پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ڕاگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت پەیامەکەی ئوجەلان لە نەورۆزی 2013دا
بەڵگەنامەکان

28-03-2013
بەپێی ئەو ڕاستییەی کە مەسەلەی کورد لەهەموو پارچەکانی کوردستاندا، یەک مەسەلەیە و هەر گۆرانکاریەک لە هەر پارچەیەکیدا،کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی لەسەر پارچەکانیتر ئەبێ. بە ئەرکی خۆمانی ئەزانین باری سەرنجمان بەرامبەر پەیامە سەرسورهێنەرەکەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئوجەلان پیشانبدەین.
سەرەتا ئەڵیێن، بەپێی هەموو پێوەرە یاساییەکان کەسێکی زیندانیکراو ئەهلیەتی یاسایی نیە و خاوەنی ئیرادەی تەواوەتی خۆی نیە چجای کەسێکی وەک ئوجەلان کە14 ساڵە لە زیندانێکی تاکە کەسیدایە و لەژێر گوشار و ترس و تۆقاندنی ڕەگەزپەرستانی تورکدایە کە ئەوەش لەوانەیە بووبێتە هۆی نا ئومێدی ئەو، سەرباری ئەوەی ئەو بەڕێزە دوورە لە واقیعی نەتەوەکەی و گۆرانکاریەکانی کوردستان و جیهان.
لەماوەی ساڵانی زیندانیەکەیدا هەندێ هەڵوێستی هەبووە کە دژ و پێچەوانەی دید و بۆچوونەکانی پێش زیندانیکردنەکەی بوو. لەوانە، وەک ویستبێتی حاشا لە کوردبوونی خۆی بکا، جارێک وتوێتی من دایکم تورکە. لە پەیامێکیشیدا کەوتبووە مەدح و پیاهەڵدان بەسەر پەیمانی لۆزاندا!! ئەوە جگە لەوەی ئامانجی پەکەکەی لە سەر بەخۆییەوە گۆڕی بۆ پێکەوە ژیان لەگەل تورکدا. ئێستاش لەم پەیامەیدا وەک ناوی پەکەکەی لەبیرنەمابێ، یا وەک ئەوەی خۆی بەگەورەتر لە پەکەکە و کورد بزانێ (کەئەمانە ئاسایی نین) بەناوی تەنیا خۆیەوە ئەدوێ! هەروەها بەبێ ڕا و ڕاوێژی سەرکردایەتی پەکەکە و ڕێکخراوە سیاسیەکانی تری باکور بریاری تاکەکەسی ئەدات!. بۆیە لەخوارەوە بەکورتی ئەو پەیامە و هەڵوێستی دەسەڵاتی تورکیش ئەخەینە ژێر هەندێ پرسیارەوە.
دوای ئەوەی هەوڵەکانی تورک لەماوەی 90 ساڵی ڕابردوودا بۆ قەلاچۆ و تواندنەوەی کورد، ئامانجیان نەپێکا، دیسان دوای 30 ساڵیش شەڕی پەکەکە، نەیتوانی چۆک بەگەریلاکانی کورد دابدات. هەروەها دوای زیندانیکردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان، ئەو خەونەی نەهاتەدی کە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە باکووردا لەناوبەرێ، بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئاگری بزووتنەوەکە تابێ زیاتر کڵپە ئەسێنێ، بۆیە ئێستا ڕووی لەرێبازێکی تر کردووە تا ئەوەی بەشەر بەدەستی نەهێنا، بە ئاشتی بەدەستی بهێنێ،ئەویش چەک دانانە بە گەریلا و کۆتایی هێنانە بە شۆڕشی گەلی کوردستان لە باکووردا. پەیامەکەی ئوجەلانیش (کە جێگەی چەندین گومان و پرسیارە) وائەنوێنێ بەشێکبێ لەو هەوڵەی تورک!. ئێمە لەگەڵ ڕێزماندا بۆ خەبات و بەرهەمەکانی ئوجەلان، ئاماژە بۆ ئەو ڕاستیەش ئەکەین کە ئەوبەڕێزە، ئەگەرچی لەسەردەمێکدا تێکوشەرێکی ماندوونەناس و ڕابەرێکی بەتوانابوە، بەڵام ئێستا بەپێی ئەوەی زیندانیەکە و چەن ساڵێکە کاربەدەستانی تورک هەموو هۆکارێکی