پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,253
وێنە 106,518
پەرتووک PDF 19,254
فایلی پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
ژن و سیاسەت
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژن و سیاسەت
دۆزی ژن

ژن و سیاسەت
دۆزی ژن

$خەڵاتی شێواندنی وێنای ژنە کاندیدێک بۆ سەرۆکی وڵات$
سەرەڕای ئەوەی لە شاری قاهیرە خۆرهەتاو بوو، بەڵام هەورێکی ڕەش خانووە کۆنکرێتییەکانی داپۆشیبوو، ئەگەرچی سەوزایی نەماوە و پاڵەپەستۆی تەلار و دیوارە کۆنکرێتییەکانە، ئەگەرچی سەر زبڵ و کەلاوەکان پڕبووە لە ژاوەژاوی مناڵانی سەرشەقام، و سەگ و پشیلە بەرەڵاکان. بەڵام بەیانیان چاوەکانم بەمژدەی ڕۆژێکی نوێوە هەڵدەهێنم، گەشبینم بە سروشت، یاخود گەشبینم بەو کرۆمۆسۆمانەی کە لە داپیرە جوتیارەکەم، و دایکێکی یاخی و باوکێکی ئەزهەری کە دژ بە ئەزهەریەکان شۆڕشیکرد، بۆم ماوەتەوە. بۆ یاخیبوون پێویستە لایەنی کەم گەشبینی و هیوا بە گۆڕانکاری هەبێت، ئەگەر هیوا نەبێت ئەوا گەشبینی وەک جۆرێک لە نەفامی یان ساویلکەیی مناڵی یاخود شێتیی لێدێت. کاتێک لە زینداندا بووم هاوڕێکانم نازناوی کچە ساویلکەیان لێنابووم، دەسپێکی هەموو ڕۆژێکێ نوێ زەردەخەنەم دەکرد و پێم دەوتن: (سادات) دەمرێت و ئێمەش لە پشت دیوارەکانەوە دەچینە ناو ژیانەوە! پێیان وتم تۆ منداڵێکی ساویلکەی، هەروەها دەیانوت تۆ کەسێکی نیمچەشێتی یان ناواقیعییت، دەیانووت: ڕۆماننوسێکی خەیاڵبڵاوە، و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە.
=KTML_Bold=بەڕێزان ئایا سیاسەت چییە؟!=KTML_End=
ئایا سیاسەت دەستیدەستی و پروپاگەندەی حزبی و هەڵبژاردنە بۆ گەیشتن بە کورسیی سەرۆک؟ یاخود کورسییەک لە پەرلەمان یان هەر پلەیەکی نزم یان بەرزی نێو دەسەڵات؟
بە من دەڵێن: تۆ عاشقی پرسیار کردنیت، پێم دەڵێن تۆ حەزت بە مشتومڕی سەرنج ڕاکێشانەیە، وەک ئەوەی پڕسیارکردن یان مشتومڕ و ووروژاندنی پرسەکان، پەیوەندییەکی سیکسی بێت لە دەرەوەی هاوسەرگیریی شەرعی، ئایا چ نەنگییەک لە ووروژاندنی دیالێکتیک و مشتومڕدا هەیە؟!
ئایا گۆڕانکاری لە دیالەکتیک و پرسیارکردنەوە دروستنابێت؟ ئایا شۆڕشی کۆیلەکان لە جیهاندا بە پرسیارێک دەستیپێنەکرد؟ شۆڕشی کۆیلەکان لەو ژنەوە دەستیپێکرد کە بەیانییەک لە شاری لەندەن، لە ژووری نووستنەکەیدا چای دەخواردەوە (لەندەن) پایتەختی ئیمپراتۆڕییەتی بەریتانی بوو، کە خۆری لێ ئاوانەدەبوو، ئیمپراتۆڕییەت لەسەر عارەق و خوێنی کۆیلەکانی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوانی تر بونیادنرابوو، ژنەکە قوتووە شەکرەکەی کردەوە بۆ ئەوەی کەوچکێک شەکر بکاتە ناو کوپە چاکەیەوە، لەسەر قوتووەکە نوسرابوو ئەم چایە لە ئەفریقای ڕەش چێنراوە، کاتێک شەکرەکەی لە ناو چاکەدا تێکەڵ دەکرد ئەو پرسیارەی بە خەیاڵد هات: ئایا کۆیلە ڕەشەکان چەند لە عارەق و خوێنی خۆیان دەدەن بۆ چاندنی قامیشی شەکر؟! تامی چایەکە لە دەمیدا تێکەڵ بە عارەق و خوێن بوو، بۆیە یەکسەر قوتووە شەکرەکەی فڕێدایە سەتڵە خۆڵکەوە.
