پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 105,780
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هە...
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
دەلاقەيەک بەڕووى هەندێک لە چەمکە هزريیەکان لە ديدگاى (ماکوان)ەوە
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەلاقەيەک بەڕووى هەندێک لە چەمکە هزريیەکان لە ديدگاى (ماکوان)ەوە

دەلاقەيەک بەڕووى هەندێک لە چەمکە هزريیەکان لە ديدگاى (ماکوان)ەوە
دەلاقەیەک بەڕووى هەندێک لە چەمکە هزریەکان لە دیدگاى ماکوانەوە
دیمانەساز: کرێکار ڕووستایى

کاک ماکوان سەلام عەلەیکوم ... لە دەڤەری #سۆران#ەوە پێمان خۆشە ئەنتەرڤیوی - بەرێزت بکەین زۆرێک لە گەنجەکانی سۆران حەز بە نووسین و وتار و ئاخافتنەکانت دەکەن، بۆیە بە باشمانزانی لە نزیکەوە خۆت بدوێنین و لەسەر هەندێک پرسی گرنگ و هەنوکەیی لە ڕووی فیکری و سیاسی و کاری بانگەوازی و مەیدانی وچالاکییەکانت لێ بپرسین ..
$پێش پرسیارەکردنم بفەرموو ئەگەر شتێکت هەیە؟$
ماکوان کەریم: وە عەلیکوم سەلام وە ڕەحمەتوڵڵای وە بەراکتوو ؛ خۆشحاڵم لە خزمەتاندا بم و خەڵکی سۆران و جەنابیشت زۆر لای من عەزیزن و خۆشەوسیتن و بە گشتی دەڤەری سۆران دەڤەرێکی خواناسە و منیش زۆرێک لە لاو و گەنجکانی ئاشنامن و دۆستن و حوورمەت و ڕێزم هەیە بۆ هەموولایەک بفەرموون لە خزمەتتاندام .
کرێکار ڕووستایی: زۆر باشە پێم خۆشە لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەم کە ئایا ئیسلام ئایدۆلۆژیاییە؟
ماکوان کەریم: بەدڵنیاییەوە نەخێر- بەڵکوو – ئیسلام دیینە، بەڵام؛ دەکرێت ئیسلام بۆ کارکردنی مەیدانی بکرێتە ئایدۆلۆژیا، وشەی ئایدۆلۆژیا واتا فیکرێکی لۆژیکی بۆ واقیعبینی و کارکردن لە زەمینەیەکدا، لە ئیسلامدا ئایدۆلۆژیا بە واتای بزاوت و بزووتنەوە و بزاڤ دێت، کە لەسەر بنەمای ئەو بزاوتە .. ئایدۆلۆژیا دادەمەزرێت کە بریتییە ، لە خەڵک و خاک و مەنهەج .. بەم سێ یە بزاوتە کە درووست دەبێت و ئەوەیش واتای ئایدۆلۆژیاییە هەرچەند کوورتە و گوشیومە، بەڵام پووختە.
کرێکار ڕووستایی: هەندێک لە موسڵمانان دەڵێن ئیسلام دینیە ناکرێتە ، ئایدۆلۆژیا..؟ قسەى بەڕێزتان لەم بارەوە چییە ئایا بە بیدعەیان دەزانن؟
ماکوان کەریم: لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوکەسانەی وادەڵێن، ئەوە لە نەزانیانە، چونکە، ئایدۆلۆژیا وتمان بزاوتە... نەبۆتە دیین .. ئاسانکاریە بۆ بانگەوازی ئیسلامی ، دەکرێت بڵێن مەزهەبەکان بیدعەن؟ بەدڵناییەوە نەخێر .. ئەوانە ئاسانکارین بۆ تێگەیشتن لە باسەکانی عیبادات و موعەمەلات، ئەمە پەیوەندی بە هزری ئیسلامییەوە هەیە ..
