نەبەز محەمەد
2018
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
له ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەو گۆڕانکاری و وەرچەرخانه مێژوییانەی له ناوچەکەدا ڕوودەدەن، گۆڕان و وەرچەرخانی ئێجگار بایەخدارو جه وهەرین، به ڕادەیەک مرۆڤ دەتوانێت وێنای ئەوەیان لێبکات، که پاش ئەم ڕوداوانه، ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و که لتوری له ڕوی ئازادی و ماف و گەشکردنەوه، سەدو هەشتا پله بگۆڕێت. له ڕاستیدا چێژی ئەم مژدە و وێنا ببەخشینه دەشێت زۆر فریودەرانه بێت، هەرچەنده مرۆڤ هەمیشه حەزی وایه و دەیەوێت باوەڕ به شته خۆشەکان بکات، بەڵام توێژینەوەو سەرنجی قووڵ و ڕاڤه و شرۆڤەی زانستیانه ئەوەمان پێناڵێت