ئیتر بزووتنەوەیەکی میللی بۆ بایکۆتکردنی شەکر لە لەندەن سەریهەڵدا. ئەو بزوتنەوەی سەرپەرشتیی هەموو بزووتنەوەکانی تری جیهانی کرد بۆ نەهێشتنی کویلایەتی!
پیاوان لەگەڵ ژناندا بەشداریی ئەم بایکۆتکردنە ئابوورییەی شەکریان کرد، بەڵام ژنان بڕبڕەی پشتی ئەم بزووتنەوەیە بوون، چونکە بابەتی خواردن (لەنێویاندا شەکر) لەو کاتەدا و تائێستاش تایبەتە بە ئافرەت، چونکە ئافرەت دەڕوات بۆ بازاڕ و شەکر دەکڕێت، هەرئەویش دەتوانێت نەیکڕێت، یاخود ئەو خواردنەی (بە عارەق و خوێنی کۆیەلەکان ژەهراویی بووە) بیگۆڕێت بە خواردنێکی تر کە بێتاوانتر و بێگەردتر بێت.
خوێندنەوەی مێژوو ئاماژە بەوە دەکات کە شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، سەرتا بە کەسێکی یاخیبوو یان کەمینەیەک دەستیپێکردووە، و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ زۆرینە، وەکچۆن بڵیسەیەکی بچوک دەبێتە ئاگر، بەهێزتر لە ئاگری ئەو ئیمپراتۆرییەتەی کە حاکمی ئاسن و ئاگرە.
ئەمە ئەو مێژووەیە کە لە قوتابخانەکانمادا نایخوێنیین، چونکە مێژووی شۆڕشەکانی ڕزگاریی میللی، مەترسیدار یان قەدەغەکراون، و لەبەرئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیمپراتۆرییەتی دەسەڵاتدار لە ناوخۆ و لە دەرەوەش هەمیشە وێنەی تاکی یاخیبوو دەشێوێنن، ئیتر ژن بێت یان پیاو، بەڵام ژن دووئەوەندەی پیاو وێنەکەی دەشێوێنرێت، هەرچەندە پیاو (بەپێی دابونەریت) یەکسانە بە دوو ژن. هەربۆیە یاخیبوون بە پرسیارێک دەست پێدەکات، کە نزیکترین (کوپێک چای لە لەندەن) و دوورترین (کویلەکانی باشوری ئەفریقا) پێکەوە دەبەستێتەوە.
خوێنەرانی بەرێز ئێستا ڕێگام پێبدەن کە چەند نموونەیەکتان لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆمتان بۆ باسبکەم، لەبەرئەوەی من زیاتر دەربارەی ژیانی خۆم دەزانم وەک لە ژیانی کەسانی تر، و لەبەرئەوەی هەتا قسە لە سەر خۆم نەکەم مافی ئەوەم نییە قسە لە سەر خەڵکی تر بکەم، لای ئێمە پەندیک هەیە کە دەڵێت: لە خۆتەوە دەست پێبکە.
ئەوکاتەی بڕیارمدا خۆم بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید بکەم (دیسەمبەری ساڵی 2004)، ڕۆژنامە حکومی و ناحکومیەکان کە خۆیان بە بێلایەن ناساندبوو، و خەڵکی پێی دەگوتن ڕۆژنامەی زەرد کەوتنە پێشبڕکێ بۆ شێواندن ولەکەدارکردنی کەسایەتیی من، کە پێشتر بەرامبەر هیچ کەس نەکرابوو، وەک ئەوەی هەر ڕۆژنامەیەک کەسایەتیی من زیاتر لەکەدار بکات ئەوا خەڵاتی نێودەوڵەتی یان خەڵاتی سەرکەوتنی پێدەبەخشرێت، یان ڕەنگە کەمکردنەوەی بەهای من ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای ئەو سەرۆکەی کە دەیانەوێت بەڕێژەی 9,99٪‏ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەم شێوەیەش لەکەدارکردنی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ سەرۆککۆماری میسر کاندید کردبوو درێژەی خایاند.
