لەدایکبووی ساڵی 1970ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە قوتابخانەی مامۆستا محەمەد پووریان وانەکانی خۆشنووسی خوێندووە، توانیویەتی ببێتە خۆشنووسێکی ئەکادیمی کورد، لە ئێستاشدا وەک یەکێک لە مامۆستایانی خۆشنووسی لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێتەوە، تائێستا چەندین پیشانگای هونەری لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و چەند شارێکی تردا کردووەتەوە، خاوەن سەلیقە و توانایەکی کەموێنەیە لە بواری هونەری خۆشنوویدا.