پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,719
وێنە 105,783
پەرتووک PDF 19,385
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هە...
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
کۆنفرانسی بەرلینی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1976
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆنفرانسی بەرلینی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1976

کۆنفرانسی بەرلینی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی 1976
کۆنفرانس بەرلینیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#- (کۆنفرانسی بەرلین – #11-08-1976#) ، بە سەرپەرشتی #سامی عەبدولڕەحمان# و ژمارەیەکی زۆری ئەندام و لایەنگری دەرەوەی وڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەسترا. مەبەست لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە پێداچوونەوە بوو بە سیاسەتی ڕابردووی پارتی، دووبارە ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب و فراوانترکردنی شۆڕشی چەکداری لە باشووری کوردستان.
کۆنفرانسی بەرلینیی پارتی دیموکراتی کوردستان- (کۆنفرانسی بەرلین – 11ی ئابی 1976) ، بە سەرپەرشتی سامی عەبدولڕەحمان و ژمارەیەکی زۆری ئەندام و لایەنگری دەرەوەی وڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەسترا. مەبەست لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە پێداچوونەوە بوو بە سیاسەتی ڕابردووی پارتی، دووبارە ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب و فراوانترکردنی شۆڕشی چەکداری لە باشووری کوردستان.
$بارودۆخ و هۆکارەکان$
لە ئەنجامی ڕێککەوتننامەی جەزائیری 6ی ئاداری 1975، لەنێوان هەردوو وڵاتی ئێران و ئێراق، شۆڕشی چەکداری لە باشووری کوردستان (شۆڕشی ئەیلوول ) پاش کۆبوونەوەی فراوانی حاجی ئۆمەران لە ڕێکەوتی 18ی ئاداری 1975 بە فەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی وەستا. بە وەستانی شۆڕش، بەشی هەرە زۆری سەرکردایەتی پارتی و ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان پاش ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی شاهەنشاهی ئێران وەک پەنابەر ڕوویان له و وڵاتەکرد. بەمەش نزیکەی تەواوی ئۆرگان و دامەزراوەکانی پارتی بە سەرکردایەتی حزبیشەوە‌ لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی هەڵوەشانەوە.
پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک لە ئاوارەبوونیان بۆ و‌ڵاتی ئێران سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی بە سەرپەرەشتی #مەسعود بارزانی# ، لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی 1975 لەسەر کانیاوێکی دەرەوەی شاری #نەغەدە# بەناوی (حەوت چەشمە) بەشێوەیەکی نهێنی لەگەڵ هەریەک لە #جەوهەر نامیق#، #کەریم شنگاری#، #عارف تەیفوور# و محەمەد ڕەزا کۆبوونەوە، له و کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر دووبارە ڕێکخستنەوەی پارتی درا، دواتر لە کۆبوونەوەی نهێنی کەرەج لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 1975 بڕیاردرا سەرکردایەتییەکی نوێ لە ئەندامانی کۆنی کۆمیتەی ناوەندیی و کادیرە لاوەکانی حزب درووستبکرێت، بۆ ئەوەی شوێنی سەرکردایەتی کۆنی حزب بگرێتەوە. هەر به و بۆنەیەشەوە بەیاننامەیەک ئامادەکرا و لە ڕێکەوتی 10ی کانوونی یەکەمی 1975 بەناوی سەرکردایەتی کاتی (قیادة الموقتة) بڵاوکرایەوە. ژمارەی ئەندامە هەڵبژێردراوەکان بۆ ئەم سەرکردایەتییە کاتییە پێکهاتبوو لە یازدە ئەندام کە بریتی بوون له:‌مەسعود بارزانی، #ئیدریس بارزانی#، سامی عەبدولڕەحمان، جەوهەر نامیق، کەریم شنگاری، عارف تەیفوور، محەمەد ڕەزا، ئازاد ڕێکەوتی، #نووری شاوێس#، #عەلی عەبدوڵڵا# و #کەمال کەرکووک#ی.
جێگیرکردنی ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی پارتی پێویستی بە بەستنی کۆنگرە دەکرد، چونکە بەپێی پەیڕە و پڕۆگڕامی پەسەندکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی هەشتەمی 1970ی ناوپردان دەبوایە ئەندامانی کۆمیتەی ناوندی حزب لە کۆنگرە هەڵبژێردرێن، ئەگەر بارودۆخیش بۆ بەستنی کۆنگرە لەبار نەبوو ئەوا حزب بۆی هەیە لە هەرشوێنێک بێت کۆنفرانس ئەنجامبدات بە مەرجێک لەلایەن ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پێشوو سەرپەرەشتی بکرێت. بەوپێیەی بارودۆخی ئەوکاتی پارتی و ناوچەکە بواری بەستنی کۆنگرەی نەدەدا لەلایەن سەرکردایەتی حزبەوە بڕیاردرا کۆنفرانسێکی فراوان لە ئەوڕووپا ئەنجامبدرێت.
