پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,695
وێنە 105,807
پەرتووک PDF 19,377
فایلی پەیوەندیدار 97,436
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک
ژیاننامە
لیمۆ ؟
ژیاننامە
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
چیرۆکێک لە جەلەوە (2)
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$چیرۆکێک لە جەلەوە (2) $
#عیماد ئەحمەد#
#26-11-2020#
ڕەنگە زێدەڕۆیی نەبێت ئەگەر بڵێم (جەلەوە) ڕۆڵێکی ئێجگار باشی بینیوە لە پاراستنی ڕەسەنایەتی و دابوونەریتی کوردەواری و کوردایەتی لە #خانەقین# کە شارێکی دێرینە و مێژووەکەی بۆ سەردەمانی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە. ئەوکاتە خانەقین بریتی بووە لە دوو گوند لەمبەر و ئەوبەری ڕووباری ئەڵوەن، بەری ڕۆژاوا گوندی خانەقین بووە کە (جەلەوە) بنچینەکەیەتی، بەری ڕۆژهەڵاتیش گوندی (حاجی قەرە) بوو، کەواتە لەگەڵ بوونی خانەقین، جەلەوە هەبووە. ئەگەرچی ئەم ناوە ڕەنگە تازە بێ، بەڵام وەکوو گەڕەک هەبووە و بەشێک بووە لەو گوندە گەورەیەی کە ئێستا پێیدەگوترێت (ئاغا و خەلیفە) ، سەبارەت بە ناوەکەشی قسەی زۆر هەیە، یەکێک لەوانە کە ڕەنگە لە هەمووی درووستتر بێت، دەگوترێت لە ناوی (حاجی جەلیل)ەوە هاتووه، ‌ کە پیاوێکی ناودار بووە و دەستی هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەی جەلەوە.
بەڕاستی نازانم بۆ زۆر کات بیروهۆشم ئۆقرەناگرێ و وەکوو باڵندەی لانەواز لە شەقەی باڵ دەدات و لە شاری هەڵمەت و قوربانی و میهرەبانییەوە بەرەو خوار دەڕوات و دواجار لە مەنزڵگەی خۆی لەسەر درەختێکی بێناز لەناو باخێکی جەلەوە دەنیشێتەوە.درەختەکان ئەم جارە سیس و ڕەنگ خۆڵەمیشی بوون بەهۆی سیاسەتی (الارض المحروقة)ی فاشیستەکان و بێئاوی و خزمەتنەکردن و سووتاندنی باخەکان لەلایەن هەندێ چاوچنۆک و حەرامزادەوه.
یەکێک لەم باخانە، باخی قەسرەکە بوو، لەبەرئەوەی قەسرەکەی (مەجید بەگ) لە تەنیشتی بوو پێیدەگوترا باخی قەسرەکە. لە ساڵانی پێش نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو پڕبوو لە بەرهەمی خورما و پرتەقاڵ و هەنار، ئەم باخە لە بنەڕەتدا هی (مووشیحای) دەوڵەمەندێکی جوو بووە لە خانەقین، دوایی بووە بە هی تاهیر عوزێر و غازي ئاغا، تاهیر عوزێر سەرۆکی کاکەییەکانی خانەقین بوو، ساڵانە تاهیر عوزێر به نیوە کرێ‌ و نانەزگی ژمارەیەک کاکەیی دەهێنا بۆ خزمەتکردن و (سەرام و زگار) بڕینی خۆشە خورما و کۆکردنەوەیان، سەردەمانێک خاڵو جاسم باخەوانی بوو. لەدایکبووی ساڵی (1910) بوو، لە خانەباخی قەسرەکە نیشتەجێ بوون لەگەڵ هاوژینەکەی و سێ کوڕ و سێ کچی.
