پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,328
وێنە 105,505
پەرتووک PDF 19,418
فایلی پەیوەندیدار 97,442
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
زەعیم سدیق
شەهیدان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
شەهیدان
قادر چاوشین
شەهیدان
ئەنوەر سەعید دارتاش
کورتەباس
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێما...
ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76...

ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76...
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار لەپایزی 1934 دەستیان کرد بە گرتنی شێخانی هەقە و شێخ عبدالکریم وشێخ مامەڕەزای برای و حاجی شێخ عارفی سەرگەڵوو چەندکەسێکی تر گیران لەلایەن حکومەتەوە و شێخ عبدالکریم دوور خرایەوە و بۆ کەرکووک و شێخ مامەڕەزاش بۆ حەویجە بۆیە کۆمەڵێک لە موریدانی شێخ لەحاڵی ئاسای دەردەچن و ڕودەکەنە کەرکووک بۆ ئازادکردنی شێخ کە بەساڵی (گونیە) ناسراوە تا شێخ ئازاد دەکرێت و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. وەهەروەها شێخ مامەڕەزا لە ساڵانی 1920 ەکانەوە خەلیفەی شێخ عبدالکریم بووە لە گوندی کەڵکەسماق و پاشان بەفەترەیەک پێش شەهید کردنی شێخ عبدالکریمی شەدەڵە، شیخ خۆی ئامادەکاری دەکات کە شیرینی شێخایەتی مامەڕەزای برای لەلایەن سۆفی و مریدانەوە بخورێتەوە (1، 2) و وە دوای کۆچی شێخ عبدالکەریم (مامەڕەزا) ی برای لەلایەن زۆرینەی شوێن کەوتوانی شێخ عبدالکریم بە ڕابەری بزووتنەوەی هەقە هەڵبژێردرا(1، 3، 4، 5) بۆیە بزووتنەوەی هەقە گەشەیەکی خێراو تازەگەری و ڕێکخستنەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە ئەمەش دەرئەنجامی تواناو لێهاتووی و ڕۆشنفکری شێخ مامەڕەزا بوو لەوسەردەمەدا و پەیوەندی پتەوی مامەرەزا لەگەڵ زۆربەی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و حکومی و ناودارانی ناوخۆو دەرەوەو ناوچە جیاجیاکاندا هەبووە.
مامەڕەزا ڕوحێتێکی تازەی بەهەقەکان بەخشی کە تیایدا بەرنامەیەکی گشتگیری بۆهەموو لایەنەکانی ژیانی هەقەکان و چینی هەژاران و جوتیاران فەراهەمکرد لەوانە (برایەتی، هەقپەرستی، هاوبەشی، ئابوونە، تەگبیرو ڕا، سەربەستی ئافرەت، ڕەوشت، کاروباری ڕێکخستن)(1، 3، 4، 5)، دواجار بەهۆی ئەو دەنگدانە کۆمەڵایەتی و تەوژمی گەرم و گوڕی هەقەکان زیادبوونی ژمارەیان هەربۆیە حکومەتی و ئەوکاتەی عێراق و ئینگلیز بەئاگاییەوە چاوی لەسەر بزووتنەوەی هەقە بوو وەهەروەها شۆڕشی ئەوکاتەی بارزان و پشتگیری مامەڕەزا لەساڵانی 1943- 1944 (3، 5) ئەوەندەی تر حکومەتی نیگەران و توڕەکرد هەربۆیە ئاڕاستەی بزووتنەوەکە لەو بارودۆخەدا بزووتنەوەی هەقە لەپاڵ چاکسازی کۆمەڵایەتی دا جۆرێک لە خەباتی سیاسی و نیشتیمانی بەخۆوە بینی و گەیشتە ئەوەی پەیوەندی حەقەکان و حکومەت بەرەو بارێکی نائاسایی چوو تاگەیشتە ئەوەی لەساڵی 1944 حکومەتی عێراق لەپلانێکدا لەناوچەی دوکان لەلایەن (سەعید قەزاز) پارێزگاری هەولێر مامەرەزای ڕابەری بزووتنەوەکەی بەناوی دیدارەوە دەستگیردو بەئۆتۆمبیلەتایبەتەکەی خۆی ڕاستەوخۆ دوری خستەوە بۆعەمارە کەئەمە بوو بەسەرەتای سەرهەڵدان و جوڵان و دەستپێکی ڕێوڕۆیشتن (ڕێپێوان) ی هێمنانەی هەقەکان لە ئەیلولی 1944.
