لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکینەکە وتی، ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە کە هێرش بکرێتە سەر دوژمنی گەل و حساب بپرسین. بەڵام ئەمە ئەرکێکی زۆر پیرۆزە و بە ڕۆژێک ناکرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەندامانی یەکینەکە لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە چالاکیان ئەنجامداوە کە بەم شێوەیەیە:
24ی ئەیلول لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ پاسەوانێک سزادرا.
25ی ئەیلول لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبوڵ گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری ئەقرەب وەشێنرا.
29ی ئەیلول لە باشاک شەهیر لە ناوچەیەکی سەربازی ئۆتۆمبێڵێکی ترانسیت و دوو ئۆتۆمبێڵی بچووک سووتێنران.
27ی ئەیلول لە ناوچەی ئیکیتەلی کۆییچی ئۆتۆمبێڵێکی ترانسیتی گواستنەوە تێکشکێنرا.
28ی ئەیلول لە ناوچەی پەندیکی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان، لە ناوچەی یاکاجیک ئۆتۆبۆسێکی فاشیتەکان، لە تاشتەپە سێ ئۆتۆمبێڵ، لە ئارنەڤوتکوی گومروک ئۆتۆمبێڵێک و بە گشتی 12 ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنران و تێکشکێنران.
28ی ئەیلول لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ مارکێتێک و کۆگایەکی پلاستیک سووتێنران و لەناوبران.
29ی ئەیلول لە بۆستانجی ئەستەنبوڵ فرۆشگایەکی جلوبەرگی فاشیتەکان سووتێنرا.
24ی ئەیلول لە گولباخچەی ئەدەنە مارکێتێک سووتێنرا و کەلوپەلی ناو مارکێتەکە بەسەر گەلدا دابەشکران.[1]