خاڵۆ جاسم، لەگەڵ خەزووری لە (مەندەلی)ەوە هاتبوون بۆ جەلەوە بۆ کاسبی و باخەوانی. خەزوورەکەی ناوی شەهاب بوو، پیاوێکی ئەسمەری تۆخ بوو، سمێڵێکی ڕەش و ئەستوور شۆڕبووی هەبوو بەسەر دەمیدا، بە زگماک قاچێکی ئیفلیج و نزیکەی نیو گەز لەوەی دیکەی کوورتتر بوو و بە دارشەق دەڕۆیشت. ئەو پیاوە لەکاتی هەڵگرتنی خەله و خەرمان بە کەر و شەڵتەوە سەردانی دێهاتی دەوروبەری خانەقینی دەکرد بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیی و زەکات. جەژنانیش هەلورک و چەرخوفەلەکی لە (بان جەلەوە) دادەنا، کە له ‌داری توو درووستیدەکردن و بە پارەیەکی کەم منداڵانی گەڕەکەکەی دڵخۆش دەکرد. بان جەلەوە گۆڕەپانێکی سەرووی ماڵەکان و نزیک باخی قەسرەکە بوو، لە جەژن و بۆنەکاندا منداڵان تێیدا کۆدەبوونەوە بۆ یاریی فوتبۆڵێن و (بلبلان) یارییەک بوو بە دار دەکرا.
خاڵۆ شەهاب و هاوژینەکەی لە یەک ژووری خانووەکەی (موسا دێو) دەژیان، کە ئێمەش (بەندە و دایکم و دوو خوشک و برایەک) لەو خانووەدا بووین، کە حەوت خێزانی تێدا کرێچی بوو و هەر خێزانێک و ژوورێکمان هەبوو.
ئەو سەردەمانە، زستانی خانەقین بەتایبەتی مانگی یەک و دوو زۆر سارد بوو، زۆبەی بەیانیان زەوییەکە دەیبەست، خاڵۆ شەهاب ناچار بوو جاروبار گوێدرێژەکەش بێنێتە ژوورەوە لەگەڵیاندا ڕۆژ بکاتەوە.
خاڵۆ جاسم، یەکێک لە سێ کوڕەکەی، ناوی عیدان بوو، لەدایکبووی ساڵی (1952) بوو، عەقڵی لەگەڵ تەمەنیدا گەشەی نەکردبوو، عومری نزیکەی پازدە ساڵ بوو، بەڵام ئەو وەکوو منداڵی پێنج ساڵە هەڵسوکەوتی دەکرد، بۆیە به ‌شێت ناوەزەد دەکرا. عیدان شێوەی لە باپیرەی (شەهاب شەل) دەچوو، قژ ڕەش و شێواو، چاو ڕەش، تۆزێ خێل و برۆ ئەستوور و برژانگ درێژ و لووت قنج و پان و دەم و لێو ئەستوور و ددان سپی و ملبەرز و شان پان و باڵابەرز. لەگەڵ منداڵانی گەڕەک نەدەژیا و پیاوانیش ڕازی نەدەبوون بچێتە ناویان، وایلێهاتبوو بە تەنیا بژی.
سەردەمانێک لە جەلەوە سێ دووکان هەبوون؛ دووکانی حاجی یاسین و دووکانی سلێمان و دووکانی میر عەلی، ئەم سێ دووکانە وەکوو بازاڕی (عوکاز) یان لێهاتبوو، بەتایبەتی دووکانی سلێمان، کە جێی مشتومڕی هەمەجۆر و لێکدانەوەی سیاسی و ڕۆشنبیری و قسەی خۆش و گاڵتەوگەپ بوو. زۆر جار عەسران سلێمان بەردەم دووکانەکەی بە ئاوی ئەڵوەن ئاورشێن دەکرد و گسکی دەدا، ئێمەمانانیش وەکوو هەرزەکار هاوکاریمان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانین لەکاتی مەجلیسی شێخ ڕەشید مەلا ئیبراهیم، ئێمەش دابنیشین.
شێخ ڕەشید کارمەندی کۆمپانیای نەوت بوو و خوێندەوار و لە ئایینیش شارەزا بوو، هەندێ جاریش لە مزگەوتی مەجید بەگ بانگی دەدا و دەنگیشی زۆر خۆش بوو، لە دەنگی سەید عەلی ئەسغەر دەچوو، لەو شوێنەی لە بەردەم دووکانی سلێمان، شێخ ڕەشید پەڕتووکی (قصة الانبياء)ی بۆ مەجلیسەکە دەخوێندەوە و دەیکردە کوردی و بۆی شی دەکردنەوە، جاروباریش عیدان لەو دەوروبەرە دادەنیشت و ئاگای لە قسەکانی شێخ نەدەبوو، لەگەڵ دونیای خەیاڵ و عەقڵی خۆی سەرقاڵ دەبوو.