گرتنی شێخ مامەڕەزا ئەوەندە کتوپڕ بوومامەڕەزا تەنها توانی پەیامێک بدات بە خزم و موریدان و پەیڕەوکارانی هەقەکان بەجۆرێک خرۆشان و توڕە و نیگەران بوون کەلەدڵسۆزیان بۆ ڕێبازەکەیان و ڕابەرەکەیان (مامەڕەزا) نەک هەرئامادەی پشتگیری بوون بەڵکو ماڵ و موڵکیان خۆیان فرۆشت و لەهەموو ناوچەکانەوە بەرەو ناوچەی قەڵاسێوکە و ئاغجەلەر بەهێمنانە و بەدەستەوە گرتنی دارێکی بەڵاڵوک (دارەقوڵە) کە هێمای نیازپاکی هەقەکان بوو کەوتنەڕێ، پاشان لەگوندی گۆپتەوە و هەموو سۆفی و موریدان یەکیان گرت و بەرەو ناوچەی شوان بەڕێکەوتن و حکومەت ڕێگەی لەخۆپیشاندەران و ڕێپێوانەکە گرت و بەردەوام لەگەڵیان بوو و بەهەڕەشەی کوشتن و توندو تیژی و تا گەیشتە دەستگیرکردنی (کاکەڕەزای عسکری) و دوانزەکەسی تریان لێ دەستگیرکردن و هەرچەندە پێشتریش ڕاوێژکارەکەی مامەڕەزا (شێخ محمدامین مەڵحە) و شێخ مستەفای کوڕی مامەڕەزا لەناوچەی میرزا ڕۆستەم دەستگیرکرابوون، بەڵام خۆپیشاندەران گوێیان بەرێگریەکەی حکومەت نەداو گەیشتنە یاروەلی، لەگەڵ کۆڵنەدان و بەردەوام بوونی حەقەکان حکومەت ناچار بوو شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆدابین بکات لە گوندی یاروەلی لەکۆنە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی حکومەت، وە بەناچاری هەرسێ پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و کەرکووک گەیشتنە ئەوێ بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ هەقەکان (3، 4، 5). حەقەکان سەرەڕای نەخۆشی و سەرماو سۆڵە لەم ڕێپێوانە هێمنانەوە چەند مانگیەدا جەندین پیر و مناڵ و گەنجیان لێمردن و هەروەها کچێکی مامەرەزا بەناوی (فاتمە) کۆچیکردووە.
هەقەکان هەرچەندە لەژێر فشاری بەردەوامی حکومەت بوون بە توند و تیژی جۆراوجۆر بەڵام بەردەوام بوون لەڕێپێوان و خۆپێشاندانی هێمنانە بۆ گەیشتن بەکەرکووک هەرچەندە ویستیان بەپێدانی بەرتیل و هەڵڕشتنی نوقڵ و تەنانەت پارەش لەبەرپێی موریدان بۆ فریودانیان ڕێ بە خۆپیشاندانەکە بگیڕێت (6) بەڵام نیازپاکی و خۆشەویستیان بۆ مامەڕەزا هەموو شتێکیان ڕەت کردووەتە و تا دواجار گەیشتنە کەرکووک و حکومەتی ناچار بەدانوستان و ڕێکەوتن کرد و کۆمەڵێ مەرج دیاری کرا لە ئازادکردنی مامەڕەزا و قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان و دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتجێبوون و یارمەتی جوتیاری بەڵام دوای ڕازی بوونی مامەرەزا لەسەر ڕێکەوتنەکە سەرئەنجام مامەڕەزا ئازادکرا و بەشێکی هەقەکان گەڕانەوە بۆ ناوچەی شوان وپاشان سۆفی و موریدان گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە بەرواری کانونی یەکەم ی 1944 و مامەڕەزایان نارد بۆ هەڵەبجە و دوای 5 ساڵ مانەوەو گەڕایەوە بۆ سلێمانی دواتر بۆ کەڵکەسماق لەساڵی 1949 و لەژێر چاودێریدا مایەوە کەنابێت هاتوچۆو سەردان بکات و تا ساڵی 1952 و دەستی کردەوە بە سەردان و گەڕان و بەسەرکردنەوەی براو خوشکانی مامەڕەزایی.و بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە جێبەجێ نەکرا لەلایەن حکومەت (3، 4، 5).
هەرچەندە مامەڕەزا توانایەکی مرۆی و مادی و مەعنەوی پتەوی هەبوو کە ژمارەی بەشداربوانی سۆفی و موریدان لەڕێپێوانەکەدا بە 12000 کەس مەزندە کراوە (3)بەڵام بیری لەبەکارهێنانی چەک و توند و تیژی نەکردووەتەوە بەڵکو هەڵگرتنی داریان کرد بەشانازیەک بۆ بزووتنەوەی هەقە وبیریان لەڕێپێوانی هێمنانەو و ئاشتیانە کردەوە لەکاتێکدا کەمامەڕەزا هەڵگری پەیامی ئاشتی جیهانی بووە و وەکو کەسایەتیەکی دیاری باشوری کوردستان واژۆی لەسەر بانگەوازی ستۆکهۆڵمی بۆ ئاشتی جیهان کردووە لەساڵی 1945(3، 4)
ئەم ڕێپێوانە دڵسۆزی و پەیوەندی خۆشەیستی هەقەکانی پشتڕاست کردەوە بۆ مامەڕەزا و هەروەک مەلاحەسەنی مەعنەوی کەیەکێکە لەشاعیرو پەیرەوکارانی هەقە لەهۆنراوەیەکی بەناوی دارەقوڵە و دەربڕینی هەستی خۆی سەبارەت بە گیران و ئازادکردنی ڕابەرەکەیان شێخ مامەڕەزا بەم شێوەیە دەربڕیوە (7)
دارەقوڵە یەکێکە لەشعرەکانی شاعیری میللی مەلاحەسەنی مەعنەوی 1863ز-1968ز
دارەقوڵە...
چەند ئەستێرەن لە ئاسمانێ
چەند خەستەن لەخەستەخانێ
ئەوەندەم خوشک و برا هەن
لەوێ ماڵە خانەدانێ (لەوێ) مەبەستی خانەقای مامەڕەزایە لەکەڵکەسماق

