بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژانامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک ڕۆژنامەنوسی کورد لە شاری #کەرکووک#
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستە کار بۆ هەمەهانگی و لێک تێگەیشتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شاری کەرکووک، تا ئەو ڕادەی نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بەڕێز'مستەفا کازمی' کرد تاکو بە لێک تێگەیشتن و بەشێوەیەکی یاسایی کۆتایی بەم ڕەفتارە ناتەندروست و نابەرپرسانەی هێزو گروپە چەکدارەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسانی چارەسەر بهێنرێت.بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەرواری #02-08-2020# بە مەبەستی ڕوماڵکردنی کێشەی نێوان کوردە دانیشتوانەکانی هەندێک ناوچەی سەربەشاری کەرکووک و عەرەبە هاوردەکان، لەلایەن هێزەکانی فیدڕاڵەوە هێرش دەکرێتە سەرتەواوی تیمی کەناڵە کوردیەکان، ژمارەیەکیان لێ دەسگیردەکرێت و کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسیەکانیان دەشکێنرێت و دەستیان بەسەردا دەگیرێت. جگە لەوەی ڕێگری تەواوی ڕوماڵەکەیان لێدەکرێت.ئێمە لە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی مافی ڕۆژنامەنوسان تەواوی ئەم کارانە سەرکۆنەدەکەین و بەکارێکی نایاسایی و دوژمانەیەتی و ململانێی نەتەوەیی دەزانین و پێچەوانەی ئەو پلان و ئەجندای کارەیە کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی نوی عێراقی بانگەشەی بۆ دەکات بۆ بونیات نانی عێراقێکی دیموکراسی و پێکەوەژیان. لەهەمان کاتدا گیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکان دەخەینە ئەستۆی حکومەتی عێراقی و قەرەبووی ئەو هێرش وسوکایەتی و کەلوپەل شکاندنەشە لە حکومەتی عیراقی و هێزەکانی فیدراڵ داوادەکەین.داواکارین سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراقیش بەئەرکی یاسایی و پیشەیی خۆی هەستێت و ئەوجۆرە کارانە قبوڵ نەکات.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژانامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
#هەولێر# 2-8-2020