بۆ نموونە لە 13-01-2005دا ڕۆژنامەی مەیدان کە لە قاهیرە دەرچێت، بە مانشێتێکی گەورەو لە لاپەڕە یەکەمدا و خەتێکی پانی ڕەش نووسرابوو:
$ڕۆژنامەی پێشینەی کاندیدەکان بۆ سەرۆک کۆماری...$
وێنەکەی من کە لەژێر مانشێتەکەدا دانرابوو، لە وێنەی ئەو گومانلێکراوانە دەچوو کە فەرمانی گرتنیان هەبوو، ئەو قسانەشی دەربارەی من نوسرابوو لە وێنەکەم گوماناویتر بوو، وشەگەلێک نوسرابوو کە خۆکاندیدکردنمی بە خەڵەفانی سیاسی یان گێلی یان شێتی یان گەمژەیی و سەرکێشی لەقەڵەمدابوو، گوایە ئارەزووی ناوبانگ و خۆدەرخستن دەکەم، و هیچ مەرج و تایبەتمەندییەکی سەرۆکی وڵاتم تێدا نییە.
بەرێزان ئایا ئەو مەرج و پێداویستییانە چییە کە پێویستە لە سەرۆک کۆماردا هەبێت؟
کاتێک ئەم پرسیارە دەکەم وەڵامەکەی نازانن، بۆنموونە بیر لەو مەرجانە دەکەنەوە کە لە ئەنور ساداتدا هەبوون، دواتر سەردادەخەن و بێدەنگ دەبن، دواتر سەر بەرزدەکەنەوە ودەڵێن: هیچ نەبێت ئەو نێر بوو و مێ نەبوو! دواتر بیریان دەکەوێتەوە کە من ڕۆمانم نووسیووە و تیادا پاڕێزگاریم لە مافی ژنان کردووە، و باسم لە مەترسی و زیانەکانی خەتەنەکردنی مێینە و نێرینە کردووە، هەروەها بابەتی دەبڵ مۆراڵیی یاسای فرەژنی و چەندین پرسی کۆمەڵایەتییم ووروژاندووە.
ڕۆژنامە زەرد و سورەکان هێرشیان کردە سەر کەسایەتیم، مانشێتەکانم لە لاپەرەی یەکەمدا دەخوێندەوە نوسرابوون:
ئەو ژنەی بانگەشەی ئازادیی سێکسیی دەکات، و باسی فرەژنی دەکات، و بەها و نەریت هەڵدەوەشێنێتەوە، و پیرۆزییەکانی پاکیزەیی و شەرف ڕەتدەکاتەوە، ئەو کەسەی دژ بە خەتەنەکردنی مێینە و نێرینەیە، ئینجا ڕەهەندە ئیسلامییەکە بۆ پرۆسەی شێواندنەکەم زیاد دەکەن و دەڵێن: ئەو [ژنەی] ڕەخنە لە فێرکاریەکانی ئیسلام و ماچکردنی بەردە ڕەشەکە دەگرێت!
بەڕاستی ڕۆژنامە زەردەکە ناوەکەی پڕ بە پێستییەتی، هێڵنجی پێدەدەیت، مێژووی هەر کاندیدیک بۆ سەرۆک دەگۆڕێت بە ڕۆژنامەی پێشینە، وەک ئەوەی کاندیدەکە بوبێتە تاوانبارێک کە پێشینەی هەیە، تەنها لەبەرئەوەی دێتە هەڵبژاردنەوە و دەبێتە ڕکابەری سەروک کۆمار.
هەرجی سیفەتی ئەرێنی هەیە (لە ژیانی کاندیدەکاندا) دەگۆڕێت بۆ سیفەتی نەرێنی، هەرچی هەڵوێستە نیشتیمانییە جوانەکان هەیە دەگۆڕێت بۆ پێشینەی خراپ و ئەتککردنی نەریت و ئاین و ڕەوشت.
بەڕێزان ئایا ئەمەیە دیموکراسی؟! هەوڵمدا لە هەمان ئەم ڕوژنامانەدا وەڵام بدەمەوە، بەڵام بێچارە بووم، ڕێگەیان بە بڵاوکردنەوەی نەدەدا، و ئەگەر بڵاویشیان بکردایەتەوە ئەوا دەستکاری قسەکانییان دەکردم بۆ ئەوەی مەبەستم ڕوون و ئاشکرا نەبێت، قایلکەر نەبێت، بەشێوەیەک قسەکانی خۆیان بسەلمێنێت.
