پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,465
پەرتووک PDF 19,316
فایلی پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
مێژووی کتێبخانەی گشتی کەرکووک و پەراوێزخستنی کتێبی کوردی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی کتێبخانەی گشتی کەرکووک و پەراوێزخستنی کتێبی کوردی

مێژووی کتێبخانەی گشتی کەرکووک و پەراوێزخستنی کتێبی کوردی
ناونیشانی بابەت: مێژووی کتێبخانەی گشتی #کەرکووک# و پەراوێزخستنی کتێبی کوردی
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

ڕژێمی بەعس دەستی کرد بە ناردنی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک، بەتایبەتی ئەو کتێبانەی بیروبۆچونی خۆی تێدابوو، هەروەها ئەو کتێبانەی لەگەڵ سیاسەتەکەی نەدەگونجان دووری دەخستنەوە.
بیرۆکەی دامەزراندنی کتێبخانەی گشتی کەرکووک لە ساڵی (1932) لەلایەن جەمیل ڕەئوف، پشکێنەری مەعاریفی لیوای کەرکووک و پشکێنەری تایبەتمەندی ئەو کاتە سەریهەڵدا، لەسەرەتاوە بەناوی کتێبخانەی (یانەی مامۆستایان) دامەزراوە، بریتی بوو لە یەکێک لە ژوورەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەعاریف، چەند مامۆستایەک ئەرکی هەڵسوڕاندنی کاروبارەکانیان خرابووە ئەستۆ، تا ساڵی (1936) بەوشێوەیە کارەکانی بەڕێوە دەبران. لە ساڵی (1937) شوێنێکی تری شاری کەرکووکیان بۆ ئەو کتێبخانەیە دیاریکرد، کە شوێنەکەی لە نزیک (چەمی خاسە) بوو بەرانبەر کتێبخانەی گشتی ئەمڕۆ. لەلایەن دانیشتووانی شارەکە و بەڕێوەبەرایەتی یانەی فەرمانبەران، ژمارەیەکی زۆر لە کتێب و چاپکراوی هەمەجۆر کۆکرانەوە و بەدیاری بۆ کتێبخانەکە نێردران. لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، بەهۆی کاریگەریی دوو ڕووداوی یەک لەدوای یەک، کە لە خوارەوە باسیان دەکەین، زۆربەی کتێبەکانی ناو کتێبخانەکە لەناوچوون، لە کۆی (17) هەزار کتێب و گۆڤارو چاپکراوی هەمەجۆر (9) هەزار مایەوە.
یەکەم ڕووداو:- ئەو لافاوە بووە کە لە ساڵی (1953) لەئاکامی بارانێکی زۆر هەستاو کتێبخانەکەی گرتەوەو زیانی پێگەیاند.
دووەم ڕووداو:- بەهۆی ئاگربەربوون لە کتێبخانەکە.
دوای ئەم دوو ڕووداوە لە ساڵی (1954) بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیەتی نەخشەیەکی بۆ درووستکردنی بینایەکیی تازە دانا لەشێوەی “ئەندەلوسی” لەسەر ئەو پارچە زەویەی کە سەر بە مزگەوتی خانەقا بوو. لە ساڵی (1958) درووستکردنی بیناکە تەواو بوو کتێبخانە کۆنەکەیان بۆ گواستەوە، کە تائەمڕۆ ئەو کتێبخانەیە لەشوێنی خۆی ماوەتەوە و لە کارە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە.
“=KTML_Bold=چەند گۆڕانکارییەک بەسەر کتێبخانە لقەکاندا”=KTML_End=
دوای ئەوەی لە ساڵی (1976) بە مەرسومێکی کۆماری ژمارە (45) ناوی پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیەنرا، چەند گۆڕانکارییەک بەسەر کتێبخانە لقەکاندا هات، کە ئەمەش درێژکراوەی گۆڕانی دیموگرافیای ناوچە کوردییەکان بوو کە بەعس ئەنجامی دەدا لەو کاتەدا:-
1 کتێبخانەی گشتی کفری لەسەر کتێبخانەی گشتی کەرکووک لابراو خرایە سەر کتێبخانەی گشتی دیالە.
2 کتێبخانەی گشتی دووز خورماتوو لەسەر کتێبخانەی گشتی کەرکووک لابراو خرایە سەر کتێبخانەی گشتی سەڵاحەدین (تکریت) .
3 دوای (36) ساڵ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ لە ساڵی (1976) ئەم کتێبخانەیە بە فەرمی کرایەوە، دوای ئەوەی چەمچەماڵ لە کەرکووک دابڕێنراو خرایە سەر سلێمانی.