ترساندن و پزیشکی و هونەریان لەگەڵدا بەکارهێناوە بۆ شتنەوەی مێشکی، هەر ڕا و بڕیارێک لەو بەرێزەوە، لەم بارودۆخەی ئێستایدا ئاسایی نیە و ئەبێ گەلێ حیسابی لۆجیکی و زانستیانەی بۆبکرێ و فەرمانەکانی کوێرانە جێبەجێ نەکرێن و پیت بەپیتی وتەکانی شیکرێتەوە و بزانرێ لەژێر چ کاریگەریەکدا و بۆ چ مەبەستێک ئەدوێ یا بەکۆمەڵێ دەستەواژەی تەمومژاویەوە هێناویانەتە دواندن، وەک: (دەسپێکی سیاسەتی دیموکراتیک و مۆدێرنتەو..هتد) کە ئەمانە زیاتر دەستەواژەی فەلسەفین و چەندین لێکدانەوەی جیاواز هەڵئەگرن نەک دەستەواژەی سیاسی کە ئەبێ وەک زمانی ماتماتیک ڕوون و بێ تەمومژبێ. ئەم شێوازە تەمومژاویەش هەمیشە دوژمنانی کورد لەکاتی لاوازیاندا بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی لەکاتی هێزیاندا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان شرۆڤەی بکەن! لەم ڕوانگەیەوە ئێمە بەئەرکی خۆمانی ئەزانین کە ئەم باری سەرنجانەمان بخەینە ڕوو:
- لەپایچی دوای 30 ساڵ قوربانیدان گەریلاکانی پەکەکە چەک دانێن و کۆتایی بە شۆرشەکەیان بێنن!؟
- دەرکردنی گەریلاکان لە نیشتمان و لە زێدی خۆیان، مانایچی!؟ لە کۆتایی چ جەنگ و چ شۆرشیکدا، مەرجی وا ئابڕووبەر، قبووڵکراوە؟ بۆچی ئەو تێکۆشەرانە، شۆڕشیانکرد و هەزاران شەهیدیاندا، بۆ ئەوە بوو لە ئەنجامدا شاربەدەرکرێن و لە خێزان و منداڵیان دوور خرێنەوە!؟
- بەرامبەر بەچی، دیلە تورکەکان ئازادکران؟ لەکاتێکدا دەهەزار تێکۆشەری کورد لە زیندانەکانی تورکیادان و هیچ هەنگاو و بەڵێنێک نیە بۆ ئازادکردنیان.
- بەرامبەر ئەم پەیامەی ئوجەلان، دەسەڵاتی تورک نەهەنگاوێکی ناوە، نەهیچ گفتێکی داوە بۆمافی نەتەوەیی زیاتر لە 30ملیۆن کورد لەباکووردا.
- هێشتا پەیامەکەی ئوجەلان، 3 ڕۆژی بەسەردا تێنەپەریبوو، ئەردۆگان و گیول کەوتنە گلەیی و گازندە و بڕوبیانوو سەبارەت بەوەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا ئاڵای تورک بەرزنەکراوەتەوە. ئەمەشیان بە ئاستەنگێک دانا لە ڕێگەی پرۆسەی ئاشتیدا. هەروەها سەر ۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک، دوای پەیامەکەی ئوچەلان، بە گەریلاکانی قەندیل ئەلێ (تیرۆرست و پیاوکوژ و بەبێ پیاوکوشتن ناتوانن دانیشن). بەپێی ئاژانسی جیهانی تورکیش، دەستەی ئەرکانی سوپای تورکیا، هەواڵەکانی وەستاندنی پرۆسەی سەربازی ڕەتدەکاتەوە!
- دروستکردنی ئەنجومەنی دانایان، گوایە بۆ چاودێری پرۆسەی ئاشتی و کۆتایی هێنانە بەتیرۆر! ڕاستییەکەی بۆ خڵافاندنی کوردە تا ئەردۆگان بەتەواوی مەبەستەکانی ئەپێکێ. ئەم ئەنجومەنە وەک ئەو لیژنانەیە کە بۆ لەگۆڕنانی مەسەلەیەک پێک ئەهێنرێن. ئەگینا کێشەیەکی گەورەی وەک کێشەی کورد بە ئەنجومەنێکی لەو جۆرە چارەسەر ناکرێت. تورکیا دەوڵەتێکە خاوەنی پەرلەمان و حکومەت و دەستور و یاسایە. ئەو کێشەیە ئەبێت لەو کەناڵانەوە چارەسەر بکرێ.
- ئوجەلان کاتێک ئەتوانێ ڕایەکی دروست و جێگەباوەر بدات کە لەزیندان ئازادکرێ و لە ژێر هیچ گوشارێکدا نەمێنێ.
