ڕاگەیەنراوی هەپەگە لەبارەی چالاکی و ئەنجامی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوئ 'کات کاتی ئازادیە' لە 1ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 06:30 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی هەرێمی شەهید بێریتانی خواکورک، لە سێ قۆڵەوە چالاکی فراوانیان ئەنجامدا. لە قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە داگیرکەرێک سزادرا و کامێرایەکی مۆبەسی سەر گردەکە تێکشکێنرا. لە قۆڵی دووەمیشەوە سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبرا و 5 داگیرکەری سزادران. هەروەها چەکێکی ئەی 4 تێکشکێنرا و دواتر 2 داگیرکەر کە چەکەکەیان بەکاردەهێنا سزادران. لە قۆڵی سێیەمەوە کامێرایەک و سەنگەرێکی سەر گردەکە لەناوبران. هەروەها هێزەکانمان ڕادار و سەرچاوەکەیان لە گردەکە لەناوبرد. دوای چالاکیەکە کە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ فەرماندەکەمان عەگید گارزان کە فەرماندەیەکی ویلایەتی خواکورک بوو ئەنجامدرا داگیرکەران بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی تەرمی سەربازە کوژراوەکان و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.
24ی ئەیلول کاتژمێر 10:00 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیرکەرانی تورک لە گردی دووپشک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 3 داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکەی بە ئۆبۆس وهاوەن تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی لە 27ی ئەیلول لە گردی کوردینەی هەرێمی حەفتانین سەربازی جێگیرکرد، 28ی ئەیلول لە دەڤەری کەشانێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. دواتر زانیاری زیاتر لەبارەی چالاکیەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەو.
23ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی کە لە دەڤەری قەلای شوکێ و شەهید بێکەسی سەر بە دەڤەری شوکێی ئاڤاشین سەربازی جێگیر کرد، لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.
هێرشی فرۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا:
1ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 17:30 فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی چەمانکێی دهۆکی باشووری کوردستانیان بۆردومان کرد.
1ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر 10:00 – 10:30 فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری گوندی فلای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
1ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان 16:00 – 16:30، 30ی ئەیلول کاتژمێر 16:00 فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.
1ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر لەنێوان 08:00 – 08:10 فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری مەرڤانۆس و شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.
29ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 16:30 – 17:00 و 1ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 08:15 – 17:00 دەڤەری شوکێی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.[1]