مامۆستای زانکۆ و توێژەر
ناوی سیانی: سامان عەلی موحەمەد.
نازناو: مامڵێسی
لەدایکبوون: 01-02-1982 چەمچەماڵ – سلێمانی
شوێنی نیشتەجێبوون: هەولێر – ئیسکان تاوەرز
باری خێزانی: خێزاندار
خوێندن: بەکالۆریۆس, زانکۆی سلێمانی، 2005 ماستەر: زانکۆی جینان- لبنان، 2012
قوتابی دکتۆرا- زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر.
پیشە: مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور.
هەگبەی ئێڵکترۆنی: saman.mohammad@su.edu.krd
samanmamlesi@gmail.com
مۆبایل: 07722072404
شارەزایی زمان: کوردی: نایاب، عەرەبی: نایاب، ئینگلیزی: باش
شارەزایی کۆمپیوتەر: word & power point & excel & wonder share
چالاکیی ئاینیی:
1. سەرجەم وانە و زانستە شەرعییەکانی شەریعەت، پێش زانکۆ، لە لای مامۆستایانی ئاینی ناوخۆیی، خوێندووە.
2. بەشداری دەیان پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی کردووە، چ لە ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی عێراق.
3. ئەندامی کۆنگرەی یەکەمی قورئانخوێنانی عێراقیی بووە، بەغداد، 2008.
4. مامۆستای وانەکانی زانستە شەرعییەکان بووە لە قوتابخانەی:(شێخ سەعیدی پیران)، تەکیە، 2009- 2010.
5. پێشنوێژی مزگەوتی:(ئاڵتون)، ئاڵتون ستی، هەولێر، 2017.
6. قوتابی قۆناغی سێیەمی خولی:(نانەکەلی بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتارخوێنان)، هەولێر، 2018.
چالاکیی ڕاگەیاندن:
1. نووسینی دەیان وتار و لیکۆڵینەوە لە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی کوردستاندا.
2. بەڕێوەبەری نووسینی مانگنامەی:(ئاکار)ی وەرزشی، تەکیە، 1998.
3. بەرپرسی بەشی وەرگێڕان و وەرگێڕ لە تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی کۆمەڵی ئیسلامیی، سلێمانی، 2003.
4. بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (متمانە)، کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموون، سلێمانی، 2004.
5. ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی (ڕۆژین)، کۆمەڵەی چالاکییەکانی هاموون، سلێمانی، 2004.
6. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (وەرچەرخان)، ڕادیۆی کەرکووکی کۆمەڵی ئیسلامیی، 2004.
7. بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (ئەمریکاناسیی)، سلێمانی، 2005.
8. خاوەنی ئیمتیازی مانگنامەی (تەکیەتایمز)، ڕەخنەیی کاریکاتۆریی، 2006.
9. ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی (بزووتنەوەی ئیسلامیی)، سلێمانی، 2006.
10.ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی نووسەرانی مانگنامەی (چەمچەماڵ)، 2007.
11. ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی نووسەرانی مانگنامەی (چەرموو)، چەمچەماڵ، 2007.
12. ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (سۆنگە)، مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی، چەمچەماڵ، 2007.
13. ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئێرانناسیی)، سلێمانی، 2007.
14. پێشکەشکاری بەرنامەی (پێشبڕکێی ڕەمەزان)، تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی کۆمەڵی ئیسلامیی، چەمچەماڵ، 2008.
15. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (سەکۆی ڕۆشنبیریی)، کەناڵی ئاسمانی (پەیام)، 2008- 2010.
16. هەواڵنووسی تایبەتی (د. عصمت محمد خالد) وەزیری پێشووی پەروەردە، 2013- 2014.
17. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی:(چۆن ببمە مامۆستا)، کەناڵی دیموکراسیی لۆکاڵیی، هەولێر, 2018.
نووسین و وەرگێڕان:
أ- نووسین:
1. درۆکانی عیشق، پرۆسەی کەپڵایەتی لە زانکۆدا، سلێمانی، 2008.
2. سەلەفییەتی هاوچەرخ و ڕێچکەی ئیرجاء، لێکۆڵینەوە، 2010.
3. سەروەریی شەریعەت، لێکۆڵینەوەی بەراووردکاریی، 2010.
4. وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەوانەی بە هەڵە لە سەید قوتب گەیشتوون، 2010.
5. ڕۆشنبیریی یان تاریکبیریی، وەڵامێک بۆ (هەڵمەت گۆران)، 2012.
6. هۆشیاریی ژینگەیی و ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە، 2015.
7. ئیسلام و عەلمانییەت دووڕیانی لێکجیابوونەوە.
8. هەمیشە ڕوو لە خوا, هەمیشە پشت لەیەک.
ب- وەرگێڕان:
1. بۆچی لە ڕەخنە دەترسین، سەلمان عەودە، 2009.
2. شتانێک نابێت مسوڵمان نەیانزانێت، سەڵاح ساوی، خالید موسڵیح، 2010.
3. ستراتیژییەتەکانی عەقڵی ناوەوە، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2017.
4. ستراتیژییەتەکانی پەیوەندیکردنی کارا، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2017.
5. هونەری خزمەتکردنی کڕیاران، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2017.
6. بەڕێوەبردنی کات، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2017.
7. هێزی گەموگوڕیی، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2017.
8. یادگە و بیرخۆهێنانەوە، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، 2018.
9. کارکردن بە گرووپ، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، لە ژێر چاپدایە.
10. خەواندن بە ئاماژەبۆکردن، ئیبراهیم فەقێ، خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، سلێمانی، لە ژێر چاپدایە.
ئەزموونی وانەوتنەوە:
1. بۆ ماوەی 6 ساڵ مامۆستای وانەکانی عەرەبیی و ئاین، لە ئامادەییەکانی:(سەرکەوتن) و(پێشکەوتن)، ناحیەی تەکیە، 2005- 2011.
2. مامۆستای وانەکانی:(دەروونزانی گشتیی) و (دەروونزانی پەروەردەیی) و(دەروونزانی گەشە) و(ڕێگەکانی وانەوتنەوە) و(پێوانە و هەڵسەنگاندن)، لە کۆلێژی پەروەردەی مەخموور، 2014 تا ئێستە.
3. مامۆستای وانەکانی:(دەروونزانی پەروەردەیی) و (پێوانە و هەڵسەنگاندن)، لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، 2015- 2016- 2017.
خولەکانی ڕاهێنان:
1. خولی شیاندنی مامۆستایان، پەروەردەی چەمچەماڵ، 45 ڕۆژ، 2008.
2. خولی مامۆستایانی سەرکردە، وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتی بیرمێنگهام کۆلێژ، 4 مانگ، هەولێر، 2014.
3. خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزان، سەنتەری تەکنۆلۆژیا و ڕاهێنانی ئەوروپی، 3 مانگ، هەولێر، 2014.
4. خولی ڕێگەکانی وانەوتنەوە، زانکۆی سڵاحەدین، 45 ڕۆژ، هەولێر، 2014.
ئەزموونی وەرزشیی:
1. یاریزانی تیپی وەرزشی:(ئاشتی)، پلە دووی تیپی وەرزشی:(نەورەسیی)، تەکیە، 1994- 1997.
2. یاریزانی تیپی وەرزشی:(نەورەسیی)، تەکیە، 1998.
3. یاریزانی تیپی وەرزشی:(ڕابەر)، تەکیە، 1999- 2003.
ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکان:
1. ڕاوێژکاری پەروەردەیی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
2. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
3. ڕاوێژکاری میدیایی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ.[1]