4 لە ساڵی (1987) کتێبخانەی گشتی “زاب” کرایەوە و خرایە سەر کتێبخانەی گشتی کەرکووک، بەڵام کتێبخانەی گشتی داقوق، تەنیا مەرەکەب بوو لەسەر کاغەز، چونکە لە ڕۆژی 1/7/1961دا بڕیاری دامەزراندنی کتێبخانەی گشتی بۆ داقوق دەرکرا، بەڵام جێبەجێ نەکرا.
لە ساڵی (1990) لەلایەن پارێزگای کەرکووکەوە بڕیاردرا لەسەر گواستنەوەی کتێبخانەی گشتی “زاب” بۆ داقوق، بەڵام دووبارە سەری نەگرت.
کتێبخانەی گشتی دووبز، لەسەردەمی حوکمڕانی حەرەس قەومییەکان بڕیاردرا لە ڕۆژی (10/5/1965) کتێبخانەی گشتی بۆ دووبز دابمەزرێت، بەڵام جێبەجێ نەکرا. دوای پڕۆسەی ڕزگاری ئیراق، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان حکومەتی هەرێمی کوردستان (ئیدارەی سلێمانی) کتێبخانەی گشتی دووبز لە ساڵی (2005) کرایەوە.
=KTML_Bold=“بڵاوکراوە عەرەبییەکان؛ ژمارەیان لە بڵاوکراوە، بە زمانەکانی تر زیاترە”=KTML_End=
لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق تا دوا ڕۆژی حوکمڕانیی ڕژێمی بەعس، زمانی فەرمی لە هەموو فەرمانگەکان عەرەبی بوو. ئەمەش وایکردبوو بوار لەبەردەم چاپکردنی کتێب و چاپەمەنی بەزمانی عەرەبی زیاتر بڕەخسێت لە چاو زمانەکانی دیکە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی چاپکراوەکان بە زمانی عەرەبی لە هەموو کتێبخانەکانی ئێراق زیاتر بێت لەچاو زمانەکانی دیکە. مەبەست لە زۆرکردنی کتێب بەزمانی عەرەبی لەچەند کتێبخانەیەک ئامانجی سیاسی لە دواوە بوو، کتێبخانەی گشتی کەرکووک یەکێکە لەو کتێبخانانە. لابردن و دوورخستنەوەی کتێب و چاپەمەنییەکانی کتێبخانەی گشتی کەرکووک حکومەتەکانی ئێراق لەپێناو مانەوەیان لە دەسەڵاتدا، هەوڵی ئەوەیان داوە ئەو کتێب و چاپکراوانەی دژی بەرژەوەندی و بیرو بۆچونەکانی ئەوان بوون، لە کتێبخانەی گشتی کەرکووک دەرکرێن، ئەم سیاسەتە بەچەند قۆناغێک تێپەڕیوە:
ڕووداوەکانی سەر ئێراق و کاریگەرییان بەسەر کتێبخانەی گشتی کەرکووکەوە، ڕژێمی بەعس هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداو و گۆڕانکارییانەی بەسەر ئێراقدا دەهاتن، دەستی کرد بە ناردنی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک، بەتایبەتی ئەو کتێبانەی بیروبۆچونی خۆی تێدابوو، هەروەها ئەو کتێبانەی لەگەڵ بەرژەوەندی سیاسەتەکەی نەدەگونجان دووری دەخستنەوە.
=KTML_Bold=“چەند نمونەیەک لەو بەڵگەنامانە”=KTML_End=
دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس ڕێکەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران ئیمزاکرد لەپێناو شکستهێنان بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، حکومەت دەستی کرد بە ناردنی ئەو کتێبانەی هەڵگری بیروبۆچونی خۆی بوو، دەربارەی کێشەی کورد، بۆ نموونە بەپێی نووسراوی وەزارەتی ڕاگەیاندن پەیوەندییە گشتییەکان ژمارە (2520) لە ڕۆژی (21/1/1975) هاوپێچی ژمارەیەک لە کتێبی (خفایا وملابسات المسالە الکردیە) نێردراوە بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک. هەروەها لە ڕۆژی (12/3/1975) لەلایەن نووسینگەی ڕۆشنبیری سەر بەسەرکردایەتی نەتەوەیی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی، نووسراوێک بۆ هەموو کتێبخانە گشتییەکانی ئێراق نێردراوە، کۆپییەک لەو نووسراوە بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک ڕۆیشتوە، هاوپێچ لەگەڵ ئەو نووسراوە سێ (3) کتێب بە دیاری بۆ هەر یەک لەو کتێبخانانە نێردراوە، یەکێک لە کتێبانە بەناوی (المسٲلە الکردیە الوضع الراهن وافاق المستقبل) ە، وەیە.
