ئەمەش فەرمودەی قەدیمیەکانە
قەدری قەدیمان زەریف بزانە
شەممە باشە بۆ هەمو کار و بار
بەڵام قەت بوکی تێدا مەکە سوار [1]
قەدیمیەکان= کەسە کۆنەکان
زەریف= جوان
هەندێک کەس عاقیدەیان وایە کە ڕۆژی شەممە ژنوژنخوازی تێدا باش نیە! گوتراویشە: شەممەکار و شەممە بارەو بار، شەممە بوکی تیا ناکرێ سوار.