یەکێک بووە لەو شاعیرە بەناوبانگانەی سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# و #هەورامان# کە زۆر لە بۆنه و ئاهەنگەکاندا بە شیعری نیشتمانیی و نەتەوەیی بەشداریکردووە.
دوایین بەشداریکردنیشی لە مەراسیمی ساڵیادی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکی خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان و #شارەزوور# بوو، کە ئێوارەی ڕۆژی #26-04-2018# لە شارەدێی #خورماڵ#ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە شیعرێکی تایبەت بە شەهیدانی خوێندنەوە، بەڵام دوابەدوای کۆتاییهێنان بە شیعرەکەی کتوپڕ گیانی لەدەستدا.[1]