پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,328
وێنە 105,505
پەرتووک PDF 19,418
فایلی پەیوەندیدار 97,443
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
زەعیم سدیق
شەهیدان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
شەهیدان
قادر چاوشین
شەهیدان
ئەنوەر سەعید دارتاش
کورتەباس
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێما...
مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 04
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 04

مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 04
لێکۆلینەوەیەک لەلایەن د. #بەهادین ئەحمەد#

=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=دەرەنجام=KTML_End=:=KTML_FontSize_End= 
1-    بزووتنەوەی هەقە بزووتنەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتییە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە.
2-    ڕێبازی (هەقە) لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە سەر ڕێبازی (#تەسەوف#) و بەشێکە لە ڕێبازی (#تەریقەت#)ی نەقشبەندییەکان، کە (#شێخ مەولانا خالیدی نەقشبەندی#) لە کوردستان دایمەزراندووە.
3-    ڕێبازی هەقە خاوەنی جیهانبینی و بنەمای تایبەت بەخۆیەتی، باوەڕی بە حەقپەروەری و یەکسانی و سەربەستی ئافرەت و هزری ناتوندوتیژی هەیە.
4-    ڕێبازی (هەقە) لەساڵی (1920ز) لەکوردستان دەستپێدەکات، (#شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە#) بەشێخ و ڕێبەری تەریقەتەکەیان دادەنرێت.
5-    لەدوای مردنی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) لەساڵی (1942ز) ململانێ و ناکۆکی دەکەوێتەڕیزەکانی بزووتنەوەی هەقەوە، دەبن بە چوار لقەوە، لقەکانی (مامە ڕەزاییەکان، حەمە سوورییەکان، حەمە ئاغاییەکان و شێخ عەبدوڵڵای عەسکەر).
6-    دیاردەی جگەرە نەکێشان و چا نەخواردنەوە، وەچە و مناڵ نەخستنەوە وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی لەناو لقی (حەمە سوورییەکان)دا باو بووە، مناڵ و وەچەیان بە مایەی فیتنە و بەڵا و ئاشووب بۆ سەر ژیانیان و ڕێبازەکەیان زانیوە. 

=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پاشبەند=KTML_End==KTML_FontSize_End=

=KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ناسینی ڕێباز وگوند و شوێنەکان:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
=KTML_Bold=- ئەهلی حەق (اهل الحق):=KTML_End= ناوی کۆمەڵێکی ئایینیە، کەلەلایەن (سەید محەمەد عەلی باب)ەوە ناسراو بە (بەهائوڵڵا) لەسەدەی حەڤدەدا لەئێران دامەزراوە و، لقێکی ڕێبازی (عەلی ئیلاهی)یە. ناوبراو لەساڵی (1850ز) لەترسی نەیارانی هاتۆتە ناوچەی #سەرگەڵوو#ی #سورداش#، ماوەیەک لە هاوینەهەواری (#بەرگەڵوو#)دا ماوەتەوە، ئێستاش شوێنەوارەکەی ماوە و لەلایەن لایەنگرانیوە نۆژەن کراوەتەوە.  
=KTML_Bold=- #گەڵنێری#:=KTML_End= گوندێکە لەنزیکی شارەدێی میرزا ڕۆستەمی سەر بەشارۆچکەی ڕانیە ساڵانێکی زۆرە بۆتە ژێر پرۆژەی ئاوی دەریاچەی #دوکان#ەوە.
=KTML_Bold=- شەدەڵە:=KTML_End= گوندێکە لەگوندەکانی ناوچەی سوورداش سەر بەشاری #سلێمانی# یە، دەکەوێتە کۆتایی دۆڵی (مێرگەپان) لەنێوان هەردوو شاخی پیرەمەگرون و دابان دایە.

=KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پرۆفایل و ژیانی کەسێتییەکان:=KTML_End==KTML_FontSize_End=

