1-ساڵی 1975 لە شاری دووز لە دایکبووە.
2-قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی (بەشی زانستی) لەهەمان شار تەواو کردووە.
3-دەرچووی پەیمانگای پزیشکی باڵا لەبەغدا ساڵی 1994-1995.
4-دەرچووی کۆلێژی یاسا لەزانکۆی کەرکووک ساڵی 1994-1995
5-لەبەرواری 31-03-1996 لە ئۆفیسی تەندروستی بەغدا دامەزراوە، بەفەرمانبەری بەشی یاریدەدەرێتی پزیشکی لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی بەغدا بە لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری لەهەمان نەخۆشخانە کاری کردووە.
6-لەبەرواری 31-03-1997 بڕیاری گواستنەوەی دەرچووە بۆ ئۆفیسی تەندروستی پارێزگای (سەڵاحەدین) و دەستبەکار بووە لەبەشی خەزێنەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، لەهەمانکاتدا بەفەرمانبەری (ئەمین مەخزەن) دەرمان و نەخۆشی درێژخایەن لە ئۆفیسی (عیادات الشعبیە) کاری کردووە.
7- لەبەرواری 5-10-2008 جارێکیتر بڕیاری گواستنەوەی دەرچووە بۆ کەرتی دووز لەبەشی خەزێنەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەتا ئێستاش فەرمانبەرە لەو بەشە.
8- خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
9- بەدرێژایی ژیانی خوێندن و فەرمانبەری بیرۆکەی حزبی بەعسی لەناوچووی پەسەند نەکردووە، سەرەڕای ئەو هەموو گوشارە کە لەماوەی ژیانی خوێندن و فەرمانبەریدا لەسەری بووە، بێلایەنی خۆی ڕاگرتووە.
ئێستاش ئەندامێکە لە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاندیدی لیستی هاوپەیمانی کوردستانە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.