پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتووک PDF 19,347
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 02
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 02

مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان، بەشی 02
لێکۆلینەوەیەک لەلایەن د. #بەهادین ئەحمەد#

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=پێشەکی=KTML_FontSize_End==KTML_End=
بەدرێژایی مێژوو لەهەرێمی کوردستاندا گەلێک بزووتنەوەی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی سەریانهەڵداوە، کە هەریەکەیان پەیوەندیداربووە بە هەلومەرج و بارودۆخی ئەو سەردەمەی، کە تێیدا سەریهەڵداوە و درووستبووە، بەڵام تێکڕای ئەو بزووتنەوانە، کە یەکێکیان #بزووتنەوەی هەقە#یە، زۆر بەکەمی لەسەریان نووسراوە و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی تایبەتی و سەربەخۆیان لەسەر ئەنجامدراوە.
لەڕاستیدا ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر ئەم بزووتنەوەیە، کە بەهۆی گۆڕانی بارودۆخ و گۆرانکارییەکان، وێڕای داخراوی بزووتنەوەکە لەڕووی کۆمەڵایەتی و بوونی تەمومژ و گومان و قسە و باسی هەمەجۆر لەسەریان لەلایەک و کەمی کتێب و سەرچاوەی زانستی و زانیاری ورد و تەواو و باوەڕپێکراو لەسەر بزووتنەوەکە، وای کردووە ئەنجامدانی توێژینەوەکە کارێکی قورس و پڕ زەحمەت بێت.

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=مێژووی بزووتنەوەی هەقە لە هەرێمی کوردستان (بەشی دووەم 02)=KTML_FontSize_End==KTML_End=

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=باسی یەکەم: چەمک و پێناسەی هەقە=KTML_FontSize_End==KTML_End=
وشەی (الحق) یەکێکە لەناو و سیفەتەکانی خوای پەروەردگار، لەزمانی کوردیشدا هەق (حەق) هەروەکو لەفەرهەنگە کوردییەکاندا بەواتای (ڕەوا، کرێ، بەش، ڕاست و درووست، کۆڵین و دانەوە) هاتووە(24).
 لە قورئانی پیرۆزدا (194) جار ئەم وشەیە هاتووە، کە بەواتای جیا جیا هاتوون، لەوانە خوای گەورە، موسوڵمانان، ڕێبازی ئیسلام، قورئان، ڕاستی و ماف و...هتد (25).
بەڵگەی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:
1- (ذلک بأن الله هو الحق)(26).(الحق) لێرەدامەبەست (الله) جلجلالە.
2- (ألم يأن للذين آمنوا أن تخشع قلوبهم لذکر الله وما نزل من الحق)(27).(الحق) مەبەست(القرآن)ة.
3- (ذلک بأن الذين کفروا اتبعوا الباطل وإن الذين آمنوا اتبعوا الحق من ڕبهم)(28).(الحق) ليَرةدامةبةستليَیرَيَبازیئيسلاموموسولَمانانة.
4- (فلما أنجاهم إذا هم يبغون في الأرض بغير الحق)(29). (الحق) لێرەدا بەواتای (ماف و ڕاستی و درووستییە).
5- (له دعوة الحق)(30). لێرەدا (الحق) بەواتایبانگەوازبۆڕێبازیئیسلامدێت.
سەبارەت بە پەیوەندی ڕێبازی هەقە بەئیسلامەوە لەوەوە هاتووە، کە شوێنکەوتووانی ئەم ڕێبازە بۆ هەر شتێک وشەی (حەق)یان بەکارهێناوە (واتە: کارەکە ڕاست و ڕەوانە)، پێیان وابووە کە ڕێبازەکەیان لەئایینی ئیسلام وەرگیراوە، کە ڕێبازێکی هەق و ڕاستە(31)، بەڵام (د.حوسێن خەلیقی) پێی وایە: (هەقە لەسەرەتادا زۆرتر ئەم زاراوەیە لای ئەوانەوە دەرکەوتووە و بەکارهاتووە، کە لەحاڵەتی زیکری نهێنی و خۆتەرخانکردن بۆ بەندایەتی خوا، لەخەیاڵێکی قووڵ دا بوون. ئەمانە، کەوتوونەتە حاڵەتێکی بێهۆشی و بێئاگایی لەخۆیان و لەدەوروبەریان)(32).
لەبەرامبەردا (محەمەدی مەلا کەریم) دەنووسێت: من وای بۆ دەچم ناونانی کۆمەڵەکە بە (هەقە)، لە#شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە#وە بووبێت، ناونانەکەشی پەیوەندییەکی بە پاشماوەی (ئەهلی هەق)ەوە هەبێت، کەئێستا لەگەلێ لای کوردستانی ئێراق و ئێراندا هەن. لەهەموو ئەمەش زۆرتر، وشەی (هەقە) تێکڕا بەسەر زمانی پێشەوایانی #تەسەوف#ەوە بووە)(33).
هەروەها #مستەفا عەسکەری#ش پێی وایە، کە وشەی (هەقە) لەزۆری بەکارهێنانی وشەکەوە لەلایەن (هەقەکان)ەوە هاتووە، کە دەڵێت: هەر قسەیەکی ڕاستیان بیستبێ و هەر کردەوەیەکی بەجێیان دیبێ، وتوویانە (هەقە)، ئیتر وردە وردە ناوی (هەقە)یان بەبەردا بڕاوە (34).
دیارە ڕێبازی هەقە بەشێکە لەڕێبازی نەقشبەندی، کە ئەوانیش پەیڕەوی (تەسەوف) دەکەن، چەمکی (هەق) لەبیروباوەڕی تەسەوفدا پانتایەکی بەرفراوانی هەیە، ئەگەر لای خەڵکی ئاسایی هەق چەند مانایەکی هەبێت، ئەوا لای سۆفی، هەموو هەقیقەتەکان لەئەنجامدا دەچنەوە سەریەک هەقیقەت، کە ئەویش بەمانای خوای پەروەردگار دێت(35).

