پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
چیرۆکی چنارە بەرزەکانی ئاوایی!
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چیرۆکی چنارە بەرزەکانی ئاوایی!
کورتەباس

چیرۆکی چنارە بەرزەکانی ئاوایی!
کورتەباس

چیرۆکی چنارە بەرزەکانی ئاوایی!
چیرۆک
#ماجید خەليل#
دوو سوورە چناری بەرز، دەیان ساڵبوو، ببوونە بەستەی سەر زاریی ئاوایی.
وەختێ لە ملەگای تەنها تولەڕێگەکەوە لەئاوایی نێزیک دەبوویتەوە، هەوەڵ شتێک بەدیارکەوتایە، باڵای بەرزی سورەچنارەکان بوو.
ئاواییەک بە قەدپاڵی چیایەکەوە، دەیڕوانی بەسەر شیوێکی هەزار بەهەزاری پڕ باخ و بێستان و کەندڕو گابەردی گەورەگەورەوە. گۆران گوتەنی: کە هێشتا گەردوون پێی نەداون تل.
خەڵکی خۆشمەشرەبی ئاوایی، زۆرینەیان شکارچی بوون.
کاروکەسابەتیان لە ڕاوەکەو یان کەڵەکێوی و سویچەڕو بەرازو ئاژەڵی دڕندەدابوو. کەمێکیشیان، سەرقاڵی بەرهەمی بنێشتەتاڵەو گردکردنەوەی گەزۆو کێڵانی ڕەزەدێم و باخەوانی بوون.
ئاوایی پەنجا ماڵێک دەبوون، وەلێ هەر ماڵێ کەمتر لە دەزاڕۆی هەبووایە بە ئەوجاخکوێریان دەزانین.
خەڵکەکە زۆر بە تیروتوانج و قۆشمەچی بوون. مەل بە ئاسمانا تێپەڕبووایە، قولەیان لێدەکرد.
پیاوانی ئاوایی باریکەلەو قنجوقیت بوون، ڕەشتاڵ و دەستوپل زبرو ڕووشبوون.
هەر لە سییەکانی تەمەنیاندا سەریان دەڕووتایەوەو نێوچەوانیان چرچ و لۆچلۆچ و دەستوپێیان قاژقاژو قڵییشاوی دەبوو.
لەناوەندی دێدا، کارێزێکی سازگار، ببوویە ئەستێڵک و حەوزی حەوشەی مزگەوتێکی کۆنەساڵ.
مزگەوتەکە لە جۆرەبەردێکی سەیر دروستکرابوو، لەبەردی ئەو دەوروبەرە نەدەچوون.
لە تاشەبەردی زلزل، دیوارێکی ئەستور بەچواردەوری مزگەوتەکەدا ڕاوەستابوو. ئێواران بندیواری مزگەوتەکە، مێردمنداڵ و پیاوانی ئاوایی لێگرد دەبوونەوە.
کیژانی ئاوایی بەوە ناسرابوون کە چاوباشقاڵ و دڵتەڕو دەرونپاکن.
پیاوەکان تا بەتەمەنتر دەبوون، زیاتر مەیل و میراتی دڵداریی لە کەللەیاندا تاویدەسەند.
باس باسی ژنوژنخوازی و زەماوەندو جوانی و ماچوموچ بوو.
ئێواران گۆرانی و گەمەو گرەوی حەیوان سەربڕین، تەواوی ئاوایی مەستدەکرد.
جۆرە شەرابێکی کیشوەربڕیان لە ناو و ناوبانگدا هەبوو.
لەو ئاواییەدا بە دەگمەن کەسێک دەمرد، پیرەکانی کەسیان تەمەنی خۆی نەدەزانی. عەسران، عادەتیان وەهابوو کۆدەبوونەوە.
عەسرانێک، هەموان، چاویان دەبڕنە سورەچنارەکانی دامێنی ئاوایی.
دوو سورەچنارەکە، بەخێرایی دەلەرێنەوە. وەکئەوەی ڕەشەبایەکی بەهێزبێ.
لەکاتێکدا هێمنی باڵی بەسەر ئاواییەکەدا کێشابوو.
ئەی ئەبێ چیبێت؟
هەرگیز زەمین لەرزە نییە، ناشبێ غەوارەیەک غایەلەی ئەوەی کردبێ چنارەکان ببڕێتەوە.
ئەی ئەبێ چیبێ؟
تەواوی ئاوایی چاویان لەسەر لەرەلەری بێئامانی چنارەکان بوو.