شەدەڵەی مالم مەنبەعی نوورە
پیرەمەگروون لەئاستی توورە
ڕەزاو کەریم دەڵێمەوە
تا نەیستێنم نایەمەوە

یاکەریم و یاڕەزایە
داربەدەست دەچنە غەزایە
مامەڕەزا لەوێ بەندە
(داری قوڵە) وەک تفەنگە

ڕۆژی دەعوایە درەنگە
(دارەقوڵە) چەکێکی جەنگە
بەقاسیدی یەکێک بڕوات
خەبەری جەنگیان بۆ ببات

خەبەر بۆ مەرگەو پشدەرێ
بۆ گۆپتەپەو بۆ عەسکەرێ
لەگەرمیان لە کوێستان
(هەقە) هەموو خرۆشان

هاتن لەملاو لەولاوە
وەک هەنگ پوورەیان داوە
سەبرو هۆشیان نەماوە
دەڵێی مەحشەر هەستاوە

داربەدەست بەگۆنگەڵێ
کەوتنەڕێ بەرەو (یاروەلی)
(یاروەلی) پاک دەوری گیرا
گوتیان کوانێ مامەڕەزا؟
ڕەزاشیان بەڕێکردبوو
لەکەرکووک بەندیان کردبوو
ئینگلیزیش زانی لافاوە
(دائیرەی هەقە) هەستاوە

بەرەو کەرکووک هێرشیان برد
گەورەو گچکە بووبوون بە پرد
(.......)
(.......)

