نێو تەونی گەندەڵییەوە، بوارێکی ئەوتۆیان بۆ فەزایەکی گشتی زیندوو نەهێشتۆتەوە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ئێستا تاکە ڕووبەرێکە بکرێت پێی بگوترێت ڕووبەری ئاڵۆگۆڕ و پەیوەندیکردن، بووەتە مەیدانی تۆمەتبەخشینەوە و جنێوفرۆشی.
=KTML_Bold=میدیای جێمتمانە:=KTML_End=
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی میدیا، گەیاندنی زانیارییە. لەمەشدا میدیا بەردەوام لە بەردەم ئەو هەڵبژاردنەدایە، کە کام زانیاری کەی و چۆن شایانی گەیاندنە.
میدیای کوردیی باشوور لە بەشێکی زۆریدا میراتگری میدیایەکی دەوڵەتی و ئاڕاستەکراوە، کە تەنیا بوار بە هاتن و بیستنی یەک دەنگ دەدات. دابەشبوونی میدیای کوردی دوای ڕاپەڕین بەسەر بەرە حیزبییەکاندا تەنیا دابەشبوونی هەمان ئەو دەنگانەیە کە خاسییەتی سەرەکییان مۆنۆلۆگبوونە. میدیای حیزبی ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی و میدیای حیزبە و هیچی دیکە، چ لە سێبەردا بێت یان لەبەر خۆرەتاو.
ئەوەش کە بە میدیای ئەهلی ناسراوە و نزیک بە دوو دەیەیە بوونی هەیە، هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆش بەدەست ناپڕۆفیشناڵبوونەوە دەناڵێنێت. سەربارەی ئەمە، ئەم جۆرەش لە میدیا، ئەگەر توانیبێتیشی بەرگەی هەژموونی پارە و هەوڵی کڕین لەلایەن هێزە سیاسییەکان و هەژموونی حیزب بگرێت، ئەوا نەیتوانیوە بە تەواوی خۆی لەلایەنگیریی سیاسی بەدوور بگرێت و زیاتر میدیایەکی شەڕکەر و پارتیزان بووە و کەمتر بابەتی. لە بری بێلایەنی و بابەتیبوون، سەنگەرگیری و بوونی بە دەنگی ناڕازی هەڵبژاردووە. ئەوەی کە دۆخی میدیایی ئاڵۆزتر و گرفتی بۆ بەهای فاکتەکان درووست کردووە، هەڵکشانی زۆر خێرای بەکارهێنانی ئەو جۆرە میدیایەیە کە بە میدیای ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراون و ئەرکی گەیاندنی زانیاریان تاڕادەیەکی زۆر لە دەستی میدیای ئاسایی دەرهێناوە. لەمەشدا کۆمەڵگەی کوردی لە باشووری کوردستاندا ئەگەر لە پێشی کۆمەڵگەکانی دیکەشەوە نەبێت، لە دواوەیان نییە. دەکرێ ئەمەش زیاتر بۆ پەنابردنی حیزب و کەسانی سیاسی یان باڵی چەندین حیزبی سیاسی بۆ گواستنەوەی ململانێ سیاسییەکانیان بۆ ئەم ڕووبەرەو پەنابردن بۆ فەیک نیوزیش وەک چەکێکی کاریگەر لە کۆمەڵگەیەکدا کە ڕووبەرێکی گشتی وا کارای نییە، بگەڕێنرێتەوە.
بەم شێوەیە کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان گرفتی ڕیشەیی قوڵی لە هەر چوار فاکتەرەکەدا هەیە و بەمەش باشترین زەمینەیە بۆ بێهێزیی بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانی بەهای فاکتەکان و تەشەنەکردنی بێمتمانەیی، نەوەک هەر سیاسی، بەخێراییەکی زۆر، بە هەر ئاڕاستەیەکدا بێت. ئەم دۆخە وا لە تاکی کورد دەکات، بەخێرایی بکەوێتە ژێر هەژموون و کاریگەریی وتاری پۆپۆلیستی بنیاتنراو لەسەر هەست و سۆز. ئەمەش جیاوازییەکی گەورە هەم لە کاریگەری، هەم لە تێچوو و هەم لە خێرایی بڵاوبوونەوەی فەیک نیوز و تەشەنەکردنی بێمتمانەیی بە فاکتەکان و بێبەهابوونیان لە هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دیکەی خاوەن کولتوورێکی تاڕاددەیەک هاوبەش، دامەزراوەی تا ئاستێکی باش سەقامگیر، ڕووبەرێکی گشتی هێشتا خاوەن کاریگەریی و میدیاگەلێکی جێمتمانە نیشان دەدات. [1]
ئەم بابەتە 221 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 221 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
پێداچوونەوە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,450
وێنە 105,318
پەرتووک PDF 19,454
فایلی پەیوەندیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
پێداچوونەوە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - وەرزشەوان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ئەرمەنستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەڵبەست پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - دهۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.015 چرکە!