ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی بارزان، ناوچەی گەڤەر-ی جۆلەمێرگ و ناوچەی سلۆپیی شرناخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، 3 سەنگەری هێزەکانی داگیرکەر تێکدراون و 5 سەرباز کوژراون. هەروەها لە گەڤەر و سلۆپی 3 سەربازی تورکیا کوژراون. لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
$لە بارزان 5 سەرباز کوژران$
ڕۆژی 25ی نیسان کاتژمێر 10:40 هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە گردی خوەدێ-ی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توندیان له و سەنگەرەکانەی دوژمن دا کە لەسەر گردەکە دروستکرابوون. لە ئەنجامدا 3 سەنگەری دوژمن تێکدران و چەکێکی جۆری A4 تێکشکێنرا. لە چالاکییەکەدا 5 سەرباز کوژران.
$2 سەرباز لە گەڤەر کوژران$
25ی نیسان کاتژمێر 9:40 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن کە لەسەر گردی شەهید ڕەحیمە-ی ناوچەی گەڤەر-ی جۆلەمێرگ بوون، چالاکییان ئەنجامدا و 2 سەربازی دوژمن کوژران.
$لە سلۆپی چالاکی لە دژی سەربازگەیەک ئەنجامدرا$
ڕۆژی 25ی نیسان کاتژمێر 8:30 هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سەربازگەی کریارەش کە دەکەوێتە ناوچەی سلۆپیی شرناخ. لە چالاکییەکەدا گورز لە 2 ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەربازی و کابینەیەک درا. بەپێی ئه و زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، سەربازێکی دوژمن کوژراوە. هێزەکانی دوژمن لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن بۆمبارانی ئه و دەڤەرەیان کرد.
$فڕۆکەجەنگییەکان بۆردومانی قەندیل، ئاڤاشین و خواکورک-یان کرد$
ڕۆژی 25ی نیسان، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بۆمبارانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد. له و چوارچێوەیەدا کاتژمێر 12:00 تا کاتژمێر 13:00 دەوروبەری زارگەلی، مەیدانی بەدرخان و گوندی بێپالان-ی هەرێمی قەندیل بۆردومان کران. هەروەها کاتژمێر 12:30 مەیدانی ئادل بەگ-ی هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمێر 13:00 ناوچەی کانیقرێژ-ی هەرێمی خواکورک بوونە ئامانجی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکان.[1]
#26-04-2018#