عیدان، بەردەوام بە پێخاوسی لە قەراخی ئاوی ئەڵوەن هاتوچۆی دەکرد تا هیلاک دەبوو، ئینجا دادەنیشت و بە بێدەنگی سەیری وردە ماسییەکانی ئەڵوەنی دەکرد. جاروبار منداڵ و هەندێ هەرزەکار ئەزیەتی عیدانیان دەدا، ئەویش تووڕە و بەلەسە دەبوو بە کەسیش هێور نەدەبووەوە تەنیا دایکی نەبێت.
ڕۆژگار هات و چوو، لە کاتی ڕزگارکردنی خانەقین لە بەهاری ساڵی (1991) خەڵکی جەلەوە بەشداری بەرچاویان لە ڕاماڵینی دامودەزگای ڕژێمی فاشیستی بەعس کرد، بەڵام تەواونەکردنی پڕۆسەی ڕووخاندنی بەعس بووە مایەی ئەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی خانەقین بەر گرتن و کوشتن بکەون، یەکێک لەوانە (مەخەنی) حەسەن مەهدی بوو کە بێسەروشوێن کرا، عیدانی بەدبەختیش بێ ڕەحمانە زۆر ئەشکەنجە درابوو، که ‌پێشتر هیچی له ‌جەور و ستەمی داگیرکەری بەعس نەدەزانی.
عیدانی داماو دووبارە لە ساڵی (1994) لەلایەن دەزگای ئەمنی خانەقینەوە دەگیرێت و ڕەوانەی ئەمنی عامەی بەغدا دەکرێت بە تۆمەتی (مجهول النوایا) دوو مانگ زیاتر لەژێر ئەشکەنجەی وەحشیانە دەمێنێتەوە و دواتر ڕەوانەی شەماعییە دەکرێت و لەوێ پاش ماوەیەکی کەم ئەم کوڕە بەدبەختە بەبێ تاوان شەهید دەبێ، لەوەش خراپتر دەزگای ئەمن ناهێڵن کەسوکارەکەی تەرمەکەی بێننەوە بۆ خانەقین و بە ناچاری لە گۆڕستانێکی دەرەوەی بەغدا بە خاک دەسپێردرێت.
ئێستاش من بیری عیدانی بێ تاوان دەکەمەوە و‌ دەڵێم: مەگەر خوا بزانێت چۆن بەرگەی ئەشکەنجە و لێدانی وەحشیانەی جەلادەکانی بەعس و هەڵواسینی گرتبێ. بیر لەوە دەکەمەوه کە عیدان ئەوکاتە چی کردبێ و چی گوتبێت و چۆن ڕووحە پاکەکەی لە جەستەی جیابووبێتەوە، چۆن لە غەدر و ناعەدالەتی ئەم دنیا بێ ڕەحمە گەیشتبێت.
عیدان یەکێک بوو له و کەسانەی نەهامەتییەکانی لە کۆڵانە تەسک و باریکەکانی جەلەوە دەستی پێ کرد و دواتریش بەدەستی جەلادەکانی بەعس بەشێوەیەکی تراژیدی ژیانی کۆتایی پێهات. ئەم چیرۆکە خەمگینەی عیدان، من دەباتەوە سەر خەیاڵێک کە چۆن عیدانەکان دەبنه ‌قوربانی بێ ڕەحمی و بێ بەزەیی زەمەن، زەمەنێک کە عیدانی ناکام تێیدا بووە نێچیری دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس، بۆیە لێرەش دووپاتی دەکەمەوە، درێغ بۆ یەشار کەمالێک، سادەیی ژیانی جەلەوە و کارەکتەرەکانی بەشیلەی تراژیدیا بکاتە کەرەستەی گێڕانەوەی نەهامەتییەکانی ئەو گەڕەکە هەژارنشینه، ‌ کە به ‌بەری بست بە بستی کوردستانەکەم تەواوە، چونکە خەمی وڵاتەکەم لە سایەی بەعس و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی هەم�%
ئەم بابەتە 348 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 27-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 348 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توتن-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مادلین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
شەم سامان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک
30-01-2022
سروشت بەکر
شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک
ژیاننامە
لیمۆ ؟
22-03-2023
سەریاس ئەحمەد
لیمۆ ؟
ژیاننامە
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
13-11-2023
شادی ئاکۆیی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,695
وێنە 105,807
پەرتووک PDF 19,377
فایلی پەیوەندیدار 97,436
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
توتن-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مادلین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
شەم سامان
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدان - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - پیرانشار - خانە شەهیدان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شەهیدان - پارت / لایەن - حزبی دێموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات) وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.875 چرکە!