ناوی تەواوی: محەمەد عەلی محەمەد سالح کاکە شیخی قەرەداغییە.
لە ساڵی 1949 لە دێی تەکیەی قەرەداغ لە خانەوادەیەکی ناسراو بە وەرع و خواناسی هاتۆتە دنیاوە.
ماوەیەک لە ولیان لە ماڵی کاک عەلی ناسر بووە و لای مامۆستا شێخ مستەفا دەرسی دەخوێند.
ساڵی 1959 هاتووە بۆ سلێمانی لە مزگەوتی شێخ وسو دەستی کردووە بە خوێندن.
ساڵی 1967-1968 چووە بۆ بەغدا و لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە خزمەت مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسدا دامەزراوە.
هەر لە ساڵی 1968 دا ئیجازەی لە خزمەت مامۆستا مەلا عەبدولکەریمدا وەرگرت.
هەر لەو ساڵەشدا بووە بە پێشنوێژی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی
هەر لەوێشەوە پۆلی هەشتەمی پەیمانگەی ئیسلامی لە (باب الشێخ) تەواوکرد و چوو بۆ کۆلێجی ئیمام ئەعزەم و ، پێنج ساڵ لەو کۆلێجەدا بووە تا تەواوی کرد.
دوای نسکۆی شۆڕش و گەڕانەوەی بۆ بەغدا ، هەر لە ساڵی 1975-1976 دا کۆلیجی ئیمامی ئەعزەمی لە بەغدا تەواوکرد،
بەڵام ساڵی 1976 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە، تا 19-05-1977 لە زینداندا بووە دواتر ئازاد کراوە.
لە چەندین لاوە لەدەرەوە و ناوەوەی ئێراق ڕێزی لێنراوە و خەڵات کراوە، .
لەلایەن یونسکۆ و ئیسیسکۆوە خەڵاتی باشترین زانا لە بواری مێژووی زانایاندا لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2018 ی پێ بەخشراوە.
خەڵاتی فارابی بۆ گەورەزانایانی جیهانی لە تاران لە ساڵی 2018 پێبەخشراوە.
خەڵاتی ناودارانی کوردی لە شاری سنە پێبەخشراوە.
لە ساڵی 1972 وە دەستی بە نووسین لە بوارەکانی ئایین و مێژوو و کەلەپووردا کردووە.
تا ئێستا2023 زیاد لە 70 ناونیشانی پەڕتووکی بڵاوکردووەتەوە کە هەیانە دە بەرگ و کەمتر و زیاترە، (کە کۆی بەرگەکانی زیاترن لە 90 بەرگ پەڕتووک) ، و زۆریان زیاتر لە جارێک چاپکراونەتەوە، تیاندایە حەوت جار چاپکراوەتەوە، هەروەها زیاد لە 650 وتاری بە عەرەبی و کوردی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بڵاو کردووەتەوە.
=KTML_Bold=هەندێک لە ناسراوترین پەڕتووکە بڵاوکراوەکانی ئەمانەی خوارەوەن:=KTML_End=
1- اقتران النیرین فی مجمع البحرین. (لێکۆڵینەوە) نۆ بەرگ.
1- کاتت ژیانتە چۆنى دەگوزەرێنى؟ (چاپی حەوتەم)
2- بووژاندنەوەى مێژووى زانایانى کورد لە ڕێگەى دەستخەتەکانیانەوە (9) بەرگ.
3- کەشکۆڵى کەلەپورى ئەدەبى کوردى. هەشت بەرگ
4- کنوز الکرد فی خزائن دار المخێوێات العراقیە. (پێنج بەرگ)
5- دیوانى جەفایی. لێکۆڵینەوە.
6- دیوانى وەفایی. لێکۆڵینەوە. 1978
7- دیوانى ڕەنجوورى. لێکۆڵینەوە.
8- دیوانى مەولەوى (دووبەرگ)
9- دیوانى مەولەوى موفتیزادە (دووبەرگ)
10- مکتوبات مولانا خالد النقشبندی (چاپی دووەم)
11- دیوانى کاتب. لێکۆڵینەوە
12- دیوانى مەستوورەى ئەردەڵان
13- دیوانى عەزیز لێکۆڵینەوە (چاپى دووەم)
14- شهرزور السلیمانیە . پێشکەشکردن و لێکۆڵینەوە.
15- اربل فی مختلف العسور. پێشکەشکردن و لێکۆڵینەوە.
16- ورود الکرد فی حدیقە الورود.
17- هویە کرکوک الثقافیە والاداریە.
19- مقامات او حوادث البرزنجی
20- نفثە مسدور بین یدی سدر السدور
21- لێکۆڵینەوەی ئەدەبی (دووبەرگ) .
هەروەها سەرپەرشتی چاپ و پێداچوونەوەی زۆرێک لە پەڕتووکەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی بیارە (خودا لێی خۆش بێت) کردووە.
وەک تەفسیری نامی و تەفسیری مواهب الرحمن و علماونا في خدمة العلم و الدین.
ئێستەش2023 لە شاری سلێمانی نێشتەجێیە و لە کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. [1]