ئا ئەمەیە تیرۆری ڕۆژنامەوانی، کە زۆر لە تیرۆرکردن بە چەک و تەقەمەنی مەترسیدارترە، کە لە وڵاتەکەماندا حکومەتەکان و نوخبەی سوودمەند دژ بە هەموو ئەو کەسانە بەکاریدەهێنن کە عەرشیان دەلەرزێنێت، ئەوە تیرۆری حکومییە، یاخود تیرۆری دەوڵەت، ئیتر وڵاتێکی عەرەبی بێت یان ڕۆژئاوایی، ئەمریکی بێت یان بەریتانی، ئیسرائیلی بێت یان هیتر.
لە ڕۆژنامەیەکی تردا و بە مانشیێتێکی گەورە نوسرابوو: ئیسرائیل نەوال سەعداوییان بۆ سەرۆک کۆماری میسر کاندید کردووە!
ئەمەش هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی باوەڕ بە خەڵکی بهێنن کە ئیسرائیل لەگەڵ مندایە، ڕۆژنامەکە ئەوە دەزانێت کە زۆرینەی خەڵکی تەنها مانشێت دەخوێننەوە، چونکە بابەتەکانی ژێر مانشێتەکە جەخت لە پێچەوانەکەی دەکاتەوە، و هەڵویستە مێژوویەکانم دەسەلمێنێت کە چۆن دژی حکومەتی ئیسرائیل وسیاسەتی ئەمریکا لە وڵاتماندا، وەستاومەتەوە، هەموو ئەم شتانە زانراوە، هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵیی لێبکات.
بەڵام ڕۆژنامەوانیی زەرد ملی ڕاستییەکان دەشکێنێت، و هەوڵدەدەن لەڕێگەی شێواندنەوە لە دەسەڵاتدارەکان نزیک ببنەوە، کێ دەزانێت؟ لەوانەیە ئەم ڕۆژنامەیە یان ئەوانی تر بەم نزیکانە خەڵاتی دەوڵەت وەرگرن!
$من بیردەکەمەوە، کەواتە شیاونیم بۆ سەرۆکایەتیی وڵات$
هەواڵی کاندیدکردنم بۆ سەرۆکی دەوڵەتی میسڕ، لە دیسەمبەری 2004دا مشتومڕێکی زۆری لەنێو ناوەندە میلییەکان و ودامودزگا باڵادەستە سیاسی و ئاینییەکاندا دروستکرد، تەنانەت دکتۆر محەمەد سەید تەنتاوی (شێخی ئەزهەر) فەتوای ئەوەیدا کە دەشێت ژنێک ببێت بە سەرۆک کۆمار، ئەوە بوو زانایانی ئەزهەر بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پشتگیریان کرد و بەشەکەی تری دژی وەستانەوە، لەوانە شێخ ئبراهیمی فەیومی (ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی توێژینەوەی ئیسلامی) پشتگیریی فەتواکەی تەنتاویی کرد، و دووپاتیکردەووە کە ئیسلام لە کارکردندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژن و پیاودا ناکات، بەڵام هەڵبژاردنی کارەکە بۆ سەلیقە و سروشتی هەر یەکەیان جێدەهێڵێت.
وشەی (سروشتی هەر یەکەیان) دەرگای زۆر بۆ پرسیارکردن دەکاتەوە: سروشتی مرۆیی چییە؟ ئایا شتێکی جێگیرە و لە دروستبوونی کۆیلایەتییەوە و بە سەدان ساڵ ناگۆڕێت؟ ئایا سروشتی پیاو لە سروشتی ژن جیاوازترە؟ ئایا جیاوازییەکان لە توانای ئەقڵی یان ماسولکەیی یان بایلۆجی یان دەروونیدایە؟
ئایا سروشتی ژنێکی ئەمریکی و ئەوروپی لە سروشتی ژنێکی میسری و عەرەبی جیاوازترە؟! کەواتە بۆچی مارگرێت تاچەر چەندەها ساڵ بەدەستێکی ئاسنین حوکمی بەریتانیای کرد؟ دەمبینی چۆن سەربەرزانە و بەپۆزەوە دەڕۆیشت، و حاکمە عەرەبەکان وسەرۆک و پاشا و کاربەدەستانی وڵاتانی تر (ئەوانەی پێیان دەڵین جیهانی سێهەم) دەوریان دابوو، لەدوایەوە بەسەرکزی و پشتی چەماوەوە دەرۆیشتن، یاخود بە لوت شکاوییەوە تەسلیمی بڕیارە ئیمپریالیستییە ئینگلیزییەکەی دەبوون.