=KTML_Bold=مەولانا خالیدی نەقشبەندی:=KTML_End= ناوی خالیدە، کوڕی ئەحمەد کوڕی حسێنە، سەر بە هۆزی جافە لەتیرەی میکایەڵی مورادییە. لەساڵی (1193 کۆچی) بەرامبەر بە ساڵی (1779ز) لەناوچەی (#قەرەداغ#)ی سەر شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەنەوەی پیر میکایەڵی شەش پەنجەیە، دایکی ناوی فاتیمەیە و لەسەیدەکانی (پیرخدری)یە. مەولانا خالد لەباوکییەوە دەچنەوە سەر خەلیفەی سێیەمی ڕاشیدین (خەلیفە عوسمانی کوڕی عەففان-ڕەزای خوای لێ بێت). مەولانا خوێندنی مەلایەتی لەسەر دەستی مەلا گەورە و ناودارەکانی ئەو سەردەمەی کوردستان خوێندووە، وەکو سەید عەبدولکەریمی بەرزنجی و شێخ عەبدوڵڵای #خەرپانی# و مەلا ئیبراهیمی #بیارە# و مەلا ساڵەحی تەڕەماری و مەلا عەبدوڕەحیمی زەیاری و شێخ محەمەد قەسیم تەواوکردووە. هەر بەمەبەستی خوێندن سەردانی شاری (#سنە#)ی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کردووە. هەروەها بۆ وەرگرتنی (تەریقەت) چۆتە هندستان و تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر دەستی (شێخ عەبدوڵڵای دەهلەوی)دا وەرگرتووە، دواتر بەمەبەستی ئیرشادکردن گەڕاوەتەوە کوردستان، پاشان بەهۆی ناکۆکی نێوان میرانی بابان لەلایەک و ململانێی توندی (#شێخ مارفی نودێ#)ی ڕێبەری تەریقەتی قادری لەشاری سلێمانی  لەگەڵی لەلایەکی تر و پشتگیری ئەو میرانە لەناو لەدژی ئەم، بەیەکجاری ڕوودەکاتە وڵاتی شام تاوەکو کۆچی دوایی لەساڵی (1827ز) هەر لەوێ نیشتەجێ دەبێت.

=KTML_Bold=شێخ بەهائەددینی نەقشبەندی=KTML_End=: خواجە بەهائەددین کوڕی محەمەد نەقشبەندی بوخارایە، لەساڵی (717)ی کۆچی لەگوندێکی نزیکی بەشاری (بوخارا)ی ئەرمەنستان لەسەرسنووری ڕووسیا هاتۆتەوە دونیاوە، پاشان ئەم گوندە بەهۆی ئەم زاتەوە ناونراوە (قەسری عارفان). ناوبراو لەتەمەنی هەژدەساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە و لەتەمەنی (73) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو گوندە بەخاک سپێردراوە.

=KTML_Bold=شێخ عەبدولخالقی گۆجەوانی=KTML_End=: (غۆجەوانی) هاوتەمەنی شێخ بەهائەددینی نەقشبەندی بووە. یاسا و ڕێسا و ڕێنماییەکانی تەریقەتی نەقشبەندی داڕشتووە و زنجیرەی ڕەچەڵەک و نەسەبی بۆ تەریقەتەکەی داناوە و بردوویەتییەوە سەر خەلیفەی یەکەمی موسوڵمانان (ئەبوبەکری سدیق-ڕەزای خوای لێ بێت) و ئەویش لەپێغەمبەرەوە (دروودی خوای لێ بێت) وەرگرتووە. گۆجەوانی بە چوارەم خەلیفەی (شێخ یوسفی هەمەدانی) دادەنرێت و، خەڵکی ناوچەی (گۆجەوان)ی نزیک بوخارایە. 

=KTML_Bold=#شێخ مارفی نۆدێ# (1752-1838ز):=KTML_End= ناوی شێخ مارفە کوڕی شێخ مستەفا کوڕی سەید ئەحمەدی غەزالییە، بەچەند پشتێک دەچنەوە سەر (بابا ڕەسوڵی گەورە). شێخ مارف مەزنترین و بەرزترین زانای ئایینی سەردەمی خۆی بووە لەکوردستاندا. ئەدیب و نووسەرێکی بەتوانا و شاعیرێکی گەورە بوو. باوکی (#حاجی کاک ئەحمەدی شێخ#)ە و باپیرە گەورەی (#شێخ مەحمودی حەفید#)ە. لەساڵی (1752ز) لەگوندی (نودێ)ی ناوچەی شارباژێری سەر بەشاری سلێمانی لەدایکبووە. تەریقەتی قادری لە (شێخ عەلی بەرزنجی) وەرگرتووە، مامۆستای #مزگەوتی گەورەی سلێمانی# بووە و بەردەوام ئیرشاد و ئامۆژگاری خەڵکی کردووە.بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی شیعر و بابەتی نووسیوە، سەرجەم (44) کتێب و دانراوی هەیە. لەساڵی (1838ز) لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی لە (#گردی سەیوان#) نێژراوە. لەدوای خۆی (حاجی کاک ئەحمەدی شێخ) شوێنی گرتۆتەوە و لەبواری تەریقەت و ئیرشادی خەڵکی و ڕێبەریکردنی تەریقەتی قادری لەکوردستاندا.

