پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئایا ناوەکانی خودا هەموویان لە هەموو بارێکدا جوانن؟
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا ناوەکانی خودا هەموویان لە هەموو بارێکدا جوانن؟

ئایا ناوەکانی خودا هەموویان لە هەموو بارێکدا جوانن؟
$ئایا ناوەکانی خودا هەموویان لە هەموو بارێکدا جوانن؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ناوەکانی خواهێندەی ژمارەی ئەتۆمەکانی بوونن، ناوەکانی خودا ناوی زات نین بەڵکوو سیفاتن، سیفاتیش ئیعتیبارین نەوەک زاتی و حەقیقی بن و بوونی واقیعییان ئاوێنەی ڕاستەقینەی ناوەکە بێت. بۆ تێگەیشتن لە ئیعتباری بوونی ناوەکانی خودا دەبێت سەرەتا لە وشەی ئیعتبار تێبگەین.
ئیعتیبار بەو مانایە دێت لە شتێک مانایەکی گەورەتر لەخودی شتەکە بخوێنینەوە. ئیعتیبار زیاتر سەبجێکتیڤە نەوەک ئوبجێکتیڤ بێت تا لەدەرەوەی خۆمان هەمومان چونیەک هەستی پێ بکەین، ناوەکین زیاتر نەوەک دەرەکی بن. بۆ نموونە من پەڕتووکێک دەخوێنمەوە، کارێکم بۆ درووستدەبێت، کاغەزێک لەنێوان پەڕتووکەکەدا دادەنێم تا کارەکەم تەواو دەکەم و دواتر دێمەوە سەر خوێندنەوەکەم. لەچاوی بوونەوەرێکی دەرەوەی مرۆڤدا دانانی کاغەزێک لەنێوان پەڕەکانی پەڕتووکێکدا دەشێت هیچ مانایەکی نەبێت، بەڵام لەچاوی مرۆڤێکدا ئەم کارە کارێکی ئیعتبارییە، دەلالەتی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەم کاغەز دانانە واتە من تا ئێرەم لەم پەڕتووکە خوێندووەتەوە. کارەکە دەشێت خۆی لەخۆیدا زۆر بێ مانا بێت، ئەوەی مانا دەداتە کارەکە ئیعتباری منە وەک کەس بۆ ئەو کارە. یاخود تەماشای هەڵبژاردن بکە، من کاغەزێک دەخەمە نێو سندوقێک، دەشێت مەیمونێکیش کتومت وەک من ئەو کارە بکات، بەڵام ئەوەی من لەمەیمونەکە جیادەکاتەوە ئیعتیباری پشت کارەکەیە، ئەو کاغەزەی من دەیخەمە نێو ئەو سندووقە کەسێک دەکاتە پاشا و کەسێکی دیکە لە پاشایەتییەوە دەکاتەوە کەسێکی ئاسایی، بەڵام سندوقی لای مەیمونەکە وانییە، کارێکی تەواو بێمانایە.
بۆ تێگەیشتن لە ناوەکانی خوداو دواتر دوعاکردن پێیان ئێمە دەبێت لە بیرکردنەوەی سەلەفییانە و ئوبجێکتیڤیی بۆ بوونیان دەرچین و زۆر بەباشێ لە ماناکانی ئیعتیبار و حەقیقەت تێبگەین.
لە سرووشت و یاساکانیدا بەهچ شێوەیەک ئیعتیبار بوونی نییە، واتە لە درووستبوونییەوە تا ئەمڕۆ گەردون و سرووشت بە یەک جۆر سوڕاون، هیچ دەلالەتێکی مێژووییمان نییە بڵێت ئەم یاسایانە ڕۆژێک لەڕۆژان وەستاون، یا بەشێوەیەکی دیکە کاریان کردووە. زانستە سرووشتییەکان زیاتر سەر بەم باسەن، واتەئیعتیباری نین، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە بەهیچ شێوەیەک درۆ لە سرووشتدا بوونی نییە، ئەوەی وادەکات درۆکردن لەدایک بێت ئیعتیبارە نەک حەقیقەت، ئیعتیباریش شتێکی تەواو تایبەتمەنە بە ئێمەوە وەک ئەو بوونەوەرانەی خاوەنی شعورو و ڕیسێپتەری ئیعتباریین.