بە هەوڵەکانی لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هاوینی ساڵی 1976 سنووری ئەوڕووپا بەڕووی ئاوارە کوردەکاندا کرایەوە، پاش ئەوەی هەردوو وڵاتی نەمسا و هۆڵەندا ئامادەیی خۆیان نیشاندا ژمارەیەک کورد وەک پەنابەر وەربگرن، لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە تاران ژمارەیەک پەنابەر کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی نوێی پارتیشی تێدابوو نێردرانە ئەوڕووپا. پاش گەیشتنیان لەلایەن لقی شەشی ئەوڕووپاوە پەنابەرەکان ڕێکخرانەوە و بەشێکی زۆریان بەسەر ڕێکخستنەکانی حزبدا دابەشکران. بەم شێوەیە بارودۆخی حزب لە ئەوڕووپا بوژایەوە و لە ڕێکەوتی 26ی ئایاری 1976 سامی عەبدولڕەحمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لەندەن دەستپێکردنەوەی شۆڕشی چەکداری لە باشووری کوردستان (شۆڕشی گوڵان) ی ڕاگەیاند. هەر له و ماوەیەشدا لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنفراسی حزب لە ئەوڕووپا درا.
$ئامادەکاری کۆنفرانس$
لەلایەن لقی شەشی ئەوڕووپای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەست بە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانس کرا، بەوپێیەی بارەگای لق لە بەرلینی ڕۆژاوا بوو شارەکە وەک شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس دەستنیشانکرا، پاش ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان داوا لێژنە ناوچەکانی ئەوڕووپا کرا نوێنەری خۆیان بنێرنە بەرلین، هەر لێژنە ناوچەیەک بەلایەنی کەم دوو نوێنەری بۆ دەستنیشانکرا، لێژنە ناوچەکانیش لەنێو خۆیاندا بە دەنگدان ئەندامێکیان هەڵدەبژارد و لەگەڵ بەرپرسی لێژنە ناوچە کە ڕاستەوخۆ بۆ کۆنفرانس سەردەکەوت و بە ڕاپۆرتێکەوە هاتنە‌‌ شاری بەرلین.‌ هۆڵی زانکۆی بەرلین بەکرێ گیرا تا کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی تێدا ئەنجام بدرێت، لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسیش پێکهاێنرا کە بریتی بوون له:‌ سامی عەبدولڕەحمان، نووری شاوەیس، حەمە ڕەزا و عارف تەیفوور.
لە ڕێکەوتی 11ی ئابی 1976 بە سەرپەرەشتی سامی عەبدولڕەحمان و لێژنەی ئامادەکار، کۆنفرانس دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد، ژمارەی ئەندامانی لێژنە ناوچەکانی ئەوڕووپای سەر بە لقی شەش چل ئەندام دەبوون، بە تێکڕا لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی، ئەو کادیرانەی تازە گەیشتبوونە ئەوڕووپا و مێوانەکانیش کە یەکێک لەوان #عیسمەت شەریف وانلی# بوو ژمارەی ئامادەبووانی کۆنفرانس دەگەیشتە چل و هەشت بۆ پەنجا کەس، لەوانە تارق ئاکرەیی (بەرپرسی لقی شەش) ، عەزیز شێخ ڕەزا، سیامەند بەننا، #ڕەمزی شەعبان#، د. پیرۆت، حەمید ئاکرەیی، پۆڵا مەغدید قەساب کۆیی، محەمەد ساڵح جومعا، فەوزی ئەسعەد، محەمەد میسۆ، جەمال عەلەمدار، د. عومەر ئۆرەماری، فەرهاد سۆفی (فەرهاد جوبڕائیل) ، تۆفیق فەیلی، ماجد فەیلی، عیزەددین ڕێکەوتی، عەبدولقادر ڕێکەوتی، عەبدولسەلام ڕێکەوتی، فایق نێروەیی، محەمەد ئەمین دەلەوی، ئازا مەحمود خەفاف، وریا ساعاتی، عەبدولڕەحمان پێداوی، غازی زێباری، محەمەد حەسەن عەونەت، د. سەباح مەریوانی و ...هتد.
