$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک لە #سێرت# هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و 16 کەسیان دەستگیرکرد.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مەعسومە کۆشکی، بەرپرسی کۆنترۆڵی #کۆرۆنا#ی پارێزگای #لوڕستان# ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتووەتە 17 هەزار و 598 کەس و ژمارەی مردووانیش بۆ 451 کەس بەرزبووەتەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385276/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەفشین شێخ ئیسلامی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەفشین شێخ ئیسلامی=KTML_ImageCaption_End=
- چارەنووسی ئەفشین شێخ ئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی #سنە#، پاش 50 ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ناڕوونە. ئەو چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، چەندین جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبرایان ڕانەگەیاندووە.[4]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #بۆکان# وەرزشوانێکیان بە ناوی “واحید ئیبراهیمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پێشاندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستبەسەرکردنی واحید، دەستیان بە سەر موبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.[7]
- حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کەماڵ سووسەنی، ئەرەستوو ئازەرپوور، واحید درەخشانیان، موحسێن کەریمی تەمەن 32 ساڵ، یاسین کەریمی تەمەن 25 ساڵ، #سۆران# گوڵمحەممەدی تەمەن 24 ساڵ و سەعدی گوڵمحەممەدی تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی شاری ساحێب سەر بە #سەقز#، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردستان بانگهێشت کردبوو.[4]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 537 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 21 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- تەندروستی #سلێمانی# ئاشکرایکرد: لەماوەی دو هەفتەدا لە شاری سلێمانی 856 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.[1]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: پشتیوانی هیچ یاسایەک ناکەن کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین هەبێت و دەشڵێت: سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنی گۆڕان کە ئیمزایان لەسەر پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی کردوە، ئیمزاکانیان دەکشێننەوە.[1]
- ئەمرۆ قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەری سایلۆی #هەولێر#یش بەوەکاڵەت دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی پارەی جووتیاران لە بەغداوە دەگاتە هەولێر.[1]
- کۆمەڵەی قوتابییانی دەرمانسازی کوردستان بە فەرمی دەبێتە ئەندام لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی قوتابییانی دەرمانسازی.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، سێ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.[2]
- ڕێکخستنی مافی مرۆڤی #عەفرین#-سوریا ڕایدەگەیێنێت گروپێکی چەتەکان بە ناوی نورەدین ئەلزنکی کە سەر بە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکایە لە ناوچەی جندرێسی عەفرین، گەڕەکێیان بە 56 لیرەی سوری واتە (25 هەزار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشتووە بە چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیا. بە پێی زانیاریەکانی ئەو هەواڵە، چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە، دانیشتوانی ئەو گەڕەکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە خانوکانیان چۆڵ بکەن و لە ناوچەکە بچنە دەرەوە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385276/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و داواکاری بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و داواکاری بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی=KTML_ImageCaption_End=
- هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی ”عەلی ئەشرەفیان“ تەمەن 40 ساڵ و کوڕی ئیسماعیل کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی ”باران باشام“ تەمەن 35 ساڵ و کوڕی مەحەمد بە سەختی بریندار کراوە. بارام باشام ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.[7]
- ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوای شکستهێنانی لە دژرێژکردنەوەی بڕیاری قەدەخەی فرۆشتنی چەک بە ئێران، هەڕەشەی دووبارە دانانەوەی هەموو سزاکانی سەر ئێران دەکات.[2]
- فەخرەدین قوجە وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند: توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە بەرزترین ئاست کەلەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 1256 حاڵەت تۆمار کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا 21 حاڵەتی گیان لە دەستدان هەبووە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە بەرامبەر بە دوو مانگی ڕابردوو کە تۆمار کراوە.[3]
- کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی ڕایگەیاند، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی کوردستان 2% دابەزیوە.[5]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بریارێکی نوێدا وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەروری عێراق هەموو ڕێگەپێدانێکی سەردانێکردنی بەرپرسانی تورکیای بۆ عێراق قەدەغەکرد.[6]
- نزیکەی 50 یەکەی کۆگاکردنی چەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی #داعش#، بەتەواوی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا. لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، ئەو چەکانەی لەنێو جبەخانەکەدا بوون، نرخیان بە زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، وەکو بەشێک لە پارەدارکردن و ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، درانە هێزە عێراقییەکان.[5]