- ڕژیمی تورک ئەگەر بەراستێتی ئاشتەوایی ئەوێ، ئەوا ئەبێ جگە لە ئوجەلان،لەگەڵ قەندیل و دیاربەکریش دانوستان بکات. سەرەتا ئەبێ بەفەرمی واز لەو دروشمە شۆڤێنیەی بێنێ کە ئەلێ: (یەک نە تەوە،یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک نیشتمان). هەموو زیندانیە کوردەکان بە ئوجەلانیشەوە ئازادکات، بەفەرمی ئاگربەست ڕاگەیەنێ.
- ڕژیمی تورک لە سۆنگەی هێزەوە داوای ئاشتەوایی ناکات. بەڵکو گورزە کوشندەکانی گەریلا و خۆڕاگری قەندیل و ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی باکوور و پەلەقاژەی بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا و زاڵبوونی PYDلەرۆژئاوای کوردستان و چاوبڕینە نەوت و بازارەکانی باشوور پاڵیان پێوەناوە کە پەنا بباتە بەر بەڕێز ئوجەلان بەڵام بە هەرزانترین نرخ!! لە هەمان کاتیشدا ئەیەوێ بە تیرێک 2 نیشان بپێکێ کە نیشانی دوەم نانەوەی 3بەرەکیە لەنێوان ئیمیرالی و قەندیل و دیاربەکردا!.بەرامبەر ئەم ڕاستیانەش ئێستە تای ترازووی کورد سەنگینترە و ڕۆژ ڕۆژی پێداگرتنە نەک سازش یا دەسخەرۆبوون بە بەلێن یا دواخستنی خواستەکان و دابەشکردنی بەسەر چەند قۆناغێکدا!
لەبەر ئەوە، داوا لە سەرکردایەتی پەکەکە ئەکەین کە خۆڕاگربن و ئەو ڕاستییە بزانن کە ئیستە لەلوتکەی هێزدان و نەکەن بەو پەیامە دەستخەرۆبن. گەریلاکانیشیان لە باکوور نەکشێننەوە تا مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستووری تورکیادا جێگیر ئەکرێ و بەکردەوەش و بە گەرەنتی و بە زەمانەتێکی نیودەوڵەتیش ئەو مافانە پارێزراوبن. لەبارەی چەک دانانیشەوە، بەهیچ جۆرێک چەک دانەنێن، بەڵکو تابتوانن چەکەکانیان زیاتر و کاریگەرتر بکەن. چەک بۆ هەمووکاتێک پێویستە. لەسەردەمی شۆرشدا بۆ بەرگری، لەسەردەمی قەوارەیەکی کوردیدا بۆ پاراستنی ئەو قەوارەیە. یا وەک بەڕێز بێشکچی ئەڵێ: بۆچی هەموو لایەک چەکداری هەبێ و تەنیا داوا لە کورد بکرێ چەک دانێ!؟
نابێ پەکەکە خۆی و خوێنی ئەو هەموو شەهیدانە بکاتە قوربانی ئەم پەیامەی ئوجەلان کە جێگەی گەلێ گومانە!، یا بۆ ئازادکردنی ئوجەلان،کە تورکیا، یا هەر ئازادیناکا، یا ئەگەر ئازادیشیکرد ئەوا دوای گورزێک لە تەندروستی ئوجەلان ئازادی ئەکات. دیسان نابێ پەکەکە بەو پشتگیریە فرەلایەنە بۆ پەیامەکەی ئوجەلان دەسخەڕۆبێ. ئەوانە هەر یەکەو لە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی خۆیەوە ئەو پشتگیرییە ئەکات!
لەلایەکیترەوە،نەپەیامەکەی ئوجەلان و نە وتەکانی ئەردۆگان تا ئێستە ئاماژەیەکیان تیانیە بۆ مافی نەتەوەیی کورد. بەپێچەوانەوە، ئوجەلان لە نامەکەیدا ئەڵێ (ئەمرۆ ڕۆژێکی نوێیە بۆ تورکیایەکی نوێ) ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێ کە ئەگەر ئوجەلان لەژێر گوشارێکدا ئەو پەیامەی بڵاونەکردبێتەوە، ئەوا بە داخەوە ئەو ئێستە لەخەمی تورکیادایە نەک کورد.
