لە 01-11-1923 لە شاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی شەس ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی ڕوودەکەنە تارانی پایتەخت. لە مناڵیەوە خۆشەویستی زۆری بۆ شانۆ هەبووە. لە تەمەنی (20) ساڵی وەکو ئەکتەر، نووسەر، دەرهێنەر دەستی بەکاری هونەری کردووە.
لە تەمەنی (40) ساڵی تا (50) ساڵی ڕۆڵی لە (50) فیلمدا بینووە.
لە 48 ساڵیدا ئیران بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە ئەمەریکا، دوای (10) ساڵ ژیان لەوێ دەگەڕێتەوە ئێران. لە ساڵی 1972 بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای سینەمای ئێران هەلبَژێردراوە. لە ساڵی 2011 خۆی تەرخاندەکات بۆ نووسینی چەند کتێبێک دەربارەی مێژووی شانۆی ئێران و مێژووی تاران.
لە ساڵی 2012 خەڵاتی سیمبولی پلە یەکی فەرهەنگ و هونەری لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەوکاتی پێدەدرێت. کۆلێژی بارزگانی و ئابووری خوێندووە.
ئەگەرچی فەرمانبەری وەزارەتی دارایی بووە، بەڵام خۆشەویستی بۆ هونەر وایکردووە لەپاڵ کاری فەرمانبەری کاری هونەری بکات.
لە چەندین فیلم ڕۆڵی سەرەکی بینیووە. بەشداری چەندین فیم و شانۆ و ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە. چەندین کتێبی چاپکراوی هەبە.
رۆژی یەکشەممە 25-08-2009 لە تەمەنی (96) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.[1]