سەرەڕای ئەو دوو کتێبەی تایبەت بوون بە کێشەی کوردەوە، کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان لەم ماوەیەدا زۆربەی ئەو کتێبانەی بۆ کتێبخانەکە دەنێردران بابەتەکانیان تایبەتبوون بە بیروبۆچوونی ڕژێمی بەعس. لەلایەکی ترەوە حکومەت ئەو کتێبانەی دوورخستەوە، کە ناوەڕۆک و دەقەکانیان نەدەگونجان لەگەڵ پەیڕەو و پڕۆگرامی بەعسدا بەتایبەتی ئەو دیوانە شیعر و کتێبانەی دەربارەی شۆڕش و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکانی کورد نوسرابوون. هەروەها ئەو کتێبانەی بابەتەکانیان لەسەر مێژوو بیروبۆچوونی کوردبوون .لە کۆی (59) کتێب، تەنیا (13) کتێب لە کتێبخانەی گشتی کەرکووک بوونیان هەبووە. دوای ئەوەی لە ساڵی (1979) سەدام حوسێن بوو بە سەرۆکی ئێراق تا دواڕۆژی مانەوەی لە دەسەڵات بە بەردەوامی ئەو چاپکراوانەی هەڵگری بیروبۆچوونی ئەو بوون بۆ کتێبخانەکە دەنێردران. بە بۆنەی هەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان (ئێراق و ئێران) حکومەت دەستیکرد بە دەرکردن و دورخستنەوەی ئەو کتێبانەی کە بیروبۆچوونی شیعە مەزهەبەکانی لەخۆ گرتبوو، تەنیا نموونەیەک لەوبارەوە:
بەپێی نووسراوی ژمارە (168) لە ڕۆژی (27/8/1980) بەرزکراوەتەوە، کتێبخانەی گشتی کەرکووک پارێزگای کەرکووک ئاگادار دەکاتەوە، کە هاوپێچی ئەم نوسراوەیە دوو کتێبی (محەمەد باقر سەدر) ی لەگەڵدایە بۆ لەناوبردنیان داوا دەکات ئاگادار بکرێنەوە.
لە شەڕی ئێراق- ئێراندا، حکومەت سەرەڕای ئەوەی ترسی لە دەرەوە هەبوو، هاوکات ترسی لەناوەوەی ئێراقیش هەبوو، بەتایبەتی لەشیعە و کورد، بۆیە ڕژێم دەستیکرد بە دورخستنەوەو لەناوبردنی ئەو کتێبانەی پەیوەندیدار بوون بە کێشەی کورد و بیروبۆچوونی شیعە مەزهەبەکان. بەپێی نووسراوێک ژمارە (1880) لە ڕۆژی (15/2/1984) پارێزگای کەرکووک وەڵامی وەزارەتی حوکمی محەلی دەداتەوە، کە نووسراوی ژمارە (2016) ، لە ڕۆژی (4/1/1984) لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە نێردرابوو بۆ هەموو پارێزگاکان و کۆپییەکی لەڕێگەی ئێمەوە نێردرا بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک، بەپێی فەرمانێکی، کارگێڕی هەموو ئەو کتێبە قەدەغە کراوانەی لە کتێبخانەکە دەرکراون و نێردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی گشتی، بە پێی ئەو فەرمانە کارگێڕییە (201) کتێب لە کتێبخانەی گشتی کەرکووک دورخراوەتەوە، لەو لیستە کتێبە (5) یان تایبەت بوون بە کورد، کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- پورتنا فی شمال العراق/ عبدالمنعم الغلامی.
2- الواقعیە فی الادب الکردی/ د.عزالدین مصطفی ڕسول.
3- من یحرک البرزانی/ هاشم البنا‌و.
4- تاریخ الکرد و کردستان/ محمد امین زکی.
5- القچیە الکردیە والقومیە العربیە فی معرکە العراق/ محمود الدرە.
=KTML_Bold=“دوای جەنگی کەنداو”=KTML_End=
کتێب لە دەرەوە بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک نەدەهات، دوای جەنگی کەنداو بەهۆی سەپاندنی ئابلۆقەی ئابووری بەسەر ئێراقدا، کتێبخانەکان لە دەرەوەی ئێراق کتێبیان بۆ نەدەهات، کتێبخانەی گشتی کەرکووک یەکێک بوو لەو کتێبخانانە کە لەو ڕوەوە بێبەشبوو، تەنیا ئەو کتێبانە دەنێردران بۆ ئەم کتێبخانەیە، کە لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئێراق چاپ و بڵاو دەکرانەوە، کە زۆربەیان گوزارشتیان لە بیروبۆچونی حکومەتی بەعس و سەرکردەکەی دەکرد، ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو تا حوکمڕانی بەعس کۆتایی هات. لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی (1991) و ڕزگاربوونی سێ پارێزگای کوردستان: سلێمانی، هەولێر، دهۆک، لە دەسەڵاتی بەعس تا ئەو ڕۆژەی حوکمڕانی بەعس لە ئێراق کۆتایی هات، لەو ماوەیەدا قەدەغە بوو کتێبخانەی گشتی کەرکووک هیچ کتێبێک بکڕێت (کە لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان) چاپکرابێت.