بۆچی دوور بڕۆین، ئەوەتا خانمی ئەمریکی کۆندالیزا ڕایس لە تاچەر زیاتر دەکات، یان ئەوەی مادلین ئولبرایت و جولدا مائیر دەیکات، و ئەوەی خاتوو هیلاری کلینتون دەیکات، کە تەنها هاوسەری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بوو، و سەرۆکی وڵاتیش نەبوو؟
هەروەها لە وڵاتە ئیسلامییە درواسێ و دوورەدەستەکانیشدا، ژن حوکمی چەندین دەوڵەتی کردووە، وەک وڵاتی ئەندونیسیا و پاکستان و فلیپین و بەنگلادش و سریلانکا و وڵاتی تریش؟
لە وڵاتە عەرەبییەکانماندا هاوسەری سەرۆکەکان یان پاشا و میرەکان دەسەڵاتێکی زۆریان هەیە، کە زۆرجار یەکسانە بە دەسەڵاتی سەرۆک یان پاشا و میرەکان، لە نموونەی حوکمکردنی خانمی یەکەم لە سەردەمی ساداتدا، یان وەکچۆن لە ئەمڕۆدا خانمی یەکەم چەندین دەسەڵاتی لە میسردا هەیە، ئەوەتا ڕۆژانە لە ڕۆژنامەکاندا دەیبینین چۆن سەرکردایەتیی وەزیرەکان دەکات، و بە دەسەڵاتێکی زیاتر لە سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکان دەکات.
ڕۆژانە ئەمانە دەبینین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە پیاوانی ئایینی، لەنێویاندا دکتۆر عەلی جومعە، موفتیی خانەخوێی میسری (موفتیی کۆماری)، و دکتۆر یوسف قەرزاوی، لەوانەن کە بەرهەڵستکاریی فەتواکەی شێخی ئەزهەر دەکەن، بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە کە ژنێک پۆستی سەرۆک وڵات بگرێتە دەست، بەڕێزان ئەمە بۆچی؟ دەڵێن: بەهۆی سرووشتی فسیۆڵۆجی و ئەو گرفتانەی کە لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەیبینێت! سووڕی مانگانە؟!
ئەی خوایە! ئایا سووڕی مانگانە ڕێگربوو لە بەردەم مارگرێت تاچەردا، کە کاروباری سەرۆکایەتیەکەی بکات؟ ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لە بەردەم ژنەجووتیارێکدا کە لە خۆرهەڵهاتنەوە تا خۆرئاوابوون شانبەشانی پیاو لە ناو کێڵگەدا کاری قورس دەکات؟
ئایا سووڕی مانگانە ڕێگرە لەبەردەم ئە ژنە وەرزشەوانانەی، کە بەشداریی لە یارییە ئۆڵومپیاتەکاندا دەکەن و لەگەڵ پیاواندا کێبڕکێ دەکەن؟
کێ ووتی سووڕی مانگانە نەخۆشییە و ژن لە کارکردن دەخات؟ تەنانەت سکپری و مناڵبوونیش ئەو ژنانە لە کارکردن دوورناخاتەوە کە لە ناو کارگە و گێڵگە و نوسینگە و باڵویزخانە عەرەبی و بیانییەکاندا کاردەکەن!
بێگومان سووڕی مانگانە وشەیەکی شازە، یان پێکەنیناوییە، کاتێک لەسەر زاری هەندێک لەو پیاوانەوە دێت، چونکە بەتایبەتی زۆرینەی ئەو ژنانەی کە لە کایەی سیاسەت یان هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنەکانی تردا کاردەکەن، پەنجا ساڵیان تێپەڕاندووە؛ ئیتر هەر سووڕی مانگانەشیان نییە.
لە هەمووی پێکەنیناویتر ئەوەیە کە شێخ عبدواللە مجاوەر (ئەمینداری لیژنەی فەتوای ئەزهەر) وتی: من لەگەڵ ئەوەدام ژن سەرۆکایەتیی وڵات بگرێتەدەست؛ چونکە شەریعەتی ئیسلام ڕێگر نییە، بەڵام بەمەرجێک تێکەڵ بە پیاو نەبێت!