$کرێکار ڕووستایی: باست لە هزرى ئیسلامى کردم هزرى ئیسلامى چییە؟$
ماکوان کەریم: هزر دید و تێڕوانینە لای من لە ئایین و گەردون و ژیان و مرۆڤ و دەسەڵات.. لە ئەنجامی بیرکردنەوە لەو چەمکانەوە دێت کە نوێگەریەکی وەک داهێنان پێببەخشێت، بیر یاخود هزر لە زمانی کوردیدا لەئەنجامی هزر کردن و بیر کردنەوەوە سەرچاوەی گرتووە. لە زمانی عەرەبیشدا بە هەمان شێوەیە لە تەفکیرەوە هاتووە چونکە ئەنجامی ئەقڵە، ئەقڵ ئاڕاستەی دەکات، بەڵام لەسەر بوونیادی شتێک کە بوونی هەیە، نەک بێ بوون بێت، ئەگەر لێکۆڵینەوەت لەسەر شتێکی بێ بوون کرد، یاخود داهێنانت تێدا کرد ئەمە دەچێتە خانەی فەلسەفە نەک فیکر، چونکە زۆر کەس لەناو ئیسلامییەکان ئەم دووانە تێکەڵ دەکەن.
ئەگەر ئیسلامی پێوە بلکێنیت واتا سەرچاوەکەی قورئان و سونەتە .. تێڕوانینی مرۆڤی موسڵمانە و داڕشتنەوەی وتاری ئیسلامییە و بەرهەمی تێگەیشتنی تاکی موسڵمانە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا، وەک فیکری سیاسی و وتاری فەلسەفی و ڕەوشتی سیاسی و دید و تێڕوانین لەم بوونە و ژیان و دەسەڵات و مرۆڤە، لەسەر چەمکەکانی ئەدوێین. واتا بە بۆچوونی من بۆچونی ئیسلامی ئەو بەرهەمەیە کە مرۆڤ دەستەبەری دەکات و بەکاری دێنێتەوە بۆ خزمەتی دین و کۆمەڵگەکەی کە دوو ئامانجی پێبپێکێت.
یەکەم: ناسینی خوا و قیامەت.
دووەم: دابینکردنی پڕۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگە.
کرێکار ڕووستایی: ئەى ئایا عەلمانییەت فیکرە؟
ماکوان کەریم: بەدڵناییەوە نەخێر ...
کرێکار ڕووستایی: ئەی کەواتە عەلمانییەت چییە؟
ماکوان کەریم: عەلمانییەت پڕۆسەیە، فیکر نییە. بەڵام لە ئەنجامی دوو چەمکی تر دەبێتە فیکر ئەویش دیموکراسی و مەدەنییەتە ئەو سێ چەمکەش.. لێبراڵیەت هەژموونی خۆی دەسپێنێت بەسەریدا ، هەریەک لەو سێ چەمکە و لیبراڵیەت... ئینجا سیستەم پێکدێنن و بەهەر سێکیان دەتوانن جیهان بینی پێک بینن و ئینجا دەبنە فیکر، بە بارگاوی کردنی لیبراڵی.
پێناسەی عەلمانییەتیش واتا دنیاویستی و دوورخستنەوەی هەموو پڕۆژەیەکی ئایینی لە دەسەڵات و ناردنەوەی خوا بۆ ئاسمان و لە جیاتی خوای مرۆڤەکان ، مرۆڤ بڕیار ئەدات بۆ مرۆڤەکان ..
$کرێکار ڕووستایی: جیاوازی نێوان فیکری ئیسلامی و فیکری عەلمانی چییە؟$
ماکوان کەریم: جیاوازیان زەوی و ئاسمانە، ئاخر براکەم لە وەڵامەکانی تردا ئاماژەم پێکردووە .. خوای پەروەردگار و ئیسلام ..مرۆڤەکان فەرمانڕەوایی دەکات لە ڕێگای قورئان و پێغەمبەرەکەیەوە.. ، بەڵام عەلمانییەت پڕۆژەی مرۆڤە .. مرۆڤەکان بەوویست و ئارەزوی خۆیان فەرمانداری بۆ مرۆڤەکانی تر دەستەبەردەکەن، چۆن جیاوازی نییە.، خالق واتا درووستکەر- بەرنامە دابنێت بۆ درووستکراوەکەی باشە؟ ، یاخود درووستکەر بۆ درووستکەر کەوەک یەکن؟ بەدڵناییەوە پەروەردگاری ئەم بوونە کە خالقە.
کرێکار ڕووستایی: ئەگەر ئیسلام لە کوردستاندا حکوم بکات ئایا مولحید و کافرو کاری هونەری به گشتی و مە ی خواردنە وە و شوینە له شفرۆشە کان ئیسلام کە قە ده غه ی کردووە. له کاتیکدا ئیسلام ئازادی داوە بە مرۆڤ کە بیروباوە ڕی خۆی بەئازادی هه لبژیرئ ئایا گە ڕ ئیسلام حوکم بکات سنوورە قەدەغەکراوەکان ئەو کات چی؟
ماکوان کەریم: ئەم پرسیارەت زۆرە .. چەند لقێکی لێدەبێتەوە.. جا ئیجازەم بدە جوان شیکاری بۆ بکەم ..
