بەغدا و ئەنکەرە دانوستانەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی تورکیا لە عێراق، کە بڕیارە لە چوارچێوەی قەرزێکی وەبەرهێنان بە بەهای 5 ملیار دۆلار ئه و وڵاتە لە عێراقدا جێبەجێيبکات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەفدێکی عێراق بەسەرۆکایەتی سەلمان جومەیلی، وەزیری پلاندانان لەگەڵ فەزلی جورمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنکەرە کۆبوونەوە بۆ داڕشتنی میکانیزمی ئه و پڕۆژانەی کە بڕیارە لە چوارچێوەی قەرزی وەبەرهێنانی تورکیا لە عێراق جێبەجێی بکات.
بەپێی بەیاننامەکە جومەیلی داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کردوە سوود له و دەرفەتانە وەربگرن، کە عێراق لە چوارچێوەی یاسای وەبەرهێناندا بۆ وەبەرهێنان ڕەخساندویەتی، بەتایبەتی بۆ ئه و پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی، کە بڕیارە به و 5 ملیار دۆلار قەرزی وەبەرهێنانەی تورکیا بە عێراقی داوە، ئەنجام بدرێن.
وەزیری پلاندانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە جگە له و پڕۆژانە کۆمپانیا تورکیییەکان دەتوانن لە بوارەکانی گواستنەوە و نیشتەجێبوون و تەندروستی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی تر کاری وەبەرهێنان بکەن.[1]
#26-04-2018#