پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,806
وێنە 106,147
پەرتووک PDF 19,342
فایلی پەیوەندیدار 97,362
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
کاریگەریەکانی سنووردارکردنی خۆیی (ئیندیڤیدوالی) لەسەر سۆسیالیزەکردنی مندڵ
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$کاریگەریەکانی سنووردارکردنی خۆیی (ئیندیڤیدوالی) لەسەر سۆسیالیزەکردنی مندڵ$
نووسینی: مەحمود چاوش
ئەم نووسینە باسێکە لەمەر سنووردارکردنی، یان باشتر بڵێین سستکردن و متکردنی کەسێتی منداڵ، کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی و تاڕادەی نەبوونی تاکگەرایەتی لە کۆمەڵگەکانی ئێمەدا. باسە لەسەر سنووردارکردنی ئازادی بیروڕا و گەشەی هزری منداڵ، کە لەلایەن ئەو سیستەمە سونەتگەراییانەی منداڵیان تێدا لەدایک دەبێت و پەروەردە دەکرێت، پەیوەستکراوە. پێچەوانەی ئەم سنووردارکردنە لێرەدا بەمانای ڕەهاکردنی هەموو ئازادییەکان نیە، کە سنووری مرۆڤەکانی تر تێپەڕێنێت یان برینداریان بکات، بەڵکوو کاردانەوە و ئاوێتەبوونە کۆمەڵایەتییەکانێتی، کە کۆمەڵگە دەهاوێژێتە تەنگژەیەکی بەردەوامەوە. گەر بڕوانینە ئەو کۆمەڵگایانەی، کە سیستەمی پەروەردەیی کۆلێکتیڤ تێیاندا زاڵە، دەبینین کە کەسایەتی و نرخە مرۆییەکان بۆ منداڵان گەلەک لاوازە، لێ ئەم سیستەمە خۆی لە هاوکێشەیەکی نابەرابەردا دەبینێتەوە، هاوکێشەکە ئاشکرایە، تاکو دەستەجەمعیتر سیستەمی کۆمەڵگەیەک، لاوازتر گەشەی ئیندیڤیدوالی تاکەکەس و گەشەی سۆسیالیزەکردنی منداڵ لەم پڕۆسەیەدا سەقامگیردەبێت.
ئەم بابەتە باس لەو بەربەستە کۆمەڵایەتی و ترادیسیۆنانە لە دروستبوونی کەسێتی منداڵدا دەکات، یان زیاتر بڵێین لەلایەن کەسانی پەروەردەدەریانەوە (باوان و دواتر کەسانی وەک مامۆستا و پێداگۆگەوە تاکو پلە باڵاکانی خوێندنیش بەهەموو سەکتەرەکانیەوە).
لێرەدا گرنگە باس لە دیاردەی لەقاڵبدانی منداڵ بە پێوەرە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەنگدانەوەی (کاریگەریەکان) لەسەر لاوازکردن و متکردنی کەسێتی منداڵان بکەین، کە سیستماتیک لە کۆمەڵگە ترادیسیۆنەکاندا کاریان تێدا دەکرێت و کەسێتی منداڵ لاواز دەکەن. منداڵ موڵکی خۆی نیە، بەڵکوو دەکرێتە چەند بەشێکەوە (مەبەست بەشکردنی فیزیکی نییە) و وەک سامانێکی بەرهەمهێنراو دابەشدەکرێت بەسەر ستونەکانی کۆمەڵگەدا، دواجار دەکرێتە کاڵا بۆناو ئەو سیستەمی بازنە شەیتانییەی، کە پێداویستییەکانی کۆمەڵگە دەیخوازن. لێسەندنەوەی کەسێتی و لە پاشدا سستکردنی ئیندیڤیدوالی منداڵان بە سێ بێژنەدا دەبرێن و لە کۆتایدا کەسێکی لاواز و پڕکێشە بەرهەمدەێنن. (مەبەست لە سێ بێژنەکە باوانە، کە مناڵەکانیان کۆپی دەکەن، پاشان خۆێندگەیە، کە مامۆستا و پێداگۆگەکان وەک خوێندکار نەک وەکو فێرخواز بەرهەمیان دەهێنن، پاشان کۆمەڵگەیە، کە دەیانهاڕێتە ناو بازنەیەکی کۆلێکتیڤ و سنووردار بۆ گەشەی خۆیی منداڵ).