$کرێکار ڕووستایی: بفەرموو:$
سەردەمی ئێستا ژیانی موسڵمانان و بەتایبەتیش کوردستان لەسەردەمی سەرەتای دوو ساڵی مەدینەی دەچێت .. کە پێغەمبەر– دروودی خوای لەسەر- چووە ناوی دەسەڵاتەوە، دەسەڵاتەکەی دیاری کراوبوو، چونکە تەنیا خۆی نەبوو لەو مەملەکەت و وڵاتەدا ، بەڵکوو چەند کۆمەڵ گرووپێکی تێدا بوو ، هەموو وەک یەک تەماشا دەکران و لەسەر بنەمای هاونیشتمان مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد، دەستوور نووسرایەوە.
بەم پێیە ، سیستەمی ئیسلامی بنەڕەتی دەگرێتەوە بۆ نووسینەوەی دەستوور کۆکردنەوەی هەموو حیزب و لایەنەکان لەژێر چەتری هاووڵاتی بووندا نەک ئیسلامدا ، چونکە ئیسلام تەنیا بۆ موسڵمانانە، هەروەک پێغەمبەری خوا– دروودی خوای لەسەر- کردی ئەم گرووپانەی لەژێر چەتری هاووڵاتی بوونی مەدینە کۆکردووە، (هەموو سیرەکان واتا ژیانامەی پێغەمبەر– دروودی خوای لەسەر- ئەو دەستوورەی تێدایە وەک سەرچاوە ئاماژەی پێدەکەم، دەرفەت کەمە بۆ نووسینەەی لێرەدا) ..
هاووڵاتیەکانی شاری مەدینە .. بریتی بوون لە:
یەکەم: موسڵمانانی کۆچکردوو واتا لە مەککەوە بۆ مەدیینە (موهاجیرەکان)
دووەم: موسڵمانانی پشتیووان لە دوو هۆزی شاری مەدینە ئەوس و خەزرەج (ئەنصارەکان)
سێیەم: هاوبەشدانەرەکانی مەدینە (موشرکەکان) لە ئەوس و خەزرەج
چوارەم: جوولەکەکانی شاری مەدینە لە هۆزەکانی (قینوقاع، نەزیر، قوریزە )
پێنجەم: عەرەبە بێباوەڕەکانی چواردەوری مەدینە (ئەعرابەکان)

ئەگەر تەماشای ئەم گرووپ و هۆزانە بکەیت وەک ئایدۆلۆژیا و بیروباوەڕی جیاواز .. ئیسلام هات دانی بە بوونی هەموویاندا ناو وەک هاووڵاتی مامەڵەی لەگەڵدا کردن ئەگەر چی موسڵمانیش نەبوون..
کەواتە بەم پێوەری ئاماژەم پێکرد لە دەستووری شاری مەدینە ؛ لەم سەردەمەدا سیستەمی ئیسلامی دەبێت دان بنێت بە هەموو حیزبە عەلمانییەتە بە دەسەڵاتە کانیان و تەنانەت بێباوەڕەکانیش، چونکە ئیسلام لە ڕووی فیکریەوە کێشەی و دوژمانییتی نییە لەگەڵیاندا، بەڵکوو بانگەوازی خۆیدەکات، ئەوەی وەریگرت سەربەستە پێچەوانەکەشی هەر ئازادە، چونکە دین بەزۆر بەسەر کەسی دیکەدا نادرێت..
لێرەدا لەوانییە.هەندێک بۆ خۆبادان ئەو پرسیارەبکەن .. بڵێن خۆ جولەکان و موشریکەکان دەربەدەر و بەزۆر موسڵمان کران ، لەوەڵامدا دەڵێم: جوولەکە لەسەر بیروباوەڕی هەرگیز لە ئیسلامدا وەدەرنەنراوە نە لە مێژووی ئیسلامی.. یاخود مێژووی نەیارەکانی ئیسلامیش ناتوانن ئەم قسەیە بکەن ، بەڵکوو لەسەر خیانەت موئامەرە و لەناوبردنی موسڵمانان جەنگیان لەگەڵداکراوە لە مێژوویشدا دیارە.
