پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری #سلێمانی# (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.
خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە بنەماڵە و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2020/11/10