کتێبی کوردی تەنیا لەڕێگای دەزگای ڕۆشنبیری کوردی لە بەغداو بەدیاری دەنێردرا بۆ کتێبخانەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کتێبانە پێش وەرگرتنیان لەلایەن کتێبخانەی گشتی کەرکووکەوە دەنێردران بۆ بارەگای لقی (تەئمیم) ی حزبی بەعس و، لەوێ بڕیار دەدرا چ کتێبێکی پەسەندە و چ کتێبێکی نەگوونجاوە. بەپێی نووسراوی ژمارە (4633) لە ڕۆژی (20/11/1997) پارێزگای کەرکووک ئاگاداری کتێبخانەی گشتی کەرکووک دەکاتەوە، کە ئەو کتێبانەی لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی بەدیاری ناردویانە چاودێری هەموویان بکرێت. ئەو کتێبانەی لەڕێگای نووسەرانی شاری کەرکووکەوە بەدیاری دەنێردران بۆ کتێبخانەی گشتی کەرکووک، دەبوایە کتێبخانەکە ڕەزامەندی سەرکردایەتی لقی (تەئمیم) ی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی وەرگرتایە لەبارەی پەسەندکردنیان.
“کتێبە کوردییەکان لەو ماوەیەدا گرنگیان پێ نەدرابوو”
ئەو کتێبە کوردییانەی لەو ماوەیەدا لە کتێبخانەکە بوون، بێ کارت لەسەر ڕەفەکان دانرابوون، ئەمە ببووە هۆی ئەوەی خوێنەر نەزانێ چ کتێبێکی کوردی بوونی لە کتێبخانەکەدا هەیە. ئەو کەسەی بۆ گەڕان لەدوای کتێبێکی کوردی هەوڵی بدایە، دەبوایە چاوی بکەوتایە بە تۆماری تایبەت بە کتێبە کوردییەکان، ئەو تۆمارەش نەدەدرا بەدەستی کەسەوە لەبەرئەوەی زانیاریی سەبارەت بەهۆی دورخستنەوەی کتێبە کوردییە دورخراوەکان لە خۆ گرتبوو. لیستی ئەو کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییانەی لە کتێبخانەی گشتی کەرکووک لابراون و دورخراونەتەوە نەماون، ژمارەی چاپکراوە (کتێب و گۆڤار) ە کوردییەکانی کتێبخانەی گشتی کەرکووک لە تۆماری گشتی بەشی کوردی (859) چاپکراو نووسرابوو تا ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس، دوای لابردن و دوورخستنەوەی ژمارەیەکی زۆریان تەنیا (328) ژمارەیان مابوو.
=KTML_Bold=“خاتوو ئایشە ئەوەی بینی دەیگێڕێتەوە”=KTML_End=
ئایشە ئەمین ڕەشید لە ساڵی (1943) لە دایکبووە و، لە ساڵی (1977) لەسەر میلاکی ئیدارەی خۆماڵی لەپارێزگای کەرکووک، بە ناونیشانی کرێکاری خزمەتگوزار، لە کتێبخانەی گشتی کەرکووک دادەمەزرێت. دەربارەی چۆنێتی لابردن و فەوتاندنی چاپەمەنییەکانی کتێبخانەی گشتی کەرکووک، خاتوو ئایشە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە “لەو ماوەیەی لەو شوێنە کارمەند بووم، بەچاوی خۆم دەمبینی چۆن چاپکراوەکانی ناو کتێبخانەکە بەشێوەیەک دەردەکران، نەمدەزانی بۆ کوێ دەبرێن، ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی لەم شوێنە کارمدەکرد، هەروەها دەربارەی چۆنێتی سووتاندنی چاپکراوەکان، خاتوو ئایشە وتی: زۆربەی ئەو چاپکراوانەی دەسوتێنران لە ساڵانی (1987-1988- 1989) بوو، گەرچی نەخوێندەواربووم بەڵام لە ڕێگای کارمەندێکی ترەوە کە ناوی سەعدوڵڵا بوو خوێندەواری هەبوو، پێی دەووتم: ئەو چاپکراوانەی دەسوتێنرێن زۆربەیان کوردین.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
حمەدیان، مێژووی قەدەغەکردنی کتێب لە کتێبخانەی گشتی کەرکووکدا، چاپی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، ساڵی چاپکردن 2008.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە و کوردیپێدیا بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکردووە.=KTML_End=
ئەم بابەتە 265 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 265 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,465
پەرتووک PDF 19,316
فایلی پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!