موشریەکانیش لە دوای جەنگی بەدر خۆیان مونافیقیان هەڵبژارد و بە مونافیقی ماونەتەوە، تەنانە خوای گەورە لە قورئاندا مافی هەموویانی دەستنیشان کردووە، زانا و ئەحبارەکانیشیان بەرێزەوە هەر بەزانا و ئەحبار ناوبراوە لە قورئاندا، لە ئیسلامدا کوفر کردنیش لەلایەن ئەو کۆمەڵانەوە ڕێگە پێدراو بوو مافی خۆیان بووە کوفر بکەن لە چوارچیوەی ئایینەکەی خۆیاندا، واتا، نەک فیکریان ئازاد بووە ، بەڵکوو کوفر کردنیش ئازاد بووە، بۆ نموونە ئەوان پێیان وابووە عوزێر کوڕی خوایە، ئیسلام ڕاست نییە. پاشان محەمەدیان بە پێغەمبەر نەزانیوە، لەگەڵ زۆری تر لە نەیاریان بۆ ئیسلام کەچی ئیسلام ڕێگەی تەواوەتی داو هیچ کێشەیەکی نەبوە لەسەر بیروباوەڕیان ..
کەواتە بەم پاوپێوەندە عەلمانیو بێباوەڕ لە ئێستادا لە دەستوری ئیسلامیدا لەسەر هاووڵاتی بوون مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، ئازادە لە چوارچیوەی فیکری خۆیدا چی باس دەکات و دەیڵێت، ئیسلام ڕێگر نابێت لە تەرحی بەرانبەرلە فیکری نەیارانی ، بەڵام لە سووکایەتیو خیانەت جێگای قوبوڵ نییە.
هەموو ئەم پێشەکییەم بۆ ئەوە بوو کە بزانن ئیسلام بەسەر خەڵکیدا لەسەرەتاوە پیادە ناکرێت ئیسلام دینێکی پەلەبەندیە و، بەڵام بەنسبەت سنوورەکانییە.ە وەک مەی و لەشفرۆشی و کاری خراپەکاری کە سیمای ئیسلام ناشرین بکات، بە دڵنیاییەوە ئیسلام ڕێگری لێدەکات و خەڵکی ئازاد نییە. لەو بوارانەدا بەتایبەتیش لە شوێنە گشتییەکاندا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلام ناچێتە ناو ژیانی خەڵککیەوە لەماڵ و ژیانی تایبەتیی خۆیدا و جاسوسی و چاودێری ناخاتە سەر هیچ کەس لە ماڵی خۆیدا..!
بەنیسبەت هونەرەوە .. ئەسڵ ئەوەیە کە حەڵاڵە هونەر ، ئەوەی حەرامی دەکات کاری خراپەی هونەرەکەیە ، بۆ نموونە ..شانۆ حەڵاڵە.. ئەوەی حەرامی دەکات قسەی بێ مانا و کوفر و ڕووتکردنەوەی ئافرەت و ئۆپێراکانییە لە تێکەڵ بوونی پیاو و ژن بۆ سەما و ناشەرعی ... وەهەروەها $کرێکار ڕووستایی: ئایا عەلمانییەت کوفرە؟ ئەوەی لە کوردستاندا عەلمانییەتکافرە؟$
ماکوان کەریم: ئەم پرسیارەت دووبڕگەیە ، یەکەم بەڵێ و دووم نەخێر و بەڵێ..
$چۆن؟$
سەرەتا ئەسڵی عەلمانی کوفرە، چونکە دژی ئایینە و بەتایبەت ئایینی ئیسلام... بەڵام لە کوردستاندا ئەو کەسانەی کە عەلمانین شوێن ئەو عەلمانییەتە نەکەتوون ، کە وەک کوفر بێت و پەراوێزی دینیان بۆ بکات لەدەوڵەت ، وەک ئەدەبیاتێکی شۆڕشگێری شوێن حیزبە عەلمانییەکان کەوتوون ، بۆ نموونە ئەوەی یەکێتی و پارتی و عەلمانین خۆ زۆرێک لە خەڵکەکانی پێش ئێمەی ئیسلامی دەچنە مزگەوت و فەرزەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمانە شوێن ئەو حیزبانە کەوتوون وەک ئەوەی خەباتیان تێداکردووە بۆ هێنانەدی ئازادی و مافی میللەتەکەیان، دەنا هەر نازانن عەلمانییەت مانای چییە، بەڵام ، ئەوەی دەزانی مانای چییەو پێ ڕازییە و دەیەوێت دینی پێ جیابکاتەوە و دژایەتی شەریعەتی ئیسلامی پێدەکات، ئەوە بە دڵنیاییەوە کافرە.