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=پێناسەی بزووتنەوەی حەقە:=KTML_FontSize_End==KTML_End=
سەبارەت بە پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ بزووتنەوەی هەقە تەنیا پێناسەیەکمان نییە، بەڵکو ڕاو بۆچوونی جیاواز و پێناسەی هەمەجۆر بۆ ئەم کۆمەڵەیە کراوە لەلایەن نووسەر و مێژوونووس و توێژەرانەوە، کە لێرەدا هەندێکیان بەم شێوەی لای خوارەوە دەخەینەڕوو:
=KTML_Mark_Begin=مستەفا عەسکەری پێناسەی بزووتنەوەی حەقە دەکات و دەڵێت: وەچەیەکی ڕێبازی سۆفییە، کە ئەگەڕێتەوە سەر تەریقەتی نەقشبەندی، کە بەهۆی #مەولانا خالیدی نەقشبەندی#یەوە لەکوردستاندا بڵاوبۆوە (36).
هاوڕێ مەحمودیش بەم جۆرە پێناسەی دەکات و دەڵێت: بزووتنەوەی هەقە یەکێکە لەوەچەکانی تەریقەتی نەقشبەندی و بزووتنەوە ئایینی و نیشتمانییەکانی سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم لەکوردستان و خاوەنی تێڕوانینی تایبەت بەخۆیانن و تائێستاش لەفۆرمێکی جیاواز لەڕابردوویاندا شوێنەوار و تەکیە و خانەقایان لەکوردستاندا ماوە (37)، بەڵام مامۆستا #شاکر فەتاح# ڕایەکی تری هەیە و دەڵێت: حەقەکان ڕێڕەوی نەقشبەندیان گۆڕی و خستیانە شێوەی ڕێڕەوی هەقە، کە تڵپەی ڕێ ڕەوی نەقشبەندی یە. ئەگەر هیچی نەڵێین ئەوە دەڵێین، کە بووەتە هۆی بێ کار و فرمانی و گێژ و وێژی و نەزانی. لەبەرئەوە پێویستە بەهەموو هێزێکمانەوە کۆشش و خەبات بکەین ئەمانەی بوون بە هەقە بیانخەینەوە سەر ئایینە پاکەکەی ئیسلام..(38).=KTML_Mark_End=