دووچناری ئەستوور، باوەڕتانبێ فیل بەفیلی خۆی ناتوانێ بیانجوڵێنێ.
ئەوە چل ساڵە وەک پاسەوانی ئاوایی وەهان، وەک کێو ڕاوەستاون، تاوەکو ئێستا هیچ ڕەشبایەک ختوکەیەکیشی نەداون.
پایزان کە گەڵای درەختەکان دەوەرن، خۆیان ڕووتدەکەنەوەو لیباسە ئاڵتونییەکانیان بەسەر سیستمی سیحراوی ئاواییدا بڵاودەکەنەوە. پایزان یەکپارچە شەرموشکۆیان باردەکات و دەبنە دوو هێمای ڕۆمانسییەت و ڕازی ئەوینداریی.
ئاخۆ ئەوەچیبێت؟ بەجۆرێ دێن و دەچن، وەک ئەوەی لەنێوان بەرداشی دوو پاڵەواندا پاڵپاڵێنیان پێبکرێ.
خەڵکەکە بەدەم پرسیارو سوپرایزی سڕڕی لەرینەوەی سورەچنارەکانەوە بەرەو دامێنی ئاوایی کشان.
کچەکان گورجتر ڕێگەکەیان دەبڕی، وەک ئەوەی دڵیان لەمشتیاندا بێ.
مەردەکان، مقۆمقۆیان تێکەوتبوو، بەجارێک ئاوایی وەک ئەوەی بۆڵبڕینی لەژێردابێ، بەرەو دامێن و دەروازەی سورەچنارەکان کشان.
ئەو ئێوارە، حاجییە چلگوێ دیار نەبوو.
حاجی پیاوێکی کورتەبنەی حەفتاساڵ بوو. شانوملێکی ئەستورو دەستوباڵێکی بەهێزو کورتیلەی هەبوو. پیاوێکی چەناگە چکۆلەی کەللە دەرپەڕیوبوو. ڕەشێکی ڕووگرژو پشتمل توکن بوو.
پاش ئەوەی خێزانی یەکەمی لێی جوداببوویەوە. ئاوایی قاویان دابوو، گوایا نەیتوانیوە تەداخولی ئەوزاعی محلی بکات. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە پازدە منداڵی هەبوون. گوایا جنۆکە دەستیان لێوەشاندووەو لەپیاوەتی کەوتووە.
ئەویش لەرقی ڕووقایمی مەردوم و مەحرەمی جیابووەوەی، کە تازەبەتازە شویکردبوو بە سۆفییەکی سیسەڵەی ملباریکی پشتوێن زەرد، بەڵێ لەڕقی تیروتوانجی خەڵکیی، نەیکردە نامەردی و موڵکێکی خۆی کرد بەناوی کابرایەکی پولەکی و پارەپیسەوەو کیژە مناڵکارەکەی خواست.
دەوترا:حاجییە چلگوێ، چۆڕەی تیانەماوە، پیرێکی ئاقیبەت شەڕەو بەختی خۆی لەگەڵ کێوی قافدا تاقیدەکاتەوە.
دەوترا: ئێستە وەک کێچی نێو لەپی نابینایەک هەپرون هەپرونەو جارێکی تر نابینین بە دووپێ بڕواو وەکوجاران، لەسەر ئەو کۆتەرەدارەی مزگەوتا لنگی بنێتەوە سەر لنگ و چای خەلیسی پۆلیسی هەڵقوڕێنێ.
دەیانوت: ئێوە نازانن کێی هێناوە! دەیانوت: تازووە قەزانێ ئاوی بۆگەرمکەن و سبەی دەبێ کفنودفنی بکەین و ئەسپەردەی کەین.
دەوترا: ئەوە دەڵێن چی؟ بە غەوزی گەیلانی مردوو بەمردوویی خۆی قسەدەکات، جارێکیتر ئەو ورتەیەکی لەدەمنایەتەوە.
تەنانەت دەیانوت: خوا عەفویکات.
لەولاوە ببوویە بەزموبیساتی ژنانیش، ئەوان وەک پیاوەکان نەبوون، ئومێدێکیان پێی هەبوو، دەیانوت: دەیناسین چ زۆڵێکە. دەیانوت: بینیومانە بستێک، تەنانەت بستێکی کەسمانی بە قەرزنەداوەو لەنوکی پێ تا تەوقی سەرمان، بۆنی نیگا نەوسنەکانی ئەوی گرتووە. دەیانوت: حاجی، قسوری ناکاو قەحبەی وا خۆی جیابوویەوەو جاڕی حاجیشی دا، گوایا، ماوەیەکە خەوخۆشەو خەتابارە.