=KTML_Bold=شێخ ئەحمەدی سەردار:=KTML_End= شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ یوسفی سەرگەڵووی بەرزنجی کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ یوسفی کوڕی شێخ شەمسەدینی کوڕی شێخ عەبدوسەمەدی سەرگەڵووییە. نازناوی (شێخ ئەحمەدی سەردار)ە و باپیرەی (#سەید ئەحمەدی خانەقا#)یە. سەرەتا شێخی تەریقەتی (قادری) بووە و خەلیفەی (شێخ مارفی نۆدێ) بووە و پاشان گەڕانەوەی (شێخ مەولانا خالدی نەقشبەندی) لەهندستان، کەوتۆتە ژێر کاریگەری (مەولانا)وە و ڕێبازی تەریقەتەکەی گۆڕیوە بۆ تەریقەتی نەقشبەندی و بۆتە خەلیفەی ناوبراو. لەدوای مردنی خۆی، شێخ قادری کوڕی ناسراو بە (شێخ قادری سوور) جێگەی گرتۆتەوە و، ئیرشاد و ئامۆژگاری خەڵکی سەرگەڵو و شارباژێڕ و ناوچەکەی کردووە. هەندێ سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە (مەولانا خالدی نەقشبەندی) خۆی سەردانی سەرگەڵووی کردووە و شێخ قادری سووری لەجیاتی شێخ ئەحمەدی باوکی کردۆتە جێنشینی باوکی و خەلیفەی خۆی لەناوچەکە.

=KTML_Bold=شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە:=KTML_End= شێخ عەبدولکەریم  کوڕی حاجی شێخ مستەفای عەسکەر کوڕی حاجی شێخ ڕەزای عەسکەر کوڕی شێخ عوسمان کوڕی شێخ قادری کوڕی شێخ محەممەدی کوڕی شێخ عەبدوڵڵا کۆسە کوڕی شێخ شەمسەدین کوڕی شێخ عەبدوسەمەدی سەرگەڵووە و لە شێخانی #بەرزنجەیە# و، دایکی ناوی (ئامینە)یە کچی شێخ عەبدوسەمەدی قازییە. شێخ عەبدولکەریم تاوەکو ئێستا بە تەواوی نەزانراوە ساڵی چەند لەدایکبووە و لەمڕووەوە ڕای جیاواز هەیە، بەڵام بەگوێرەی ناسنامەی خۆی لەسەردەمی عوسمانیدا لەساڵی (1892ز)دا لەدایکبووە و پێ دەچێت زیاتر لە دەساڵ  وبگرە تا بیست ساڵیش تەمەنی گەورە کرابیتە بۆ ئەوەی، کە خزمەتی سەربازی نەکات! مەلایەکی زانا و شێخێکی دانا و خوێندەوار بووە. خوێندنی مەلایەتی لەناوچەکانی کۆیە و سلێمانی تەواوکردووە، بڕوانامەی زانستی مەلایەتی (ئیجازەی عیلمی) لای (مەلا عەبدوڵڵای جەلی کۆیی) وەرگرتووە. هەروەها ئاستی زانینی زمانەکانیشی باش بووە، هەر سێ زمانی عەرەبی، تورکی و فارسی بەڕەوانی زانیوە. لەژیانیدا دووجار چووە بۆ حەج، جاری یەکەم لەساڵی (1922ز)دا و جاری دووەم لەساڵی (1931ز)، کە ئەمەش بەڵگە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناوبراو شەریعەتی ئیسلامی پەیڕەو کردووە. لەژیانیدا یەک ژنی هێناوە ناوی (فاتیمە) بووە، سێ کوڕ و سێ کچی لێ بووە.  لەڕووی ڕووخسار و لەش و لارەوە، هەروەکو (#عەلائەدین سەجادی#) لەکتێبی (#ڕشتەی مرواری#)دا وەسفی دەکات، کاتێک لەساڵی (1930ز)دا سەردانی گوندی (شەدەڵە)ی کردووە و بەخزمەتی شێخ گەیشتووە، دەڵێت: پیاوێکی کەڵەگەتی باڵابەرزی ناوشان و سینگ پان بووە. تەمەنی ئەو سەردەمە چل تا چل و پێنج ساڵ ئەبوو. چاو و برۆی گەورە، ڕیشێکی قەترانی تەنکی بەناوکی هەڵچنی بوو. جوببەیەکی قاوەیی ئاوەڵدامانی کردبوو بەسەر کەوا و سەڵتەکەیا، مێزەرێکی گەورەی سپی شێخانەی بەستبوو بەسەریەوە. بەڕاستی مرۆڤێکی جوان و بەدیمەن شایانم کەمجاریتر چاو پێکەوتۆتەوە. لەساڵی (1942ز)دا گیانی سپاردووە و هەر لەگوندی شەدەڵە بەخاک دەسپێردرێت.