پێش هەر پێناسەیەک تاکگەرایەتی (ئیندیڤیدوالیسم Individualismus) جیهانبینییەکی سەردەمی مۆدێرنی ئەوروپییە لە بوارەکانی سۆسیۆلۆگی (کۆمەڵناسی)، پسیکۆلۆگی (دەروونناسی) و سۆسیۆکلتوری و فەلسەفیدا شیکارکراوە. تاکگەرایەتی بەواتای ئازادی بیروڕا و جۆری ژیاندارێتی تاکەکەس. لە کۆمەڵگە مۆدێرنەکاندا تاکەکەس بە شێوەیەکی ڕێژەیی (ڕێلەتیڤ) ئەم ئازادیە تاکەکەسیەی بەدەستهێناوە و خەبات و کاری مێژوویی تێداکردووە. تاکگەرایەتی بریتییە لە هزر و بەها و سەنگی سیستەمێک (سیستەمێکی کۆمەڵایەتی)، کە تێیدا تاک لە چەقی چاوەدێرییەکاندا (Betrachtung) سەقامگیرە. بە واتایەکی تر تاک چەقی کۆمەڵگەیە و ئازادییەکانی ئەوی تێدا پارێزراون. ئازادیش بەو مانایەی، کە هزر و بڕیارە خۆییەکانی تاکەکەس لەو سیستەمەدا پارێزراو کرابێت، گەر بیروڕاکانیشی لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵگە و باوی سەردەمەکەیدا پێکنەیەنەوە. پێچەوانەی ئەمەش سیستەمی کۆلێکتیڤیسم (Kollektivismus ,گەلەکی یان دەستەجەمعی)ە، کە لە هەموو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا مافە هزری و چالاکییەکانی تری تاکی تێدا ڕەچاوناکرێت.
لە جڤاکی مێژووی هزریندا چەکەرەی تاکگەرایەتی لە کۆمەڵگە لیبرالە مۆدێرنەکاندا سەریهەڵداوە و بۆتە سیستەمی کۆمەڵایەتی باوی بەشێکی زۆری وڵاتە خۆراواییەکان.
ڕۆلف ئوێستەر (Rolf Oester) و لیۆ مۆنتادا (Leo Montada) گەشەی (نەشونمای) کەسێتی لای مرۆڤ لە دوو پڕۆسەدا دەبیننەوە، پڕۆسەی خودناسین / ناسینی خودی خۆ(Selbsterkenntnis) و پڕۆسەی داڕشتنەوەی کەسێتی / فۆرمدان بە کەسێتیی خۆ (Selbstgestaltung). کەسێتی بەشێکی دانەبڕاو و پێکهێنەری کارەکتەری مرۆڤەکانە. کامڵبوونی کەسێتی لە قۆناغی منداڵی و لە پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆنیدا بەرهەمدێت. کەسی هەرزەکار دەبێت گەیشتبێتە ئەرمونێکی فراوانی ئەوتۆ کە ئەزموونی منداڵێتیی بە شێوەیەکی وا فراوان وەرگرتبێت، کە بەرەنگاری ژیندارێتی / ژیاندارێتی وەک مرۆڤێکی کامڵبوو ببێتەوە، لێ کۆمپلێکسی بەرەنگاربوونەوەی ژیان وەکو کەسێکی کامڵ لە کۆمەڵگەدا هونەری فێربوونی ژیانە. بەداخەوە کە لەم ڕۆژگارەدا کۆمەڵگەکان بە شێوەیەکی هێندە چڕ ڕێکخراو و پێکەوە پەیوەستکراون، کە سەربەستی و چارەنووسی تاکەکان زۆر بەکەمی مەودای خۆیان وەرگرتووە.
