بێستون محەمەد ئەحمەد
ناسراو بە بێستون تاوگۆزی
لەدایکبووی 8 / 8 / 1981 ی گەڕەکی گوڵان، شاری هەڵەبجە
هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم، بەکالۆریۆسی پەروەردەیی) لە زمانی ئینگلیزی،
وتەبێژی لیژنەی (ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان)
نوسەری کتێبی (گەنجینەی وەرزش)ییە کە کتێبێکی وەرزشییە و باس لە مێژوی سەرهەڵدانی یاری تۆپی پێ لە 4000 ساڵ پێش زایین و بەستنەوەی بە دنیای ئەمڕۆ و گرنگترین خول و پاڵەوانێتییەکان دەکات.
بەربژێری پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2013
کاندیدی ژمارە 24 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 2018
لیستی بەرەو ئیسڵاح ژمارە 119
خاوەنی دەیان ڕێزو سوپاسی ناوخۆیی و دەرەکییە.
لەساڵی (1998) یەکەمین نوسینی بڵاو بوەتەوە، لە ساڵی (2001) ەوە لە ڕاگەیاندن کار دەکات و دەستی کردووە بەکاری بێژەری و تا ئێستا بێژەری بۆ سەدان یاری (ناوخۆو جیهانی) کردووە
یەکەمین کوردە بەشداری بەرنامەی (مشروع المعلق) ی کەناڵی وەرزشی جەزیرە سپۆرت کردو سەرکەوت بۆ (قۆناغی دووەم)، بەڵام بەهۆی نەبونی ڤیزاوە نەیتوانی بڕواتە (ووڵاتی قەتەر)
[سەرنوسەری گۆڤاری ئاسۆی هەڵەبجە بوە کە گۆڤارێکی ساڵانەیە و باس لە مەرگەساتی هەڵەبجە دەکات.
یەکەمین کاندی وەرزشی کوردبووە بۆ (پەرلەمانی عێراق) لە ساڵی (2013)[1]
.