سەبارەت بە ناوەکانی خودا دەبێت لەم ڕوانگەیەوە تەماشایان بکەین، ئیعتباراتی ئێمە بۆ ئەو ناوانە ئەو ناو و سیفەتانە دێنێتە بوون نەوەک خۆیان لەخۆیاندا بوونی سەربەخۆیان هەبێت. جارێک نادانێک دێت بۆلای عیسا، پێی دەڵێت گەر تۆ پێغەمبەری خودای ئەو ناوەم فێربکە کە مردووی پێ زیندوو دەکەیتەوە. عیسا زۆری لەگەڵدەڵێت کە وشەکان گرنگ نین، نەفەسی پشت ئەو وشانەو ئیعتبارەکەیان گرنگە نەوەک جوڵاندنی دوو لێو و ئەنامدانی ورتە ورتێک، دیارە ئەم هەر سوورە و هەرتێناگات. خودا عیسا ئاگادار دەکاتەوە ئەو وشانەی پێ بڵێت کە مردوو زیندوو دەکاتەوە، کابرای نادان وشەکان فێردەبێت و دەڕواتە گۆڕستانێکی ئۆرشەلیم، هەرچی دەیڵێت هیچ مردوویەک لەگۆڕەکەی نایەتە دەرەوە، دێتەوە لای عیسا و دەستدەکات بە قسەی بەرز و نزم، عیسا سەری بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و دەڵێت: خودایا تەماشای ئەم بەندەیەت بکە و ئاوڕێکی لێبدەرەوە. ئاخر من دەتوانم چی پێ بڵێم لە کاتێکدا خۆی مردووە و پێویستی بە زیندوو بوونەوە هەیە بەڵام داوای زیندووکردنەوەی مردووەکان دەکات
لێرەوە تێدەگەین ئیعتیبار و ناوەکانی خودا دوانەیەکی چەندە لێکئاڵاو و پێچیدەن. بەدڵنیایی ناوەکانی خودا زیاتر لە نەوەدو نۆ ناون، ئەوە تەنیا عەقڵێکی لەچوارچێوەنراوی سەلەفیزمە کە توانای دەرکی زات و سیفاتەکانی باری تەعالای نییەو پێی وایە خوداش دەبێت لە چوارچێوەی ژمارە بگیردرێت و لە نەوەد و نۆدانەدا حەسریان دەکات، چونکە خۆی توانی دەرچوونی لەو چوارچێوەیە نییە، بەعەقڵێی تەوا سرووشتی نەوەک مرۆیی دەجوڵێتەوە. ناوەکانی خودا بەئەندازەی تەجەلیاتن لە گەردون و بووندا واتە ملیارەهان، قل لو کان البحر مدادا لکلمات ڕبی لنفد البحر قبل ان تنفد کلمات ڕبی
ڕۆچوون لەهەرناوێکدا و ئیستیغراق تێیدا هەرچەندە حوسناش بێ دەیکاتە شتێکی قەبیح، سیفاتەکانی خودا تەرازوو و میزانن، ئاماژەن بۆ شتێ لەخۆیان گەورەتر، هەرکەسەو بەقا گۆزەکەی دەستی دەتوانێ لەم دەریایە ئاو هەڵگۆزێت، دەریا ویستی و حەزی جێکردنەوەی هەموو دەریا لەگۆزەیەکدا دیارە چەندە شتێکی مەحاڵ و نەکردەیە. ویستی قوتدانی دەریا ویستێکی بەتاڵ و بێ جەدوایە. دەشێت ئیستیغراق لەنێو ناوێکدا بمانکاتە موشریکێکی تەمام عەیار.
هەموو گەردوون بە خێر و شەڕییەوە، بە باشە و خراپەیەوە، بە بوون و عەدەمییەوە، بە کوفرو ئیمانییەوە، بە جوانی و ناشیرینیەکانییەوە، تەجەلی و درەوشانەوەی ئەو ناوانەن. ئەو ناوانە خۆیان لەخۆیاندا بێ مانان، وەک حەرفی جەڕ لە زمانی عەرەبیدا وان، بە یارمەتیی غەیری خۆیانکە ئیعتباراتی ئێمەیە بۆیان مانا پەیدا دەکەن. کاتێک جیلوە دەدەنەوە لە عالەمی بووندا کە دەدرێنە پاڵ شتێکی دیکە. دەقیق وەک ئەو تیشکە بێڕەنگە وان تا کاتێک بەناو ئاوێزە یا ئەڵماسدا نەیانبەین ناشکێنەوە بۆ حەت ڕەنگی شەبەنگی بینراو.