ئەم پەیامەی ئوجەلان ئەگەر نسکۆیەکی بەدوادابێ، ئەوا ئەبێتە کوشندەترین گورز بۆ هەر چوارپارچەکەی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا کوردی ڕۆژئاوا خەریکە ئەکەوێتە سەرپێی خۆی. هەروەها گورزێکی گرانە بۆ ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و ساڵەهایەک دوایئەخات،لەکاتێدا ئێستە گەلێ ئاماژە هەیە بۆگەیشتن بەو ئامانجە. گریمان ئەردۆگان و حیزبەکەی نیهادیان پاکبێ، بەڵام ئەبێ بزانین کە حاکمی ڕەها لە تورکیادا تەنها ئەوان نین. تورکیا وڵاتێکە تا ئێستە عەسکەر خاوەنی بریاری کۆتاییە تیایدا، ئەوە جگە لەبوونی چەند حیزبێکی تری ڕەگەزپەرستی کەمالی کە لەهەر هەڵبژاردنێکدا ئەگەری هاتنە سەر حوکمیان هەیە. ئەوەشمان لەبیرنەچێ کە ئەم هەنگاوەی ئوردوگان بەناوی ئاشتەواییەوە، جگە لەو مەبەستانەی ئاماژەمان بۆکرد، هەوڵێکیشە بۆ لەباربردنی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە کوردستانێکی سەربەخۆی لەخۆگرتوە. هەروەها پروپاگانتەیەکە بۆ هەڵبژاردنەوەی پارتەکەی.
ئێمە وەک ژمارەیەک هاوبیرانی کوردایەتی، بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیاندنەمان هەفتەیەک دواخست تا بزانین کاردانەوە و هەلوێستی ڕژێمی تورک چی ئەبێ،لە ئەنجامدا دەرکەوت یەک هەنگاو لە لووتبەرزی و ڕەگەزپەرستیی خۆی نەهاتۆتە دواوە! وەک پەکەکە شکست و دۆڕاوی جەنگبێ!. بۆیە وا ئێستە ڕاگەیاندنەکەمان، وەک نامەیەکی کراوە، ئاڕاستەی سەرکردایەتیی پەکەکە و ڕای گشتی ئەکەین. داواش لە هەر لایەن و هاوبیر و ڕۆشنبیریکیدی ئەکەین (ئەوانەی پێڕانەگەیشتین پەیوەندیان پیوەبکەین) دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگمان بە ناردنی ناویان بۆ ئەو کەناڵانەی ئەم ڕاگەیاندنە بڵاوئەکەنەوە، تا ناوەکانیان بخرێنە پاڵ ناوەکانمان، یا بە وتاریک، یا بە بەدواداچوونیک ڕای خۆیان پیشاندەن.
بە ڕێزو سوپاسەوە.
ناوەکان: کامیل ژیر، پشکۆ ئەمین، فەرهاد عەبدولحەمید، فەرهاد کاکە خاس، حەمەرەشید هەرەس، د. دلێر شاوەيس، د.هۆگر مەحمود، د. ئەحمەد میراودەلی، د. حسەین خەلیقی، د. حسەین محەمەد عەزیز، د. ئازاد مەنتک، سیروان کاوسی، سمکۆ عەلی ئەمین وەیسی، شوان بەرزنجی، یونس سیڤەر، هاورێ میرۆیی، کەژاڵ مەرزبان، ڕزگار موکری، ڕێبوار نەلاسی، حەسەن مەرزبان، نیعمەت کاوسی،حەکیم کاکەوەیس، هەڵۆ محەمەد بەرزنجی، بەختیاری شەمەیی، عوسمان تۆفیق، ئارام قادر، عەلی حەمە ساڵح، ئاراس نوری ئەحمەد تەها، بروسکە ئیبراهیم، ئیسماعیلی دەلاک. ئەیوب ڕەحمانی، شوان خەفاف، زمناکۆ نوری ئەحمەد تەها، تەها دەروێش نادر، ساسان دەروێش. بەرزان سەعيد گەوهەر، ئومێد سەعيد گەوهەر، کارزان سەعيد گەوهەر، ئاکۆ ئەحمەد محەمەد پۆليس، نزار ئەحمەد عارف، کاروان ئەمين ئەحمەد خەفاف، نەورۆز مەلا عەلی، بينايی پشکۆ، ڕزگار شەمەيی.
لایەنەکان:
پاسۆک - لقی ئەوروپا،
مەڵبەندی ئاوێستا،
بزووتنەوەی لاوانی 17ی شوبات،
کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان – باشوور.
28-03-2013
ئەم بابەتە 18,314 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2013 (11 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,314 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,996
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,298
فایلی پەیوەندیدار 97,307
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!