دەقی ڕونکردنەوەیەک لەلایەن د. ڕێبوار کریم محمود، پەرلەمانتاری عێراق:
هەرێم بەدزییەوە (21) هەزار کەسی دامەزراندوە!
_ پێش بایۆمەتری، حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (1400000) ملیۆنێک و چوارسەد هەزار موچەخۆرە.
_ کە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری تەواو بو لەساڵی 2017 حکومەت ڕایگەیاند: ژمارەی موچەخۆران بە نزیکی (1249000) ملیۆنێک و دوسەدو چل و نۆ هەزار موچەخۆرە. واتە بەهۆی بایۆمەترییەوە (151000) سەدو پەنجاویەک هەزار موچەخۆر کەمیکردوە.
_ ڕۆژی (20_1_2020) لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ژمارەی موچەخۆران (1255000) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاوپێنج هەزار موچەخۆرە. واتە لەماوەی نزیکەی دوساڵدا (6500) شەش هەزارو پێنج سەد موچەخۆر زیادیکردوە.
_ ڕۆژی (6_5_2020) وەفدی هەرێم لەبەغدا بو، لەگەڵیان کۆبوینەوە، لەوێ ئامارێکیان دا بە ئێمەو وتیان: ژمارەی موچەخۆران (1256850) ملیۆنێک و دوسەدو پەنجاو شەش هەزارو هەشت سەدو پەنجا موچەخۆرە. واتە لە چوار مانگی یەکەمی (2020) (1350) هەزارو سێسەدو پەنجا موچەخۆریتر زیادی کردوە.
_ ڕۆژی (28_7_2020) لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیری دارایی هەرێم وتی: ژمارەی موچەخۆران (1270000) ملیۆنێک و دوسەدو حەفتا هەزار موچەخۆرە.
_ هەفتەی پێشو لەبەغدا لەگەڵ هەندێ کاربەدەستی حکومەتی عیراق کۆبومەوە، سەرجەمیان وتیان ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم بەردەوام زیاد دەکات.
ئەگەر دیقەت بدەن بەپێی ئەم ئامارانەی حکومەت بێ، بە بەردەوامی ژمارەی موچەخۆر زیادی کردوە. لە کۆتایی (2017)وە تا کۆتایی مانگی (7_2020) حکومەتی هەرێم نزیکەی (21000) بیستو یەک هەزار کەسی دامەزراندوە،
ئەمەش یەکێکە لەم سێ ئەگەرە:
_ یان حکومەت بە بەردەوامی و بەدەر لە ڕێنمایی و بە واستە خەریکی دامەزراندنی خەڵکە. ئەو گەنجانەشی کە چەندین ساڵە چاوەرێی هەلی کارن دەبێ زەقەی چاویان بێت.
_ یان ئەم فەوزایە ئەو قسەیەمان پشتراست دەکاتەوە کە بەردەوام وتومانە حکومەت لیستی بایۆمەتری نیەو فەوزایەو هیچ کەس بە وەزیری داراییشەوە نازانێت ژمارەی موچەخۆران چەندە!
_ یان هەردوکیانە، دامەزراندنی ژێربەژێر بەردەوامەو لەولاشەوە فەوزای نەبونی لیستی بایۆمەتری موچەخۆرانە.
د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!