بە گوێرەی تەرمینۆلۆژی دینەکان خودا خۆی لە خۆیدا بێ فۆڕمە، کە تەجەلی دەکات و دەچێتە ناو فۆڕمەوە بەزات ناچێت، بەم سیفاتانەوە دەچێت، ئەو سیفاتانەش ئێمە و ئیعتیبارەکەمان مانایان دەداتێ. المنتقم- تۆڵەسێن دەتوانێ بە هەزاران جۆری جوان و ناشیرین تەجەلی بکات، تەجەلیالرحیم- بەزەیی خوا لە دایکێکدا بۆ منداڵەکەی شتێکی جوانە، بەڵام بۆ کەسێک کە بیهەوێت منداڵەکەی سەرببڕێت ئەم دایکە نابێت ڕەحیم بێت، دەقیق ڕەحیمیەت لە وەها دۆخێکدا ناشیرنیی و قەباحەتە، دایکیک دەبێت لە دۆخیکێی واا الجبار-توند و سەختگیر بێت، وەک ئەوەی لە مریشکێک بۆ جوجەڵەکانیدا دەیبینین کاتێک پشیلەیەک دەیەوێت بیانخوات، جەبارییەت لەم کاتەدا دەبێتە جوانی ڕەها.
بەنیسبەت خودی خوداوە ئەو ناوانە نە جوانن نە ناشیرین، چونکە لەڕاستیدا جوانی و ناشیرینیش هەر جیلوەی ئەو ناوانەن و ئیعتباریین، ئەمانە سیفاتن نەوەک زات بن واتە ئاماژە و ئیشاراتن بۆ زات. کوفر و ئیمان، ئاو و ئاگر ، شەو و ڕۆژ بۆ خوا نەباشن نەخراپ، نەجوانن نە ناشیرین، لەو ڕووەوە کە خالقی هەموویانە ئەو بەیەک دووری لە هەموو ئەوانە دەوەستێت، بە قەولی قورئان: الرحمن علی العرش استوی، عەرش دووریی چونیەکی زاتی خوایە بۆ تەجەلی و ڕەنگدانەوەی سیفەتەکانی، نەوەک کورسییەک بێت لە ئامان خودا ەسەری دانیشێت، بەڵام کاتێک ئێمە ئیعتیبار و ئیختیارمان دەدرێتێ بۆ ئەوەی جیلوەکان هەڵبژێرین، لێردایە فەرقەکە درووستدەبێت کە دەبێت جوانترینی جیلوەکان هەڵبژێرین. کوفر و ئیمان، ئاو و ئاگر، ڕووناکی و تاریکی وەک مەخلوق بۆ خودا یەک شتن، بۆ ئەو نەباشن نە خراپ، بەڵام کە لە دونیای فۆڕمدا بۆ ئێمە دەردەکەون ئێمە موکەلەف دەکرێین بەوەی ئیمان لەپێش کوفر و ڕووناکی لەپێش تاریکی دابنێین.
من و تۆ ناشێ لۆمەی ئەو کەسە بکەین کە بۆ یەکەمجار پارەی داهێنا، لەبەر ئەوەی بەشی زۆر دزیکردن پاش درووستبوونی پارە درووستبووە، نا، دزیکردن ئەنجام و جیلوەی ئیعتیبارێکە کە ئێمە بۆ پارەی دادەنێین نەوەک لەخودی ئەو پارچە کاغەزەدا هەبێت کە پێی دەگوترێ پارە. واتە گەر پارە ئیعتباری نەما دزیکردن ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە بۆ شتێک کە لای ئێمە ئیعتیباری هەیە. قسەکە نابێ وابکرلت گەر پارە نەبوایە ئەوا دزیکردنیش نەدەبوو، ئیعتیبار بۆ پارە درووستکەری دزیکردنە، بەڵام کەس نایەت نکۆڵی لێبکات. هەموو شتەکانی دیکەش هەر بەم جۆرەن.
سیفاتەکانی خودا زیاتر لە کیتابی مەنشوردا گەردووندا دەردەکەون نەوەک لە کیتابی مەستووردا پەڕتووکە ئسمانییەکان. ئەوە سەلەفیەتە پێی وایە تەنیا یەک قورئانمان هەیە. گەردوون قورئانێکی تەواو بینراوە کە کل یوم هو فی شٲن دەقیق ئەمە دەسەلمێنێت. بەنیسبەت ئێمە مانادارن نەوەک بەنیسبەت خۆی. تەماشا شەفەقەت و ڕەحیمیەتەکەی لە دایکێکدا بۆ کۆرپەکەی دەدرەوشێتەوە، بەڵام جەبەروتەکەی لە هەورە بروسکەیەکدا دەردەکەوێت، السلام لە ئاوی ڕوبارێک و المنتقم ەکەی لە تۆرنادۆیەکی تەکساسدا، ئەمان بەگوێرەی مانا من حیث المعنی بۆ ئێمە مانادارن چونکە خاوەنی گۆکنیشن و زیهن و ژیری و دڵ و ڕۆح و گیان و دەیان ئامرازی دیکەین کە ئیعتیبار درووستیان دەکات. ناوەکانی خودا هەمیشە بە گوێرەی ئیعتیبار حوسنان، نەوەک بۆخودی خوا خۆی حوسنا بن. [1]
ئەم بابەتە 575 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 21-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 575 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!