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=باسی دووەم: ڕێبازی حەقە، بنچینە و پەیدابوونی، زنجیرەی تەریقەت و سنووری نیشتەجێبوونی جوگرافیان=KTML_FontSize_End==KTML_End=
دوای دەرکەوتنی ناووبانگی (شێخ مەولانا خالیدی نەقشبەندی) و هەژموونی تەریقەتی نەقشبەندی لەکوردستاندا، بنچینەی سۆفیگەرییانەی هەقە بەوەرگرتنی تەریقەتەکە لەلایەن (شێخ ئەحمەدی سەردار)ی #سەرگەڵوو#ییەوە لە (مەولانا خالد) دەستیپێکرد، هەرچەندە جێی باسە لەسەرەتادا (شێخ ئەحمەدی سەردار) خەلیفەی تەریقەتی قادری بووە و موریدی (#شێخ مارفی نۆدێ#) بووە لەشاری #سلێمانی#، کە ڕێبەری تەریقەتی قادری لەکوردستاندا کردووە(39).
دوای ئەوەی (مەولانا خالید) تەریقەتی دا بە (شێخ ئەحمەدی سەردار)، لێرەوە بنچینە و ئەسڵی تەریقەتی نەقشبەندی لەناوچەی #سورداش#ی نزیک بەشاری سلێمانی دەستپێدەکات لەدەوروبەری ساڵانی (1811-1815ز).
پاش ئەویش شێخ قادری کوڕی ناسراو بە (شێخ قادرە سوور) تەریقەتی خەڵکی داداوە، ئەمیش شێخ موحەمەدی ئیلەڵڵای کردووە بەجێگری خۆی. لەدوای ئەویش حاجی شێخ مستەفای کوڕی حاجی شێخ ڕەزا تا کۆچی دوایی کردنی لەساڵی (1915ز)دا تەریقەتی داداوە، لەسەر وەسێتی خۆی شێخ مەلا ئەحمەدی #گەڵنێری# تەریقەتی خەڵکی داداوە و بووەتە جێگری ناوبراو تا لەساڵی (1919ز)دا کۆچی دوایی کردووە.لەسەر وەسیەتی ئەم زاتەش تەریقەتەکە دراوە بەشێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە لەساڵی (1920ز)دا لەناوچەی سەرگەڵووی سورداش بووەتە شێخی ئیرشاد و تەریقەتی خەڵکی ناوچەکەی داوە.
لەسەردەمی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)دا، بزووتنەوەیەکی ئایینی- کۆمەڵایەتی بەناوی (هەقە) سەرهەڵدەدات، کە خودی شێخی ناوبراو (واتە: شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) ڕێبەری دەکات و بەردەوام لەفراوانبووندا بووە، لەماوەیەکی کەمدا خەڵکانێکی زۆر لەناوچە سوورداش و #مەرگە# و ڕانیە و #کۆیە# و #ئاغجەلەر# و #شوان# و #کەرکووک# تەریقەتیان لەسەردەستی ئەودا وەرگرتووە(40).

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=زنجیرەی تەریقەتپێدان و ئیرشادکردن=KTML_FontSize_End==KTML_End=
تەریقەتی نەقشبەندیش وەکو سەرجەم تەریقەت و ڕێبازە ئایینییەکانی تر، لەدوای ئەوەی، کە (شێخ پەیوەندی ڕوحانی دەگرێت و دەچێتە ناخی کەسایەتییەوە و تێدەکۆشێت، کە وەک ئەو بێت، ئیتر ئەم خاڵە دەبێتە پەیوەندی ناسراویان، زنجیرەی تەریقەت و ئیرشادکردن دێتە ئاراوە)(41).
=KTML_Mark_Begin=زنجیرەی تەریقەتی هەقەکان لە (شێخ مەولانا خالیدی نەقشەبەندی)یەوە دەستپێدەکات، تا (7) خەلیفە بەردەوام بێت و لە (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)دا کۆتایی دێت=KTML_Mark_End=، کە شەجەرە و زنجیرەی ڕیزبەندی یەکەی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە(42):
1-شێخ ئەحمەدی سەردار.
2-شێخ قادری کوڕی ناسراو بە (شێخ قادری سوور).
3-شێخ ڕەزای عەسکەر.
4-شێخ محەمەد ئیلەڵڵا.
5- حاجی شێخ مستەفای کوڕی حاجی شێخ ڕەزای عەسکەر.
6-شێخ مەلا ئەحمەدی گەڵنێری.
7-شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە.

