دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ.
دار بە پوازی خۆی ئەقڵیشێ.
پواز: هۆرەیەکی داری دەم تیژە، وەک سنگ لە درزی دار دەدرێت و دەیقڵیشێنێت، لە کوردەواردا ئەو کەسانەی کە خەریکی برین و وردکردنی دارن، بۆ ئەوەی بە ئاسانی داری گەورە وردکەن، سەرەتا بە پواز دەیقڵیشێنن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بەهۆی خزمێکییەوە زەفەری پێببرێت و تووشی زیان بێت. [1]