=KTML_Bold=مامە ڕەزا:=KTML_End= برای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە، لەساڵی (1905ز) لەگوندی (شەدەڵە) لەدایکبووە. پیاوێکی گەنم ڕەنگ، سەنگین، لەسەرخۆ، قسەخۆش و ڕووناکبیر بووە. جگە لەزمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبی و فارسی زانیوە. شارەزاییەکی باشی لەمێژووی کورد و ئەدەبیاتی کوردی و فارسیدا هەبووە. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ شێخ و کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆیدا هەبووە. سەرەتا لەلایەن شێخەوە لەساڵی (1922ز)دا کراوە بە سەرپەرشتیاری #تەکیە#ی گوندی (#کەلکەسماق#)ی لای ناوچەی دوکان. پاش مردنی شێخ خۆی بەجێگرەوەی زانیوە و شوێنکەوتووانی بە (مامە ڕەزاییەکان) ناسراون لە (کەلکەسماق) و دەوروبەری، وەکو لقێکی (ەقهەکان) ناسراون. لەژیانی کۆمەڵایەتیدا یەک ژنی هێناوە و چوار کوڕی لێ بووە. لەڕۆژی (25/2/1961ز)دا بەنەخۆشی ئیفلیجی کۆچی دوایی کردووە.

=KTML_Bold=#حەمەسووری کڵاوقوت#:=KTML_End=ناوی حەمەسوور کوڕی عەلی کوڕی ئەبوبەکرە لەساڵی (1890ز)دا لەگوندی (شەشۆ)ی ناوچەی شارباژێڕ هاتۆتە دونیاوە. دایکی ناوی (حەنیفە محەمەد)ە. هەر بەمناڵی دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە. (سۆفی شەریف) ناوێک باوکی (مەلا کەریمی سورداش) بردوویەتیە لای خۆی و، دواتر بردوویانە بۆ لای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە، ئەویش لای خۆی کردوویەتیە شوان و هاوکات ئیشوکاری ماڵ و تەکیەی پێ کردووە، دواتر بۆتە موریدی. هەرچەندە خوێندەواری نەبووە، بەڵام زۆر زیرەک و وریا و بیرتیژ و چالاک بووە و سەری لەکاروباری تەریقەت و دنیا دەرچووە. لەپاش مردنی شێخەکەی لەساڵی (1942ز)دا،   بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ (مامە ڕەزا)ی برای شێخ لەسەر میراتگری جێگرتنەوەی شێخ و ڕێبەریکردنی (حەقە)، گوندی (شەدەڵە)ی جێهێشتووە و، دواتر لەگەڵ موریدەکانیدا لەگوندی (کڵاوقوت)ی ناوچەی (شوان)ی #گەرمیان# گیرساوەتەوە و، بەگشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون. حەمەسوور دەستی شیعریشی هەبووە، لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چوار ژنی هێناوە، بەهۆی ڕێگریکردنی لەمناڵبوون، وەکو بیروباوەڕی خۆی هیچ وەچەیەکی نەبووە! لەڕۆژی (4/12/1986ز) کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەم بابەتە 1,068 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی میللەتپرێس 07-02-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-02-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 22-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-05-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,068 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پیشەسازی دەباخ کردن لە نێوان تەکنیک و فۆلکلۆری کوردییدا
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
لە فەرهەنگی فەلسەفەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خوولی پۆلێنکردنی کتێبی ئەلیکترۆنی بە شێوەی OCLC
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئەدەبی جیهانی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی یەکەم
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
زەعیم سدیق
09-06-2011
هاوڕێ باخەوان
زەعیم سدیق
شەهیدان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
12-06-2017
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
شەهیدان
قادر چاوشین
07-06-2018
هاوڕێ باخەوان
قادر چاوشین
شەهیدان
ئەنوەر سەعید دارتاش
12-06-2017
هاوڕێ باخەوان
ئەنوەر سەعید دارتاش
کورتەباس
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963
17-10-2018
زریان سەرچناری
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,328
وێنە 105,505
پەرتووک PDF 19,418
فایلی پەیوەندیدار 97,443
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پیشەسازی دەباخ کردن لە نێوان تەکنیک و فۆلکلۆری کوردییدا
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
لە فەرهەنگی فەلسەفەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خوولی پۆلێنکردنی کتێبی ئەلیکترۆنی بە شێوەی OCLC
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئەدەبی جیهانی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی یەکەم
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕامیاری، جیۆپۆلیتیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - هەولێر پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ ژیاننامە - بیروباوەڕی سیاسی - نەتەوەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!