=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=سنووری جوگرافی بزووتنەوەی هەقە=KTML_FontSize_End==KTML_End=
سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سنوورێکی جوگرافی جێگیر بۆ شوێنکەوتووانی بزووتنەوەی هەقە، بەهۆی هەلومەرجی سیاسی و گۆڕانکاری دانیشتوان (دیمۆگرافی) و سیاسەتی ڕاگواستن و کارەساتی نالەباری ئەنفالی ساڵی (1988ز)ی ڕژێمی بەعس دژ بەسەرجەم خەڵکی کوردستان، لەنێویاندا هەقەکان. پاشان درووستکردنی بەنداوی دوکان، بەم هۆیەوە گواستنەوەی دانیشتوانەکەی و ژێرئاوکەوتنی ژمارەیەک گوندی هەقەنشینی ناوچەکە و ڕاگواستنیان بۆ ناوچەکانی تری کوردستان وەکو #بەکرەجۆ#، #چوارقوڕنە#، #ژاراوە#، #سەنگەسەر#، #بازیان#. 
ناتوانرێت کارێکی وا قورس بەئاسانی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەگشتی دەکرێت ناوچەکانی سنووری بازنەی هەقەنشین بەم شێوەیە دیاری بکرێت: هەروەک لەئیسایکلۆپیدیای گشتیدا هاتووە: تەنها لەناوچەی سوورداشی نزیک شاری سلێمانی و چەند گوندێکی کەرکووکدا بڵاوبوونەتەوە(43)، بەڵام لەڕاستیدا سنوورەکە زۆر لەوە فراوانترە لەوانە: جگە لەچەقی هەردوو پارێزگای کەرکووک و #هەولێر#، لەشارۆچکەی #تۆپزاوا#، بنەسڵاوە، شارۆچکەی کۆیە و دێهاتەکانی و شارەدێی #تەقتەق#یش هەن(44).
هەروەها لەناوچەکانی #تۆربە#، گەڵنێری، #سارتکە#، #کەلکەسماق#، شوان، #شێخ بزێنی#، قەڵاسێوکە، ئاغجەلەر، سورداش، #خەلەکان#، خەرابە، قازی بەگیان، کڵێسە، #ساتوقەڵا#، بازیان، #خوڕخوڕە#، #یاخیان#، کوێرەکانی، #شارستێن#، #بنگرد#، #قەڵادزە#، سەنگەسەر، ڕانیە، #بەستەسێن#، بەکرەجۆ، ژاراوە، #مەلاهۆمەر#، #خۆشناو#، چوارقوڕنە و...هتد هەن(45). هەروەها هەقەکان لەناوچەکانی (دۆڵی جافایەتی، ناوچەی ئاغجەلەر، عەسکەر، مەرگە، دەشتی کۆیە، #گەرمیان# و کەرکووک هەن)(46).
هەروەها مامۆستا شاکر فەتاح لەیاداشتەکانیدا بەناوونیشانی (#ئاوێنەی ژینم#)، کاتێک لەساڵی (1942ز)دا قائیمقامی قەزای ڕانیە و لەساڵی (1946ز)دا قائیمقامی قەزای #چەمچەماڵ# بووە، لەبارەی هەقەکانی ناوچەکەوە دەنووسێت: (هەقەکان بەهەموو لایەکی کوردستانی ئێراقدا بەتایبەتی بەناو بەشی (#سۆران#)دا بڵاوبوونەتەوە و لەناوچەی ڕانیەدا دوو سێ گوندێکیان هەبووە، کە ئاغاکانی پشدەر چاویان بڕیبووە داگیرکردنی ئەو گوندانە)(47). 
هەروەها لەکۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵیشدا کەلەساڵی (1946ز) کەقائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بووە دەریکردووە لە ژمارە (7)دا دەنووسێت: (هەقەکانی چەمچەماڵ لەنزیکەی (35) گونددا دانیشتوون(48).

