بڵێ ماست سپییە، باوەڕی پێ مەکە.
ماست: بەرهەمی سپیایی ئاژەڵە، کابانی گوندیی یان دەوارنشین درووستی دەکەن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەبەر درۆکردنی بەردەوامی، گەر هەندێک جار ڕاستیش بڵێ، کەس باوەڕێ پێناکات، پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: جارێک شوانێک لە نزیک گوندێک ڕانەمەرەکەی دەلەوەڕاند، لەناکاو بە درۆ وە وتی: خەڵکی دێ فریامبکەون، گورگ مەڕەکانمی خوارد، خەڵکی بەدەمییەوە چوون، سەیریانکرد ڕاستناکات، بۆ جارێکی تر بە ڕاستی گورگ دای لە ڕانەکە، شوان هەرچەندی هاوارکرد، کە بەدەمییەوە نەچوو.[1]