ئەی خوایە! چۆن ژنێک ببێتە سەرۆکی وڵات تێکەڵاویی پیاو نەبێت؟! ئایا بەتەنها مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکات؟ ئایا ئەو وەک سەرۆکی وڵات نابێت لەگەڵ سەرۆک وەزیران یان بەرپرسانی تر دابنیشێت و گفتووگۆی کاروباری دەوڵەت بکات؟
بەڕاستی شتێکی زۆر کۆمیدیە، ئەم جۆرە قسانە لەم پیاوە ئاینییانە ببیستین کە لە دامودەزگا ئاینییەکاندا پلەوپایەی بەرزیان هەیە، لەبری ئەوەی لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕای گشتی ئاراستە بکەن.
هەموو ئەمانە هیچ نین جگەلە چەند نموونەیەکی کەم، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی ڕۆژنامەکانی میسرەوە تێبینیم کردن، لەوکاتەوەی ژنێک بەناوی (نەوال سەعداوی) خۆی بۆ سەرۆکی وڵات کاندیدکردووە.
تەنانەت ئەو ژنانەی لە میسريش دەسەڵاتی ئاینییان هەیە، ئەقڵیان داپۆشیووە (کە لە داپۆشینی قژ مەترسیدارترە)، کەوتنە پاڵپشتیی ئەو پیاو ئاینییانەی کە دژی شێخی ئەزهەر بوون، هێرشی ئەو ژنانە بۆ سەر کەسایەتیم زۆر لە هێرشی پیاوەکان توندتر بوو، یەکێک لەو ژنانە (دکتۆرە ئامینە نەصیر)، وتی: دژی کاندیدکردنی نەوال سەعداویم بۆ سەرۆک کۆمار؛ چونکە ئەو زۆر لە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ڕەتدەکاتەوە، و هیچ تایبەتمەندییەکی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە تێدا نییە!
ئەم ژنە نەک تەنها خۆی دەخاتە شوێنی سەرۆکی دەوڵەت، بەڵکو خۆی خستۆتە شوێنی خوا، ماف بە خۆی دەدات لە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان تەکفیری کەسێکی تر بکات! وەکئەوەی حەقیقەت و ماف هەر بەتەنها لای ئەوبێت.
بەڕای من هەموو ئەمانە خاڵی ئەرێنیی ئەو دیالێکتیکین، کە کاندیدکردنی ژنێک بۆ سەرۆکی وڵات هێنایە ئاراوە. بەڵکو ئامانجی سەرەکییم لە خۆکاندیدکردنم بۆ هەڵبژاردنەکانی بەهاری 2005، وەک ئەوەی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکەدا وتم: ئامانج لە چوونمە نێو ئەم جەنگەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئەوە نییە پۆستی سەرۆکی وڵات وەرگرم، بەڵکو بۆ پاڵپشتییکردنی بزوتنەوەی میللی و دیالەکتیکی سیاسی و هزرییه، کە زەمینە خۆش دەکات بۆ بەدەستهێنانی چاکسازیی دیموکراتی و گەشەسەندنی فیکریی ڕاستەقینە لە وڵاتانی عەرەبیدا.
ئەوەی کە زۆر جێگای پێکەنین بوو، یەکێک لە بەرهەڵستکارەکانی ئەم بزووتنەوەیە وتی: بۆچی نووسەر و بیرمەندێک دێتە نێو ململانێی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە؟ ئایا سەرۆکی هەر وڵاتێک پێویستی بە فیکر و ئایدیا هەیە؟ یان پێویستی بە هێزی سەربازییە؟
ئەمەش بەرەو ئەو پرسیارەمان دەبات: بنەما و مەرجەکانی جۆرج بۆشی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چییە؟ ئایا هیچ فیکر و ئایدیایەکی هەیە؟ کەواتە ئێستا دەتوانم بڵێم: من بیردەکەمەوە، کەواتە شیاونیم بۆ سەرۆکایەتیی وڵات![1]
نووسینی: نەوال سەعداوی
وەرگێڕانی: ڕۆزا حمەساڵح
ئەم بابەتە 2,807 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەند و ئیدیۆم
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: پەروەردەی جێندەری
جۆری پرسی ژن: پێشکەوتنی ژنان
وڵات - هەرێم: میسر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 09-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 09-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 10-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,807 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,253
وێنە 106,518
پەرتووک PDF 19,254
فایلی پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!