سەرچاوە و پەراوێزەکان:
24- هەژار موکریانی، فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە، پاپی سێیەم، انتشارات سروش، تاران، 1381ی کۆچی هەتاوی، ل982.
25- محمد حسن الحمصی، مفردات القرا ن الکریم، دار الرشید، دمشق، ص65-66.
26- سورە لقمان، اڵایە 30.
27- سورە الحدید، اڵایە 16.
28- سورە محمد، اڵایە 3.
29 -سورە یونس، اڵایە 23.
30- سورە الرعد، اڵایە 14.
31- عەلائەدین سەجادی، ڕشتەی مرواری، چاپی دووەم، #سنە# ئێران، 2008، ل563.
32- حوسێنی خەلیقی، کۆمەڵناسی کوردەواری، بەرگی دووەم، چاپخانەی حەوادیس، بەغداد، 1992، ل221.
33- مستەفا عەسکەری، ئاوڕدانەوەیەک لەبزووتنەوەی هەقە، چاپخانەی عەلا، بەغداد، 1983، ل39.
34- هەمان سەرچاوە، ل18.
35- عبدالقهارداود العانی، مصدر سابق، ص17. 
36- مستەفا عەسکەری، سەرچاوەی پێشوو، ل14.
37- هاوڕێ مەحمود، بزووتنەوەی هەقە و ڕەنگدانەوەی لەڕاگەیاندنی کوردیدا، چاپخانەی سیما، سلێمانی، 2012، ل210.
38- شاکر فەتاح، کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ، حەقەکان، چاپخانەی حەوادیس، بەغداد، 1983، ل101-102.
39-هاوڕێ مەحمود، سەرچاوەی پێشوو، ل67.
40- مستەفا عەسکەری، سەرچاوەی پێشوو، ل10-12.
41- حوسێن خەلیقی، سەرچاوەی پێشوو، ل267.
42- ڕێبوار حەمەتۆفیق، کۆمەڵی هەقە (لەشێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەوە تا حەمەسووری کڵاو قووت 1920-1986)، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2010، ل43. هەروەها بڕوانە: مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس، یادی مەردان-مەولانا خالیدە نەقشبەندی، ل88.
43- یاسین سابیر ساڵەح، ئینسکلۆپیدیای گشتی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2005، ل1120.
44- حاکم ساڵەح، بزووتنەوەی هەقە لەدەمکەلی کەلکەسماقەوە، گۆڤاری هاموون، ژمارە (54)، 2706کوردی، ل5.
45- ڕێبوار حەمەتۆفیق، سەرچاوەی پێشوو، ل62.
46- عەبدوڵڵا  عەبدولکەریم مەحمود، تێڕوانینێک بۆ ڕابردووی هەشتا ساڵەی گروپی هەقە، گۆڤاری تایم، ژمارە (11)، 1999، ل22.
47- شاکر فەتاح، ئاوێنەی ژینم، بەرگی یەکەم، چاپخانەی دەزگای ئاراس، هەولێر، 2003، ل434.
48 -شاکر فەتاح، کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ، چاپخانەی حەوادیس، بەغداد، 1983، ل103.[1]
ئەم بابەتە 1,662 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی میللەت پرێس 07-02-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-02-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 22-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,662 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هەزار ئەسپ
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەبوو تاهیر محەمەد عەلی ئەبوو حەسەنی فەزلەوی
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتووک PDF 19,347
فایلی پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!