کرێکار ڕووستایی: کۆتای پرسیارمان ئەوەیە: ئایا هیچ پەیوەندیت لەگەڵ مامۆستا کرێکاردا هەیە لەدوای ئازاد بوونییەوە؟
ماکوان کەریم: تەنیا ڕۆژێک دوای ئەوەی کە ئازاد کرا پەیوەندیم بە تەلەفون پێوەکردووە ، خۆشحاڵی خۆمم بۆ دەربڕیوە، ئیتر لەوە زیاتر هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵی نەبووە.
دید و ڕێ: بۆ پەیوەندیت لەگەڵیدا نەماوە ، یاخود بۆچی وەک جاران گەرموگووڕنیت و هیچت لەسەری نەنووسیوە لەوکاتەوەی کە ئازاد بووە؟ هۆکار چییە؟
ماکوان کەریم: من بەش بەحاڵی خۆم مامۆستا کرێکارم هەر خۆش دەوێت، وە زۆر شت هەبوو لە مێشکمدا کە دەبوو لەسەری بنووسم، بەڵام وازم لێیهێنا، بە دوو هۆکار:
یەکەم: هەندێک لە نزیکەکانی خۆی پێیان وایە من کە ناوی ئەو دەبەم خۆمی پێ گەورە دەکەم! و لە پەنای ناوی ئەودا خۆم گەورەکردووە! وەک ئەوەی نان و پیازی پێوە بخۆم واتا هەندێک لە نزیکەکانی وا پەی دەبن.. کە سەراپایان هەڵەیە ، منیش ئەم قسەیەم نەک پێڕەفزە ، قوبوڵیشی ناکەم ، لەبەر ئەوە دەمەوێت بیسەلمێنم من برایەتی دەکەم .. پێویستم بەکەس نییە بۆ ناساندنی خۆم ، خوای پەروەردگار هەموومان دەناسێت، لەبەر ئەوە بەهیچ شێوەیەک باسی ناکەم ، مەگەر ئەو بڵێت ئازادی وەک هەموو سیاسیەکی تر دەتوانیت قسەو باسی خۆتت هەبێت لەسەر منیش ئەوکات لەڕاستیدا قسەم هەیە لەسەری، چونکە لەرووی فیکریو سیاسی و مەیدانییە.ە پیاوێک و سەکردەیەکی کەم نییە.، مامۆستا کرێکار خاوەن ئیمکانییەتێکی گەورەیە لە ڕووی زانستی و سیاسی و فیکری ..هتد ...
دووەم: باروگوزەرانی ئەو نازانم چۆنە لە ئێستادا ، چونکە باروگوزەرانی هەستیار دیارە ، ئەوەش هۆکاری دووەمە کە نامەوێت هیچی لەسەر بڵێم، لە کۆتایدا هیوام لەشساغ و سەلامەتیەتی، هیوام وایە ئیتر پرسیارم لێنەکەیت لەسەر ئەو باسە.
دید و ڕێ: زۆر سوپاس کاک ماکوان خوا پاداشتتان بداتەوە..ماندومان کردیت..
ماکوان کەریم: خۆشحاڵ بووم خواتان لەگەڵ

ناو: ماکوان کەریم محەمەد
لەدایک بووی: شاری #پێنجوێن#
تەمەن: لە ساڵی 1977 لەدایک بووە.
ئاستی خوێندن: ماستەر
نیشتەجێ: لە وڵاتی نەرویج
پیشە: ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی
کارکردن: سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ [1]
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1175 KB 22-02-2023 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
مادلین
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
15-06-2018
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
07-06-2020
هاوڕێ باخەوان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕۆلی باخچەی منداڵان لە فێرکردنی منداڵان بە بەها ئەخلاقییەکان؛ باخچەی منداڵانی سۆران بە نموونە
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چیرۆکە نوورانییەکان
05-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 105,780
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
مادلین
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - تۆپۆگرافی - دەشت شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - قوشتەپە شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - کاولکردن و ڕاگواستن - بەڵێ وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - دڵداری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.813 چرکە!