بەڵێ ئەو ئێوارەیەی سورەچنارەکان، لەرەیان دەهات، دروست ئەو ئێوارەیە بوو کە حاجی چلگوێ ژنی دووەمی دەگواستەوە.
دەوترا، لە قرچەی نیوەڕۆوە بێقڕەو بێمشە، دەستی بانوخانمی گرتووەو بردوویەتی. خواخۆی عالمی عیلمە، کەس نازانێ بۆ کوێ چوون.
پێش لەرەی چنارەکان، پێش ئەوەی خەڵکەکە بەهەڵەداوان بەرەو سورەچنارەکان بچن. تومەز حاجی چلگوێ، هاتۆتە تەوالێتی مزگەوتەکانەوەو هەرچل گوێکەی کردووە بە فەرشی کاشان و هەزاران گوێ و بەو حەوز و حەوشەو گوزەرا هەڵیخستوون.
زانیوییەتی ئێستە باس باسی شەوی سوری ئەوە.
بەڵێ گوێی هەڵخستووە. حاجی گوێی گرتووەو خەڵکەکەیش لەگەڵ ئەویان بووە. تەنها یەک کەس، یەک کەس دانیخێری بەحاجیدا نەناوە. هەمووان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە حاجی حاڵی شڕدەبێت و شەڵڵا بەشەڵای خودا کاریوای نەکردایە.
ئیدی حاجی پڵتۆکت لێدایە زرمەی دەهات.
بۆیە بە پەلە پڕوزێ، پێدەنێ بە غیرەتی خۆیداو دەچێتە ماڵێ و پڕدەداتە بوکێ و دیارنامێنێ.
بەڵێ خەڵکەکە تا زیاتر نزیکدەبنەوە، سورەچنارەکان زیاتر و زیاتر دێن و دەچن. بەجۆرێک وەختە لەبن بێنەدەرێ. خەڵکەکە، خێراتر دەچنە پێشێ. یا ئیلاهی چی دەبینن؟
سورچنارەکان بەئەندازەی مەترێ لێکەوە دوورن، دەبینن، کڵاوێکی قوچ دیارە، دەی دەی نزیکدەبنەوە، هاوارێک تێکەڵ بە خشەخشی گەڵای سورەچنارەکان بووە. دەنگێکی تاساوی بریندار، بەحاڵونەحاڵ نوزی لێدێ.
پیاوەکان دەیانوت: بەڵێ ئەوە حاجییە، خۆ ئەوە حاجییە، نا خۆیەتی. سوبحانەڵا، ئەی ئافەرم، ئەها وادەرنەچوو، ئەی ماری بێئیجازە، بێدەنگییەک هەمویانی تاساند، دەمی هەمووی کرابوویەوە، هەبوو تاقمەکەی کەوتبووەخوارێ، هەبوو نائاگا هاواری دەکردوو قاچێکی لەزەوی دەخشاندو زۆریدەکرد، مەشهدێک بە هەمویانی سەلماند.
ئیدی وەکچۆن لەکاتی گۆڕهەڵکەندندا زوو زوو دەوترا: ڕەحمەتیخواتان لێبێت، وەرنەدوواوە با خاکەکە نەکوترێتەوە، بەڵێ، یەکێک وتی: ڕەحمەتیخواتان لێبێ، وەرنە دوواوە.
ژنەکان دەیانوت: ئەی نەمانوت، ئەها، مەگەر تڕکەنەکەی لای من، زۆربەیان بەهەردوو چەپۆکیان چاوەکانیان شاریبووەوە، تەنێ لەدرزی پەنجەی شایەتومانیانەوە جێیەکیان بۆ بینین هێشتبوویەوە!
بەڵێ حاجی چلگوێ، بوویە داستانی سەرزاران، بوویە پەندێک، کوڕاو کوڕ دەیگێڕایەوە، سورەچنارەکان بوونە فەلسەفەی ئەمە ئەرزو ئەوەگەز.
گەر ئەم حکومەتەیس ئەربابی دامەزراوەیی و چاکسازیی بێ، دەبێ وەکو حیکایەتەکەی حاجی بۆ هەمووای بسەلمێنێ و قسەوقسەڵۆک و ئەرتەشی بێشوماری ڕەخنەو ڕازی شکستهێنانی بداتە دوواوە.[1]
=KTML_Bold==KTML_Mark_Begin=تێبینی: ئەوە چیرۆکێکی واقیعییە=KTML_Mark_End==KTML_End=.
ئەم بابەتە 344 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 344 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!