مەبەستیش لێرەدا ئەوەیە، کە هاوسەنگێتی تاکگەرایەتی بەرانبەر گەلەکی لە چ ئاستێکدا بوەستێت، کە ئیتر تاک مافە تاکەکەسییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت و لە هەمانکاتدا ئەندامێکی بەسودیش بێت لە هاوکاری و هەرەوەزی تاکەکانی تری کۆمەڵگەدا. کارە هونەریەکان، شانۆ، وەرزش، گۆرانی و مۆسیقا، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، کۆمەڵێک چالاکیی مرۆڤن، کە هێڵی تاکگەرایەتی و گەلەکیش لەخۆدەگرێ. ئەم پیشانە یان باشتر چالاکیانە هێڵی هەردوو ستونەکەیان گەرەکە بۆ زیاتر گۆڕینەوەی هزری و داهێنانی تازە و گەشەی خۆیی داهێنەر.
کۆمەڵگەکان بە پێوەری جیاوازەوە دەڕواننە تاکگەرایەتی و پڕاکتیزەی دەکەن. تاکەکەس لە هەندێکی کۆمەڵگە ئەوروپیەکاندا ئازادی تاکەکەسیی زیاتر بەدەستهێناوە، گەر بەراوردی بکەین بە کۆمەڵگەکانی ئێمە. کۆمەڵگەی ئێمە تاکو ئەم ساتەوەختە کۆمەڵگەیەکی ترادیسیۆنی، ئایینی دەستەجەمعییە و تاکەکانی بێبەشن لە ئازادی دەربڕین و چالاکیە تاکەکەسییەکانیان. بێگومان لە سیستەمی پەروەردەیی و فێربووندا وڵاتانی خۆراواش گیروگرفتی لەقاڵبدان و ڕامکردنی منداڵانیان تێدا پڕاکتیزە دەکرێت، بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ئاسیاویەکاندا. گەر بە پێوەری ئەو سێ بێژەنگەی لە سەرەوە باس کراون شیکاری ئەم دیاردەیە بکەین، پێویستییەکی زۆرمان هەیە بەو شیکارە مەیدانیانەیە، کە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کەم یان زۆر بەئەنجامنەگەیەنراون. مەخابن شیکاری زانستی و مەیدانی لەمەر ئەم بابەتە گەلەک کەمن. بۆ باسکردن لەم بابەتە دەبێت سەرەتا بگەڕێنێنەوە بۆ سەرجەمی سۆسیالیزاسیۆنی منداڵ، کە لەژێر کاریگەری باوان و لە پاشاندا مامۆستا و خوێندگەکاندا قۆرغکراوە. ڕەنگە هەندێک لە هۆکارەکانی ئەم سنووردارکردنە بەهۆی خوێندنی ترادیسیۆنیەوە سەرهەڵبدات، کە بەواتای متکردنی کەسێتی منداڵ دەنرخێنرێت.1 پەروەردەی دایک و باوکان بە سەنتەری گۆڕانی کەسێتی منداڵ و سەرەتای پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆنی ئەوان دادەنرێت. ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەو سیستەمە پەروەردییە بەمانای ئەوە دێت، کە منداڵ لە فێرگەدا، نەک لە خوێندگەدا پەروەردە بکرێت، هەروەها لە لایەن فێرکارەوە، نەک لەلایەن مامۆستاکانەوە فێرخوازیی پێئاشنابکرێت 2. ئەلتەرناتیڤەکەش گرێدەدرێت بە پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆنەوە، کە بەکەسکردنی (پێرزۆنالیزاسیۆن / Personalisation)ی تاک و پڕۆسەی گۆڕانی بە ئاڕاستەی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆی منداڵدا ڕێچکە دەگرێت.3 ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی مەبەست لەوە نیە، کە تاک لە پڕۆسەی سۆسیالیزەکردندا ئەرکەکانی وەک تاکێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگە ڕەچاونەکرێت، منداڵی ئازاد بەمانای مرۆڤی ئازادی کۆمەڵگەیەک، کە دەبێتە ئەندامێکی سودبەخش، داهێنەر، مۆدێرن و تازەکەرەوە (تازەبەخش). لێرەدا بەرەوڕوی هاوکێشەیەک دەبینەوە؛ تاکەکەسێتی و ئازادیەکانی تاک، یان نقومبوون و لەباربردنی ئەم تاکەکەسێتییە لە زەلکاوی کۆمەڵگەی دەستەجەمعیدا، کە لە تەنگژەیەکی بەردەوام و بازنەییدایە. هەندێجار هۆکارەکانی ئەم سنووردارکردنی کەسێتییە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی “ڕامکردنی منداڵ” و تەنانەت گەورەکانیش، کە ئەمەش جارێکی دی سەنگێکی زۆر دەخاتە سەر ئەستۆی منداڵ و لەباربردنی ئازادیەکانی ئەو.