شاڵاویان بردە کەرکووکێ
هەروەکو سەیرانی بوکێ
(موتەسەڕیف) بو دەستەبەر
نەیان هێشت دەرچێ بێکەدەر

کەوتنە قسە بۆئەڵقە لەگوێ
هەر ئێستێ ڕەزامان دەوێ

(مامەڕەزاتان) پای لەتەیارە
دەڕوا لەرێگەی کوت و عەممارە
زۆر چاکە وەلێ ڕاست دەکەی
نابیە (موسەڕیف) ئەگەر وا نەکەی

تا خەبەر هات لەمامەوە
بەو خەبەرەی گەشانەوە

داری دەستان بچەقێنن
هەقی خۆتان لێبستێنن
ئەو وڵاتە ئی خۆتانە
مەیفرۆشن بە بێگانە
ئینگلیزەکان داگیرکەرن
دەربەدستیان پێ کەرن
لەنێوماندا بن خەتەرن

(مامەڕەزا) یان داینەوە
هەموو وەک گوڵ گەشاینەوە
گەڕاینەوە بۆ (عەسکەرێ)
میوان بووین لەوێندەرێ
کەڵکەسماق – 1949
دارەقوڵە بەدارێکی سووری کورتی بەڵاڵوک دەوترێت (هەقەکان) بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لەباتی چەک بەکاریان هێناوە
سەرچاوەکان:
1. چاوپێکەوتن شێخ هاوڕێ کاکەحەمە - ڕابەری بزووتنەوەی هەقە
2. چاوپێکەوتن لەگەل ح، ا، ق - سۆفی و مورید لەژیاندا ماوە
3. ئاوڕدانەوەیەک لە بزووتنەوەی هەقە – مستەفا عسکری
4. بزووتنەوەی هەقە – قارەمان نادر شێخ بزێنی
5. بزووتنەوەی هەقە و ڕەنگدانەوەی لەڕاگەیاندنی کوردیدا - هاوڕێ محمود
6. چاوپێکەوتن م.ع – سۆفی و مورید لەژیاندا ماوە
7. دیوانی شاعیری میللی مەلاحەسەنی مەعنەوی – خالید قەمچوغەیی[1]
ئەم بابەتە 1,130 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 29-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 29-11-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-11-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,130 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 29-11-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لە فەرهەنگی فەلسەفەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پیشەسازی دەباخ کردن لە نێوان تەکنیک و فۆلکلۆری کوردییدا
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئافرەتی دژوار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
ئەدەبی جیهانی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
زەعیم سدیق
09-06-2011
هاوڕێ باخەوان
زەعیم سدیق
شەهیدان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
12-06-2017
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئیبراهیم بەلوعەچی
شەهیدان
قادر چاوشین
07-06-2018
هاوڕێ باخەوان
قادر چاوشین
شەهیدان
ئەنوەر سەعید دارتاش
12-06-2017
هاوڕێ باخەوان
ئەنوەر سەعید دارتاش
کورتەباس
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963
17-10-2018
زریان سەرچناری
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلێمانی 09-06-1963
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
08-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
07-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,328
وێنە 105,505
پەرتووک PDF 19,418
فایلی پەیوەندیدار 97,442
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا؛ بەرگی سێیەم: گەڕان بەدوای حەبی ئەسپریندا
پەرتووکخانە
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
لە فەرهەنگی فەلسەفەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پیشەسازی دەباخ کردن لە نێوان تەکنیک و فۆلکلۆری کوردییدا
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئافرەتی دژوار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
ئەدەبی جیهانی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەواڵ کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕامیاری، جیۆپۆلیتیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!