$بەستنی کۆنفرانس$
کۆنفرانس لەنێوان ڕۆژانی 11 تا 16ی ئاب بەردەوام بوو، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکان‌ لەلایەن سامی عەبدەلڕەحمانەوە ڕەشنووسی نامێلکەی هەشتا لاپەڕەیی خوێنرایەوە بەناوی (طریقة الحرکة التحریریة الکردیة) کە لەلایەن لێژنەی سەرپەرەشتیکاری کۆنفرانس‌ بەتایبەت سامی عەبدولڕەحمان و نووری شاوێس ئامادەکرابوو، کە نامێلکەیەکی ڕەخنەیی بوو لە بارەی شۆڕشی ئەیلوول و سەرکردایەتی شۆڕشەوە و لەژێر کاریگەریی فکری توندی چەپڕەوی مارکسی لینینی نووسرابوو، نامێلکەکە لەلایەن ئەندامانی کۆنفرانسەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و دواتر دەنگی لەسەر درا. بڕگەی دووەم لە ئەرکەکانی کۆنفرانس بریتی بوو لە جێگیرکردنی ناوی یازدە ئەندامەکەی سەرکردایەتی کاتی کە پێشتر بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرابوون، وە زیادکردنی چوار ئەندامی تر بۆی، مەرج بوو ئەو چوار کەسەی بە ئەندامی نوێی سەرکردایەتی کاتی هەڵدەبژێردرێن پاش ئاشکراکردنی ناوەکانیان بۆ باشووری کوردستان بگەڕێنەوە، ئەوەبوو پاش دەنگدان هەر یەک لە وریا سەعات، دڵشاد میران، ئازاد خەفاف و عەبدولڕەحمان پێداوی بە ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی هەڵبژێردران و زیادکرانە سەر لیستی ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی، بەم شێوەیە ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی بوون بە پازدە ئەندام و بە شێوەیەکی یاسایی جێگیرکران.
جگە لە کار و ئەرکەکانی کۆنفرانسی بەرلین، لەم کۆنفرانسەدا چەند بڕیارێکی سیاسیش دەرکردان کە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و زەمینە سازی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە گرینگترین بڕیارەکان بوون.
پاش کۆتا هاتنی کار و ئەرکەکانی سەرکردایەتی کاتی و هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی و جێگیر کردنیان، کۆنفرانس لەلایەن لقی شەشەوە درێژەی پێدرا، پاش دەستنیشانکردنی پاڵێوراوان بڕیاردرا دەنگدان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی دوو کارگێڕی لێژنە لق بۆ لقی شەشی ئەوڕووپا، لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا تارق ئاکرەی وەک بەرپرسی لق دەستنیشان کرایەوە و سیامەند بەنا و عەبدولسەلام ڕێکەوتیش بە کارگێڕی لق هەڵبژێردران.‌ دواتر هەریەکە لە د. جەرجیس حەسەن و حەمید عەقراویش بۆ دەستەی کارگێڕی لق زیادکران.
کۆنفرانس ماوەی شەش ڕۆژی خایەند و لە ڕێکەوتی 16ی ئابی 1976 کۆتایی بە کارەکانی هێنا، کە دەی کردە هەمان ڕێکەوتی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێکی بچووک سازکرا دواتر بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ بڕیارەکانی کۆنفرانس بۆ ئەندام و‌ بەشداربووانی کۆنفرانس خوێنرایەوە، بەهۆی هەستیاری بارودۆخی سیاسی ئەوکات هیچ بەیاننامەیەک بە بۆنەی کۆتای هاتن بە کۆنفرانس بڵاونەکرایەوە، نامێلکەیەک دەرکرا بەناوی (ڕێبازی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد) ، دواتر نامێلکەکە وەک ڕاپۆڕتی سیاسی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە (11-15) ی ئابی 1976 دەرکرابوو پەسەند کرا.
[1]
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-08-1976 (48 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
15-06-2018
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
07-06-2020
هاوڕێ باخەوان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,719
وێنە 105,783
پەرتووک PDF 19,385
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دیوی ناوەوەی کەوتنی شاری ئەدرنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
کورتەباس
بانگ هێشتنی هەندێک قوتابی بۆ بەغدا لە ساڵی 1945دا
کورتەباس
شیکردنەوەی (تێبینی یەکانی لەسەر بەرەو سایکۆلۆژیا)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
تووتن-بەشی دووەم و کۆتایی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دەستڕەنگینی نابینا
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
فۆڵدەرەکان
وێنە و پێناس - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێنە و پێناس - دەیە - 80کان (80-89) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وێنە و پێناس - شار و شارۆچکەکان - قەڵادزێ (پشدەر) شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.937 چرکە!