بە بیروڕای هەندێک شارەزایانی ئەم بوارە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا منداڵان پەروەردە ناکرێن، بەڵکوو ڕام/ماڵی دەکرێن4. لە کوردەواریدا بەم دیاردەیە دەبێژن “بەخێوکردن”. سەرسوڕهێنەرە، کە ئەم دەستەواژەیە، چ بۆ مرۆڤ و چ بۆ ئاژەڵیش بەکاردەهێنرێت. تەنانەت لە کۆمەڵگەی ئەرەبیدا بە منداڵان دەوترێت “جهال” بەواتای “جاهل / نەزان”. ئەوە سەرسوڕهێنەرە، کە تاکو ئێستاش لەم کۆمەڵگانەدا بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵدا دەکرێت، منداڵان بە جاهل و نەزان، بە کەمئەقڵ و نەفام دەنرخێندرێن.
شێرزاد حەسەن ئەم سیستەمی متبوونە ی تاکگەرایەتی لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا (کە ئەم ناوی بە ڕەشهەڵات دەبات)، بە کۆیلایەتی و فابریکەکانی بەرهەمهێنانی کۆیلایەتی دەنرخێنێت.5
دیارە ئەم سیستەمەی ئێستا کە هەنووکەیی کاریپێدەکرێت، هۆکاری جیاوازی هەیە. پێکهاتە کلوتوریەکانی کۆمەڵگە کۆلێکتیڤەکان یان ئیندیڤیدوێلەکان هۆکاری کۆمەڵایەتی، مێژوویی و ئایینی خۆیان هەیە. بێگومان سەردەستەیی و زاڵبوونی کلتوری دیانەتی ئیسلامیش لەو دەڤەرەدا (بە کوردستانیشەوە)، کاریگەریەکی گەلەک زۆری هەیە لەو ڕامکردن و سستکردن و متکردنەی تاکەکەسەکان و سنووردارکردنی ئازادیەکانیان لە کۆمەڵگەدا. بەواتایەکی تر تاک وەک ئیندیڤدویڵ نامێنێتەوە، بەڵکوو لە دەستەجەمعیەکدا دەتوێنرێتەوە و دەدرێت بە لەقاڵبدانێکی کۆمەڵایەتیی ئەوتۆ، کە مۆرک و ڕەگی تاکگەرایەتیەکانی تێدا وندەکەن.
$سۆسیالیزاسیۆنی منداڵ و ڕەچاونەکردنی لە پڕۆسەی پێگەیاندنی کەسێتیدا$
ئازادییە خۆییەکان / تاکەکەسییەکان لێرەدا بەمانای خۆویستن و خودئەڤینی (Narzisst) نییە، بەڵکوو ئازادی تاکە لە هزر و بیرکردنەوەیدا، چۆنێتی و شێوەی ژیان و بژێویدا، چۆنێتی خواستە سێکسوالیەکانێتی، ئازادی لە هەڵبژاردنی هاوسەر و هاوڕێکانیدا، تا دەگاتە هەڵبژاردنی هاوڕەگەزێتی خۆی (لە نێوان نێرێتی و مێبونی)دا. بەشێک لە هۆکارەکانی گەشەنەکردنی تاکگەرایەتی لای منداڵانی ئێمە ڕەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کە ڕەچاونەکردنی بیروڕاوەرگرتنی منداڵان، شکاندنی کەسێتی، نەبوونی دیالۆگ لەگەڵیاندا، ڕێزنەگرتنی ئایدیاکانیان، سنووردارکردنی سەربەخۆییەکانیان، هاوکێشەیەکی ئەوتۆ پێکبهێنن کە منداڵ لە گەشەی خۆییدا سست بکەن.
