دەقی پەیامی ئیدارەی گەرمیان:
بەهۆی کۆچی دوایی سەڵاح کوێخاوە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمنینی گشتی ڕادەگەیەنرێت
سوپاسنامەی ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی مەراسیمی پیشوازیکردن و ڕێزلێنان و بەخاکسپاردنی تەرمی بەڕێز (سەڵاح کوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانەوە بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیسی گەرمیان و تیمەکانی تەندروستی گەرمیان و یەکە ئیدارییەکان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی گەرمیان و کارمەندان و فەرمانبەران و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویسی گەرمیان و هەموو ئەو دامودەزگایانەی پارێزگای سلێمانی کە هاوکارمان بوون بکەین، کە لە مەراسیمی هێنانەوە و پێشوازی لێکردن و ناشتنی تەرمی بەڕێز (سەڵاح کوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەکەمان هاوکار بوون و ماندوو بوون لە گەڵماندا.
هەر لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین، بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز (سەڵاح کوێخا) سەپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ واتە لەمڕۆوە (29/9/2020) تا ڕۆژی (1/10/2020) ماتەمی گشتی ڕادەگەینین. ئەوەش لەبەرامبەر ڕێزلێنان و بەرز ڕاگرتنی خزمەتی گەورەی بەڕێز سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە سنورەکە.
جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان[1]