لە کۆمەڵگە هەرەوەزگەراکاندا تاک زۆرەکییانە ناچاردەکرێت، ببێتە بەشێکی دانەبڕاوی کۆمەڵگە کۆلێکتیڤەکە، وەک لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا. لە کۆمەڵگەی مرۆڤدۆستدا تاک خۆی لەوانی تر جیادەکاتەوە و پەرەسەندنی کەسێتی و جیاوازیە کەسییەکانی بەرانبەر تاکەکانی تری بەلاوە گرنگە.
لەو کلتورانەدا کە تاکگەرایەتی سەردەستە، بەرژەوەندیەکانی تاک هەنگاوی زیاتر بەڕوی بەرژەوەندی خۆیدا / تاکەکەسیدا دەنێت، واتا بایەخدان بە سەربەخۆیی تاکەکەس و خۆجۆرییەکەی (Eigenartigkeit) ی لا گرنگە.
لە کلتورە کۆلێکتیڤەکاندا بەرژەوەندی کۆ گرنکترە لە هینی تاک، خێزان و گروپ جێگەی بایەخدانن، ئارەزو و بەرژەوەندیە تاکییەکان بەزۆری دەکرێنە قوربانی خواستە گەلەکیەکان.
$ئەڵتەرناتیڤ$
لەبەر ئاڵۆزی سیستەمە پێداگۆگییەکان و نەبوونی مێتۆدێکی دیاریکراوو بۆ ڕاهێنان و فێربوون، گەلەک سەختە باس لە ئەلتەرناتیڤێکی دیاریکراو بکرێت، سیستەمی فێربوون ئەڵتەرناتیڤێکی تایبەتی لەخۆناگرێت، لێ فیربوونیش ڕاهێنانێکی کەسییە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، بە چ ڕێگەیەک و سیستەمێک پڕۆژەی فێربوون لەگەڵ منداڵ و لاوەکاندا بەڕێوەبەرین. لە هەندێک خانەی فێربووندا بۆ نموونە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەڵتەرناتیڤی فێربوون بە مێتۆدی (هومان–پێداگۆگی / یان هومان-دیموکراتی) پیادەدەکرێت. مەبەست لەم مێتۆدە “لەبەرچاوگرتنی کەسێتیی هەرکەسە لە پلان و پڕۆژەی فێربوون لەگەڵ منداڵ و لاو و بنەماڵەکانیدا.”6 ئەوان بە پێی فەلسەفەی کارەکەکانیان کەس پەروەردە ناکەن و خۆشی ئەم تێگەیە چ بە کوردی و چ بە ئەڵمانی بە ڕاست نازانێن … پەروەردە بابەتێکی بنەماڵە و کۆمەڵگایە و گرێدراوی پڕۆسەیە و گرێدراوی زۆر شتی ترە، لەم خانەیەدا هەوڵ دەدەرێت منداڵ و لاو بەو ئاستە بگات، کە خۆی سەربەخۆ فێرببێ و لە هەمان کاتدا ئاگایانە کەسایەتی خۆی پێکبێنێ کە هەم لایەنی دەروونی و کەسایەتی هەیە و هەم لایەنی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و پسیکۆلۆگی و نۆیرۆ�%8
ئەم بابەتە 318 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 18-05-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 318 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
ژیاننامە
موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,806
وێنە 106,147
پەرتووک PDF 19,342
فایلی پەیوەندیدار 97,362
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
ژیاننامە
موتیع جەباری
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!